ڤینۆس فایەق
ڤینۆس فایەق | |
---|---|
لەدایکبوون | ڤینۆس فایەق نووری ١٩٦٣ (تەمەن ٦١–٦٢) |
نیشتەجێی | ھۆڵەندا |
نەتەوە | ![]() |
شارۆمەندێتی | ![]() ![]() |
خوێندنگە | ![]() |
پیشە | شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ، ڕۆژنامەوان |
حیزبی سیاسی | ![]() |
ڤینۆس فایەق (لە دایکبووی ١٩٦٣ لە سلێمانی)[١][٢] نووسەر و شاعیر و کەسایەتییەکی میدیایی عێراقی کورد-ھۆڵەندی یە. شیعر و وتارەکانی بەزمانەکانی کوردی و عەرەبی دەنووسێت و بڵاویان دەکاتەوە،[٣][٤][٥] ھەروەھا ڤینۆس فایەق وەک وەرگێڕێکی خۆبەخشانە کار بۆ ڕێکخراوە پەنابەرییەکان لە شاری ڕایسوایک لە ھۆڵەندا کاردەکات.[٦]
سەرەتای ژیان
[دەستکاری]ڤینۆس فایەق تەمەنی منداڵی و خوێندنی سەرەتایی بە زمانەکانی عەرەبی و فەڕەنسی لە شاری وەھران لە جەزائیر خوێندووە،[٧] پاشان گواستییەوە بۆ عێراق و خوێندنی ناوەندی بە زمانی کوردی خوێندووە، و خوێندنی ئامادەیی بە زمانی عەرەبی لە کوردستان تەواوکردووە. پاش ئەوە لە ئاستی زانکۆدا لە بەغدا خوێندوویەتی.[٤][٦] دواتر لە ساڵی ١٩٩٦ لە عێراقەوە کۆچی کردووە بۆ وڵاتی ھۆڵەندا و لەوێ نیشتەجێ بووە.[٦]
خوێندن
[دەستکاری]ڤینۆس فایەق لە ساڵی ١٩٨٩ لە کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی بەغدا بە کالۆریۆسی لە فەلسەفە تەواو کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٤ لە ھۆڵەندا لە ئەکادیمیای میدیادا مۆنتاژی تەلەڤیزیۆنی خوێندووە و لە ساڵی ٢٠٠٥ لە سەنتەری خولە نێودەوڵەتییەکانی ڕادیۆی ھۆڵەندا، بەرھەمھێنانی ڕادیۆیی خوێندووە.[٦]
ژیانی پیشەیی
[دەستکاری]ڤینۆس لە کەناڵی گەلی کوردستانی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنییەوە دەستی بە کار کردووە، وەک پێشکەشکارێک لە بەشی زمانی عەرەبی و وەک سەرنووسەر و پێشکەشکار و وەرگێڕێک.[٧] و لە ساڵی ١٩٩٣دا وەک سەرنووسەری ڕۆژنامەی موئتەمری ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی کاری کردووە، لە ھەمان کاتیشدا وەک پەیامنێری ڕۆژنامەی ئەلئیتتیحاد و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کاری کردووە.[٧] ھەتا ئەو کاتە ھەموو نووسینەکانی بە زمانی عەرەبی بوون؛ بەڵام بە کوردیی سۆرانیش بەرھەمی ھەبووە.[٧]
پاشان لە ساڵی ١٩٨٨ پاش گواستنەوەی بۆ ھۆڵەندا، وەک سەرنووس و پێشکەشکار کاری کردووە، پاشان پەیوەندی بە بەشی کوردی و عەرەبی لە ڕادیۆی بیانی لە شاری ڕۆتەردامی ھۆڵەندا کردووە. پاشان لە ساڵی ٢٠٠٢ بۆ ماوەی دوو ساڵ وەک کارمەند لە بەشی پەیوەندی لەگەڵ ھاووڵاتیانی بیانی لە دیڵفت کاری کردووە، پاشان وەک بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لەزانکۆی ئازادی لە لاھای کاری کردووە.[٧] لە ساڵی ٢٠١٠ وەک بەڕێوەبەری بەرنامەکان لە تۆڕی ڕادیۆی تەلەڤیزیۆنی سەربەخۆی نالیا لە شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان کاری کردووە.[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «ڤینۆس فایق». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «VIAF». viaf.org. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «فينوس فائق لـ"الشبكة": الشعر هوية تختصر شخصيتنا الإنسانية – مجلة الشبكة العراقية، IMN Magazine». web.archive.org. ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ ئ ا «٢٠٠٥ فینوس فائق». web.archive.org. ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «السيرة الذاتية والعلمية للروائية والشاعرة: فينوس فائق نوري/ العراق_ – جريدة العربى اليوم الاخبارية». elarabielyoum.com (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ «السيرة الذاتية والعلمية للروائية والشاعرة: فينوس فائق نوري/ العراق_ – جريدة العربى اليوم الاخبارية». web.archive.org. ١٧ی شوباتی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ ت ج «تجربة الغربة في حياة الشاعرة والصحفية العراقية (فينوس فائق) تقيم في هولندا». web.archive.org. ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown
- دەروازەی ھۆڵەندا/وتارە پەیوەندیدارەکان
- پەنابەرانی کورد
- پەنابەرە عێڕاقییەکان
- پێشکەشکارانی پێشووی ئێن ئاڕ تی
- دەرچووانی زانکۆی بەغدا
- ڕۆژنامەنووسانی ژنی ھۆڵەندی
- ڕۆژنامەنووسانی عێراق
- ڕۆژنامەنووسانی کورد
- ژنان
- ژنە کوردەکانی باشووری کوردستان
- شاعیران بە زمانی عەرەبی
- شاعیران بە زمانی کوردی
- شاعیران بە زمانی کوردیی ناوەندی
- شاعیرە کوردەکان بەپێی وڵات
- شاعیرە کوردەکانی باشووری کوردستان
- لەدایکبووانی ١٩٦٣
- نووسەران بە زمانی عەرەبی
- نووسەران بە زمانی کوردی
- نووسەرە کوردەکان
- شاعیرانی عێراقی سەدەی ٢٠ەم
- شاعیرانی عێراقی سەدەی ٢١ەم
- نووسەرانی عەرەب
- نووسەرانی ھۆڵەندی
- نووسەرانی ژنی کورد
- زیندووان