ڤیلھێلم ڤونت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ڤیلھێلم ڤونت
لێدوان=
لەدایکبوون (١٨٣٢-0٨-١٦) ١٦ی ئابی ١٨٣٢[١]
مانھایم، داچیی گەورەی بادێن، کۆنفدراسیۆنی ئەڵمانی
مردن٣١ی ئابی ١٩٢٠(١٩٢٠-٠٨-٣١) (٨٨ ساڵ ژیاوە)
گرۆسبۆتن، ساکسۆنیا، ئەڵمانیا
نەتەوەئەڵمانی
قوتابییە دیارەکان
  • فێردیناند تۆنیێس
  • ڤلادیمێر بێختێرێڤ
  • فرانتس بواس
  • ئێمیل دورکایم
  • ئێدمۆند ھووسێرل
  • لودڤیگ لانگێ
  • برۆنسیلاف مالینۆفسکی
  • جۆرج ھێربێرت مید
  • ئێدوارد ساپیر
  • ویلیام ئایزاک تۆماس

ڤیلھێلم ڤونت (بە ئەڵمانی: Wilhelm Wundt؛ ١٦ی ئابی ١٨٣٢ – ٣١ی ئابی ١٩٢٠) پزیشک و فیزیازان و فەیلەسوف و پرۆفیسۆر بووە، ئەمڕۆ بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی دەروونناسی نوێ ناسراوە. فۆنت یەکەم کەس بوو کە خۆی بە دەروونناس ناوبرد و دەروونناسی وەک زانستێکی سەربەخۆ لە فەلسەفە و بایۆلۆجی جیاکردەوە. بە شێوەیەکی گشتی بە "باوکی دەروونناسی ئەزموونی" دادەنرێت. وندت یەکەم تاقیگەی فەرمی بۆ توێژینەوەی دەروونی لە زانکۆی لایپزیگ لە ئەڵمانیا لە ساڵی ١٨٧٩ دامەزراند، کە دەروونناسی وەک بوارێکی سەربەخۆی خوێندن سەریھەڵدا. بە دروستکردنی ئەم تاقیگەیە توانی دەروونناسی وەک زانستێکی جیا لە بوارەکانی تر جێگیر بکات. یەکەم گۆڤاری ئەکادیمی بۆ توێژینەوەی دەرونی بە ناوی "توێژینەوەی فەلسەفی" (١٨٨١-١٩٠٢) پێکھێنا، کە بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانی پەیمانگاکە دایمەزراند.[٢][٣]

لە ڕاپرسییەکدا کە لە گۆڤاری دەروونناسی ئەمریکی لە ساڵی ١٩٩١ بڵاوکرایەوە، ناوبانگی فۆنت بە پلەی یەکەم "دیارترین لە ھەموویان" ڕیزبەندی کردووە بە پشتبەستن بەو ھەڵسەنگاندنانەی کە لەلایەن ٢٩ مێژوونووسی ئەمریکی دەروونناسیەوە پێشکەشیان کردووە. ویلیام جەیمس و سیگمۆند فرۆید لە پلەی دووەم و سێیەمدان. [٤] [٥]

ژیاننامە[دەستکاری]

فۆنت لە ١٦ی ئابی ١٨٣٢ لە شاری نێکاراو لە بادن (ئێستا بەشێکە لە مانھایم) لەدایکبووە، چوارەم منداڵی ماکسیمیلیان فۆنت (قەشەیەکی لۆتەرانە) و ماری فرێدریکی ھاوسەری بووە، کە نازناوی ئارنۆڵد (١٧٩٧-١٨٦٨) بووە. باپیرە گەورەی باوکی فۆنت فریدریش پیتەر ووندت (١٧٤٢-١٨٠٥)بووە، پرۆفیسۆری جوگرافیا بووە و قەشە بووە لە وێبلینن (ھایدلبێرگ). کاتێک وندت تەمەنی نزیکەی چوار ساڵ بوو، خێزانەکەی ڕوویان لە ھایدلشایم (بروکشال) کردوە، کە شارۆچکەیەکی بچووکی سەدەی ناوەڕاست بوو لە بادن-ڤۆرتمبێرگ. [٦]

وندت لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، کە لەڕووی ئابوورییەوە زۆر سەقامگیر دادەنرا، لە قۆناغێکدا گەورە بووە کە دووبارە وەبەرھێنانەوەی وەبەرھێنان لە گەشەپێدانی پەروەردەیی و پزیشکی و تەکنەلۆژیادا باو بووە. ھەوڵی ئابووری بۆ پێشخستنی زانین ھاندەری پەرەپێدانی شێوازێکی نوێی لێکۆڵینەوەی دەروونی بوو، و ئاسانکاری بۆ پێشکەوتنی کرد بۆ ئەوەی ببێتە ئەو کەسایەتییە دەروونییە دیارەی کە ئەمڕۆ ھەیە. [٧]

فۆنت لە ساڵی ١٨٥١ تا ١٨٥٦ لە زانکۆی توبینگن و لە زانکۆی ھایدلبێرگ و لە زانکۆی بەرلین وانەی خوێندووە. دوای دەرچوونی وەک دکتۆرا لە ھایدلبێرگ (١٨٥٦)، سەرپەرشتیاری دکتۆرا کارل ئیڤاڵد ھاس. ووندت پێش ئەوەی پەیوەندی بە ستافی زانکۆی ھایدلبێرگەوە بکات، بۆ ماوەیەکی کورت لە لای یۆھانس پیتەر مۆلەر خوێندوویەتی، لە ساڵی ١٨٥٨ بووەتە یاریدەدەری فیزیازان و فیزیۆلۆژیست ھێرمان ڤۆن ھێلمھۆلتز و بەرپرسیارێتی فێرکردنی پرۆگرامی تاقیگەیی لە بواری فیزیۆلۆژیدا بووە. بەشدارییەکان لە تیۆری ھەستکردن (١٨٥٨-١٨٦٢) نووسیوە. لە ساڵی ١٨٦٤ بووە بە یاریدەدەری پرۆفیسۆری ئەنترۆپۆلۆژی و دەروونناسی پزیشکی و کتێبێکی دەرسی لەسەر فیزیۆلۆژیای مرۆڤ بڵاودەکاتەوە. ھەرچەندە حەز و ئارەزووی سەرەکی ئەو بەپێی وتار و بابەتەکانی لە بواری پزیشکیدا نەبووە – بەڵکو زیاتر سەرنجی بۆ دەروونناسی وئەو بابەتانەوە بووە کە پەیوەندییان بە دەروونناسییەوە ھەبووە. وتارەکانی لەسەر دەروونناسی بە ناوی Lectures on Human and Animal Psychology لە ساڵانی ١٨٦٣-١٨٦٤ بڵاوکرایەوە. فۆنت فشاری خستە سەر خۆی بۆ نووسینی ئەو بەرھەمەی کە دەبێتە یەکێک لە گرنگترین بەرھەمەکانی مێژووی دەروونناسی، بنەماکانی دەروونناسی فیزیۆلۆژی لە ساڵی ١٨٧٤. یەکەم کتێبی خوێندن بوو کە پەیوەندی بە بواری دەروونناسی ئەزموونییەوە ھەبوو. [٨]

فۆنت لە ساڵی ١٨٦٧ لە نزیک ھایدلبێرگ سۆفی ماو (١٨٤٤-١٩١٢)ی ناسی، سۆفی کچە گەورەکەی مامۆستایەکی زانستی لاھوتییە لە کیل دی: ھاینریچ ئۆگست ماو و ھاوسەرەکەی لویس، کە نازناوی ڤۆن ڕۆمۆریان لێنراوە و خوشکی شوێنەوارناس ئۆگست ماو. لە ١٤ی ئابی ١٨٧٢ لە شاری کیل ھاوسەرگیریان کردووە. ئەو دوو ھاوسەرە خاوەنی سێ منداڵن: ئێلینۆر (١٨٧٦-١٩٥٧) کە لە زۆر ڕووەوە بووە بە یاریدەدەری باوکی، ھەروەھا لویس بە ناوی لیلی (١٨٨٠-١٨٨٤) و دی: ماکس وێندت (١٨٧٩-١٩٦٣) کە بووە بە پرۆفیسۆری فەلسەفە. [٩]

فۆنت لە ساڵی ١٨٧٥ پلەی بەرزکرایەوە بۆ مامۆستای "فەلسەفەی ئیندێکتیڤ" لە زیوریخ، فۆنت لە ساڵی ١٨٧٥ بوو بە مامۆستای فەلسەفە لە زانکۆی لایپزیگ، لەوێ لە ساڵی ١٨٧٥ ھەریەکە لە ئێرنست ھاینریخ وێبەر (١٧٩٥-١٨٧٨) و گوستاڤ تیۆدۆر وێچنەر (١٨٠١-١٨٨٧) دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد دەروونناسی ھەستیاری و سایکۆفیزیک- کە دوو سەدە پێش ئێستا گۆتفرید ویلھێلم لایبنیز پەرەی بە فەلسەفە و تیۆرە دەروونناسییەکەی خۆی داوە، کە کاریگەرییەکی بەھێزی لەسەر رێبازی فیکری وندت ھەبوو. سەرسامی وندت بە ئێرنست ھاینریخ وێبەر لە بیرەوەرییەکانیدا دیارە کاتێک ڕایگەیاند کە دەبێ وێبەر بە باوکی دەروونناسی ئەزموونی ھەژمار بکرێت: "حەز دەکەم وێبەر بە باوکی دەروونناسی ئەزموونی ناوببەم... وێبەر بەشدارییەکی گەورەی ھەبوو لە پێوانەکردنی بڕی دەروونی و نیشاندانی پەیوەندییە وردەکانی نێوانیان، بیە بوو بە یەکەم کەس کە ئەمە تێبگات و جێبەجێی بکات”.. [١٠]

وندت یەکەم تاقیگەی تایبەت بە توێژینەوەی دەروونی لە زانکۆی لایپزیگ لە ساڵی ١٨٧٩ کردەوە و ئەم ڕووداوە بووە ھۆی بە فەرمووی لەدایکبوونی دەروونناسی وەک بوارێکی سەربەخۆی لێکۆڵینەوە. تاقیگە نوێیەکە پڕ بوو لە خوێندکارانی دەرچووی زانکۆ کە توێژینەوەیان لەسەر ئەو بابەتانە ئەنجامدەدا کە فۆنت دەستنیشانی کردبوون، و زۆری نەخایاند زانای گەنج لە ھەموو جیھانەوە بۆ لای خۆی ڕاکێشا کە بە پەرۆش بوون بۆ فێربوون دەربارەی ئەو زانستە نوێیانەی کە فۆنت پەرەی پێدا. [١١] [١٢]

ززانکۆی لایپزیگ لە ساڵی ١٨٧٦ تاقیگەیەکی بۆ وندت دیاری کرد بۆ ھەڵگرتنی ئەو ئامێرانەی کە لە زیوریخەوە ھێنابووی. بەھۆی ناڕەحەتی گواستنەوەی ئامێرەکانی لە نێوان تاقیگە و پۆلەکەیدا زۆرێک لە تاقیکردنەوەکانی وندت لەم تاقیگەدا ئەنجامدرا. وندت ئامادەکاری بۆ دروستکردنی چەندنین ئامێری گونجاو کرد و چەندین پارچە ئامێری وەک تاکیستۆسکۆپ، کرۆنۆسکۆپ، پاندۆلم، ئامێری کارەبایی، تایمەر، و ئامێری نەخشەسازی ھەستیاری، کۆکردەوە، کە زانراوە ڕێککەوتنێکی دیاری کردووە بۆ خوێندکارە جۆراوجۆرەکانی خوێندنی باڵا بۆ پەرەپێدانی بەکارھێنانییان لە توێژینەوە ئەزموونییەکان، لە نێوان ساڵانی ١٨٨٥ بۆ ١٩٠٩ وندت ١٥ یاریدەدەر ھەبوو.

لە ساڵی ١٨٧٩ فۆنت دەستی کرد بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان کە بەشێک نەبوون لە بەرنامەی کارەکەی، و ئیدیعای کرد کە ئەم تاقیکردنەوە سەربەخۆیانە تاقیگەکەی وەک تاقیگەیەکی فەرمی دەروونناسی شەرعییەت پێدەدەن، ھەرچەندە زانکۆکە تا ساڵی ١٨٨٣ بە فەرمی بیناکەی وەک بەشێک لە کەمپەکە نەناساند. تاقیگەکە گەشەی کرد و بە دامەزراوەی دەروونی ناسرا بە گشتی ١١ ژووری لەخۆگرتبوو، و گواسترایەوە بۆ بینایەکی نوێ کە لەلایەن فۆنتەوە دیزاین کرابوو بە تایبەتی بۆ لێکۆڵینەوەی دەروونی. لیستی وتارەکانی فۆنت لە وەرزی زستانی ساڵی ١٨٧٥-١٨٧٩دا بەرنامەیەکی بەرفراوان پێشکەش دەکات کە شەش ڕۆژ لە ھەفتەیەکدا بە تێکڕا دوو کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، بۆ نموونە: لە وەرزی زستانی ساڵی ١٨٧٥: دەروونناسی زمان، مرۆڤناسی، لۆژیک و زانستناسی، و لە ماوەی وەرزی ھاوینەی داھاتوودا: دەروونناسی و مێشک و دەمارەکان ھەروەھا فیزیۆلۆژیا. گەردوونناسی و فەلسەفەی مێژوویی و گشتی لە وەرزەکانی داھاتوودا جێگیرکرابوون. [١٣] [١٤]

فۆنت بەرپرسیار بوو لە ژمارەیەکی نائاسایی لە تێزی دکتۆرا لە نێوان ساڵانی ١٨٧٥ بۆ ١٩١٩: ١٨٤ خوێندکاری دکتۆرا، لەنێویاندا ٧٠ بیانی (٢٣ لە ڕووسیا و پۆڵەندا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپای ڕۆژھەڵات و ١٨ لە ئەمریکا). زۆرێک لە خوێندکارەکانی وندت بوونە دەروونناسێکی دیار. لەنێویاندا بریتین لە: ئەڵمانی ئۆسڤاڵد کۆلب (پڕۆفیسۆری زانکۆی وورزبۆرگ)، ئێرنست ماومان (پڕۆفیسۆر لە لایپزیگ و ھامبۆرگ و پێشەنگ لە دەروونناسی پەروەردەیی)، ھوگۆ مونستربێرگ، مامۆستا لە زانکۆی فرایبۆرگ و زانکۆی ھارڤارد و پێشەنگ لە دەروونناسی جێبەجێکراو) و ویلی ھێلباخ (لە ئەڵمانیا بە دەروونناسی کولتووری ناسراوە). [١٥]

لەنێو ئەو ئەمریکییەکان، جەیمس مەککەین کاتێل (یەکەم پرۆفیسۆری دەروونناسی لە ئەمریکا)، گرانڤیل ستانلی ھۆڵ (باوکی بزووتنەوەی دەروونناسی منداڵان و تیۆریستی گەشەی ھەرزەکاران و سەرۆکی زانکۆی کلارک)، چارڵز ھابارد جود (بەڕێوەبەری... قوتابخانەی پەروەردە لە زانکۆی شیکاگۆ) و واڵتەر دەیل سکۆت (کە بەشداری کردووە لە پەرەپێدان و فێرکردنی دەروونناسی پیشەسازی لە زانکۆی ھارڤارد)، ئێدوارد برادفۆرد تیچنەر و لایتنەر ویتمر (دامەزرێنەری یەکەم کلینیکی دەروونی لە وڵاتەکەیدا)، فرانک ئەنجێل ، ئێدوارد ویلێر سکریپاچەر و جەیمس مارک باڵدوین (یەکێک لە دامەزرێنەرانی بەشی دەروونناسی لە زانکۆی پرینستۆن کە بەشدارییەکی گرنگی لە دەستپێکردنی زانستی دەروونناسی و دەروونی و تیۆری پەرەسەندندا کرد).

بەم شێوەیە فۆنت بەشدارە لە یئەکادیمی زۆربەی دەروونناسانی نەوەی یەکەم و دووەمی ئەمریکا. جێگەی سەرنجی تایبەتی ئینگلیز چارڵز سپیرمان، وە کۆنستانتین ڕۆدۆلێسکو-مۆترۆ (فەیلەسوفێکی لایەنگری کەسایەتی و بەرپرسی بەشی فەلسەفە لە زانکۆی بوخارێست) و ھوگۆ ئێکنەر (بەڕێوەبەری کۆمپانیای لوفتچێڤباو زێپلین)، ھەروەھا ئەو خوێندکارانەی کە بوونە فەیلەسوف (وەک ڕودۆڵف ئایسلەر یوەان لیوبۆمیر نێدیکی سربی). وە ئەو خوێندکارانە (یان سەردانکەران) کە دواتر ناسران بریتین لە ڤلادیمێر میخایلۆڤیچ بێتریف، فرانز بۆاس، ئیمیل دورکھایم، ئێدمۆند ھوسێرل، برۆنکلاڤ مالینۆڤسکی، جۆرج ھێربێرت مید، ئێدوارد ساپیر، فێردیناند تۆنیز و بنیامین لی وۆرف. [١٦]

زۆربەی کارەکانی ووندت لە ناوەڕاستی سەدەی ڕآبردودا لە ئەمریکا گاڵتەیان پێکرا بەھۆی نەبوونی وەرگێڕانی گونجاو، وە شێواندنی لەلایەن ھەندێک مشتومڕی خوێندکارانی ڕەفتارگەراییەکانەوە لەگەڵ بەرنامەکەی وندت. [١٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Wilhelm Wundt | German physiologist and psychologist | Britannica". www.britannica.com. Retrieved 2022-08-20.
  2. ^ Neil Carlson, Donald C. Heth: Psychology the Science of Behaviour. Pearson Education Inc. 2010. ISBN 0205547869. p. 18.
  3. ^ "Harry Morgan Ayres, ed. 1917. The Reader's Dictionary of Authors. The Library of the World's Best Literature". www.bartleby.com. Retrieved 2022-08-20.
  4. ^ Lamberti: Wilhelm Maximilian Wundt 1832–1920. Leben, Werk und Persönlichkeit in Bildern und Texten. 1995.
  5. ^ Wundt: Das Institut für experimentelle Psychologie. Leipzig, 1909, 118–133.
  6. ^ Lamberti, 1995, pp. 15-22.
  7. ^ "Germany, 1866-1945". 22 October 1999. Retrieved 22 October 2019.
  8. ^ Lamberti, 1995, pp. 81-86, pp. 114-134.
  9. ^ Lamberti, 1995, pp. 87-113.
  10. ^ "David K. Robinson on an important meeting of minds at Leipzig University". Founding fathers. 23. Autumn 2017 – via google scholar.
  11. ^ Anneros Meischner-Metge: Wilhelm Wundt und seine Schüler. In: Horst-Peter Brauns (Ed.): Zentenarbetrachtungen. Historische Entwicklungen in der neueren Psychologie bis zum Ende des 20. Jahrhunderts. Peter Lang, Frankfurt a.M. 2003, pp. 156–166.
  12. ^ Wontorra: Frühe apparative Psychologie, 2009.
  13. ^ Wundt: Das Institut für experimentelle Psychologie, 1909, 118-133.
  14. ^ Bringmann, Ungerer: The Foundation of the Institute for Experimental Psychology at Leipzig University. Psychological Research, 1990, Volume 42, p. 13.
  15. ^ "Homepage des Instituts für Psychologie an der Universität Leipzig". Retrieved 22 October 2019.
  16. ^ J. Ben-David, R. Collins: Social factors in the origins of a new science: The case of psychology. American Sociological Review, 1966, Volume 31, 451-465.
  17. ^ Fahrenberg: Wilhelm Wundt – Pionier der Psychologie und Außenseiter? Leitgedanken der Wissenschaftskonzeption und deren Rezeptionsgeschichte, 2011.