بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڤیلھێلمی دووەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڤیلھێلمی دووەم

ویلیەمی دووەمی ئەڵمانیا
لەدایکبوون٢٧ی کانوونی دووەمی ١٨٥٩
مەرگ٤ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٤١
ھویس دۆڕن لە ھۆڵەندا
ھۆکاری مەرگنەخۆشی دڵ و خوێنبەرەکان
شوێنی گۆڕھوێس دۆڕن لە ھۆڵەندا
نەتەوەئەڵمانی
خوێندنگەزانکۆی بۆن
پیشەفەرمانڕەوا و قەیسەری دووەمی ئیمپراتۆری ئەڵمانی
ئایینلۆتەرانیزم
ھاوسەرئابا ڤیکتۆریا
باوان
  • فرێدریک ویلییەم (باوک)
  • شازادە ڕۆیاڵ ڤیکتۆریا (دایک)
واژوو

ڤیلھێلمی دووەم (بە ئەڵمانی: Wilhelm II) ناوی تەواوی بریتییە لە فریدریش ویلیام ڤیکتۆر ئەلبێرت (٢٧ی کانوونی دووەمی ١٨٥٩) قەیسەری دووەمی ئەڵمانیا و دوا ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریەتیی ئەڵمانیا و پاشای پرووسیا بووە، ویلیامی دووەم لە بنەماڵەی ھۆھێنزۆلێرنەکان[١] ھاتووەتە دونیاوە کە لەساڵانی ١٧٠١ەوە فەرمانڕەوایەتی ئەڵمانیا و پرووسیا دەکەن، وێلیامی دووەم سەرکردایەتی ئەڵمانیای کردووە لە ماوەی جەنگی جیھانیی یەکەم و دوای ئەوەی ئیمپراتۆریەتیی ئەڵمانیا لە جەنگی جیھانی یەکەم بەرامبەر بە بەرەی ھاوپەیمانان شکستی ھێنا لە ساڵی ١٩١٨ ویلیامی دووەم دەستبەرداری تەختی پاشایەتی ئەڵمانیا و فەرمانڕەوایەتی کردنی ئەڵمانیا بوو بەمەش دەسەڵاتی پاشایەتی لە ئەڵمانیا کۆتایی ھات و کۆماری ڤایمار دامەزرا و دەسەڵاتی ھۆھێنزۆلێرنەکان لە ئەڵمانیا کۆتایی پێھات،[٢] ویلیام قەیسەری دووەمی ئەڵمانیا لە ٤ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٤١ی زایینی کۆچی دوایی کرد بەھۆی نەخۆشی دڵ و خوێنبەربوون.[٣][٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Hohenzollern dynasty | History, Religion, Countries, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. «Kaiser William II abdicated». www.cheshireroll.co.uk. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. «BBC – History – Historic Figures: Wilhelm II (1859–1941)». www.bbc.co.uk (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. «DEATH OF EX-KAISER WILHELM». Mercury. ٥ی حوزەیرانی ١٩٤١. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.