ڤیکی نتیتیما

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڤیکی نتیتیما

ڤیکی نتیتیما
لەدایکبوون١٩٥٨ یان ١٩٥٩
نەتەوەتەنزانیا
پیشەڕۆژنامەنووس
خاوەنکاربی بی سی، ڕێکخراوی لەژێر ھەمان خۆر
ناسراوە بەڕاپۆرتکردن لەسەر پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ; چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ
وێبگەتوویتەر

ڤیکی نتیتیما (لەدایکبووی ١٩٥٨ یان ١٩٥٩) ژنە چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسی تەنزانییە، ڤیکی بەناوبانگبوو کاتێک چیڕۆکی ھەژێنەری ورووژاند دەربارەی کووشتنی کەسانێک لە تەنزانیا و بوروندی بەھۆی ئەلبینیسم، دواتر ناوبراو بووە بەڕێوبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی «لەژێر ھەمان خۆر» بۆ داکۆکیکردن لەو کەسانە.

ژیان[دەستکاری]

ڤیکی لە دایکبووی تەنزیانیایە. بە وەرگرتنی سکۆلارشیپی حکوومەت ئەوا توانی لە یەکێتیی سۆڤیەت بخوێنێت. توانی ماستەر لە ڕۆژنامەوانی بەدەستبھێنێت لە ساڵی ١٩٨٥، دواتر لە ساڵی ١٩٩٨ ماستەرێکی دیکەی لە گەشەپێدانی سیستەمی زانیاری بەدەستھێنا لە بەریتانیا. لە ساڵی ١٩٩١، وەک ڕۆژنامەنووسێکی ئەلیکتڕۆنی (پێشکەشکاری ڕادیۆ و پرۆدیوسەر) لە تۆڕی بی بی سی کاریکرد، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ پلەکەی بەرزبوویەوە بۆ ڕۆژنامەنووسی باڵا و سەرۆکی تۆڕی بی بی سی لە تەنزانیا.[١] لە ساڵی ٢٠٠٨، ڤیکی نیتیتیما ناوبانگی پەیاکرد بە ڕووماڵکردنی ھەواڵی کووشتنی کەسانێک لە تەنزانیا تەنیا لەبەر ئەوەی تووشی ئەلبینیسم بوونە.[٢] دواتر ڤیکی تۆڕی بی بی سی جێھێشت، بوو بە بەڕێوبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی «لەژێر ھەمان خۆر» بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی تووشبووانی ئەلبینیسم، لەو پۆستە مایەوە تاکوو ئایاری ٢٠١٨ کاتێک خانەنشین بوو.[٣]

ڕووماڵی کووشتنی تووشبووانی ئەلبینیسم[دەستکاری]

ڤیکی پەردەی لەسەر ئەو کەسانە ھەڵدایەوە کە وەک پزیشکی لۆکاڵی مامەڵەیان بە جەستەی ئەلبینیسمەکان دەکرد، ئەو خەڵکانە وایان دانابوو کە جەستەی تووشبووانی ئەلبینیسم چارەسەرێکی جادووییە بۆیە دەیانکووشتن و مامەلەیان پێوەدەکردن.[٢][٤] ڕاپۆرتەکانی ڤیکی چاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەلای خۆیدا ڕاکێشا. دواتر ڕووماڵەکانی بوون بە ھەڕەشە لەسەر ژیانی، ئەمەش وایکرد چەندجارێک خۆی باشرێتەوە، وە بۆ دووجاریش وڵات جێبھێڵێت.[٥][٦]

خەڵاتەکان[دەستکاری]

  • خەڵاتی سەرکەوتنی ژنانی تەنزانیا لە پۆلینی زانیاری و گەیاندن، ساڵی ٢٠١٣.
  • خەڵاتی بوێری لە ڕۆژنامەوانی لەلایەن ڕێکخراوی میدیای ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا بەھۆی ڕاپۆرتەکانی.[١][٥]
  • خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٦ پێدرا، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا.[٧][٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Wray, Lindsey (2010). "Vicky Ntetema". International Women's Media Foundation. Retrieved 2018-12-11.
  2. ^ ئ ا "Tanzania fears over albino killings". BBC News. 2007-12-07. Retrieved 2018-12-11.
  3. ^ Namkwahe, John (2018-04-12). "Ntetema announces retirement date from albino lobby group". The Citizen. Retrieved 2018-12-11.
  4. ^ Ntetema, Vicky (2008-07-24). "In hiding for exposing Tanzania witchdoctors". BBC News. Retrieved 2018-12-11.
  5. ^ ئ ا Ntetema, Vicky (2008-07-24). "In hiding for exposing Tanzania witchdoctors". BBC News. Retrieved 2018-12-11.
  6. ^ "Vicky Ntetema wins bravery award for BBC albino report". BBC News. 2010-05-11. Retrieved 2018-12-11.
  7. ^ "Biographies of 2016 Award Winners Share". U.S. Department of State. Retrieved 2018-12-11.
  8. ^ "U.S. Embassy Honors 2016 International Women of Courage Laureate Ms. Vicky Ntetema". U.S. Embassy in Tanzania. 2016-12-29. Retrieved 2018-12-12. ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.