ڤیتینیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زانیاری کەسی
ناوی تەواو ڤیتۆر ماچادۆ فێرێرا
ڕێکەوتی لەدایکبوون ١٣ شوباتی ٢٠٠٠ (٢٢ ساڵ)
شوێنی لەدایکبوون فارۆ، پۆرتوگال
باڵا ١٫٧٢ مەتر
جێگای یاریکردن ناوەڕاست
زانیاری یانە
تیمی ئێستا پاریس ساینت-جێرمان
ژمارەی درێس ١٧
کاروانی لاوێتی
٢٠٠٨–٢٠١١ پۆڤۆ لانھۆسۆ
٢٠١١–٢٠١٩ پۆرتۆ
٢٠١٥–٢٠١٦ پادرۆنسێ (خواستن)
کاروانی پیشەگەری
ساڵەکان تیم یارییەکان گۆڵەکان
٢٠١٩–٢٠٢٠ پۆرتۆ بی ١٤ (٨)
٢٠٢٠–٢٠٢٢ پۆرتۆ ٣٨ (٢)
٢٠٢٠–٢١ وۆڵڤەرھامپتۆن واندەرس ١٩ (٠)
٢٠٢٢- پاریس سان جێرمان 2 (0)
ھەڵبژاردە
٢٠١٧ پۆرتوگال خوار ١٧ ساڵان ١ (٠)
٢٠١٨ پۆرتوگال خوار ١٨ ساڵان ٧ (٠)
٢٠١٨–٢٠١٩ پۆرتوگال ١٩ ساڵان ١٨ (٣)
٢٠١٩- پۆرتوگال ٢١ ساڵان ٢٢ (١)
٢٠٢٢- پۆرتوگال ٣ (٠)

ڤیتۆر ماچادۆ فێرێرا (لەدایکبووی ١٣ی شوباتی ٢٠٠٠)، ناسراو بە ڤیتینا, یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری پورتوگالییە کە وەک یاریزانی ناوەندی یاریگا یاری دەکات بۆ یانەی خولی فەڕەنسی پاریس سان-جێرمان و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پۆرتوگال.

لە سیستەمی لاوانی پۆرتۆوە ھاتووە، ڤیتینیا لە کاتی خۆیدا لەگەڵ تیمی دووەمی یانەکە ئاستی سەرنجڕاکێش بوو پێش ئەوەی بەرزبکرێتەوە بۆ پێکھاتەی یەکەم لە ساڵی ٢٠٢٠، ھەردوو نازناوە ناوخۆیییەکەی خولی پۆرتوگالی و جامی پۆرتوگالی بردەوە لە یەکەم وەرزیدا. لە ئەیلولی ٢٠٢٠ بە خواستن درا بە یانەی پرێمیەرلیگ وۆڵڤەرھاپتۆن واندەرس، پێش ئەوەی لە وەرزی داھاتوودا بگەڕێتەوە. ئەو خۆی وەک یاریزانێکی سەرەکی بۆ پۆرتۆ سەلماند و بۆ دووەم جار ھەردوو نازناوی ناوخۆیی بردەوە، کە ناوی لە باشترین پێکھاتەی خولەکە ھەبوو و بە باشترین یاریزانی لاوی ساڵ ھەڵبژێردرا. لە حوزەیرانی ٢٠٢٢، گواسترایەوە بۆ پاریس سان-جێرمان بە بڕی ٤١٫٥ ملیۆن یۆرۆ.

ڤیتینیا یاریزانێکی پێشووی لاوانی پورتوگالە، نوێنەرایەتی وڵاتەکەی کردوو لە ئاستە جیاوازەکانی لاواندا، بەشێک بووە لە تیپەکانی خوار ١٩ و خوار ٢١ ساڵان کە دووەم بوون لە ھەردوو جامی ئەورووپای خوار ١٩ ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢١ بە دوای یەکدا، لە ساڵی ٢٠٢٢ یەکەمین یاری نێودەوڵەتی بۆ ئاستی یەکەم ئەنجامدا.

کاروانی یانە[دەستکاری]

پۆرتۆ[دەستکاری]

٢٠١٩–٢٠: سەرەتای کاروانی یاریکردن[دەستکاری]

ڤیتینیا لە شاری فارۆ لەدایکبووە، شارێکی پورتوگالییە لە ھەرێمی ئالگارڤ، لە باشووری خاکی پورتوگال، و لە شاری ڤیا داس ئەیڤس گەورە بووە، لە باکووری وڵات گەورە بووە.[١]

ڤیتینا لە ساڵی ٢٠٠٧ دەستی بە یاری تۆپی پێ کرد لە پۆڤوا دی لانھۆسۆ پێش ئەوەی دوو ساڵ دواتر و لە تەمەنی ١١ ساڵیدا بچێتە نێو ڕیزەکانی لاوانی ئێف سی پۆرتۆ.[٢] لە ١١ی ئابی ٢٠١٩ یەکەمین یاری خۆی بۆ تیمی دووەم ئەنجامدا لە یارییەکدا بەرامبەر سپۆرتینگ دا کۆڤیلا.[٣] ئەو ھەروەھا بەشێک بوو لە پێکھاتەی پۆرتۆ کە بووە براوەی خولی لاوانی ئەورووپا لە وەرزی ٢٠١٨–١٩.[٤]

لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، ڤیتینیا یەکەم یاری خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەم ئەنجامدا، وەک یەدەگ لە جێگەی ویڵسن مانافا لە خولەکی ٦١ لە یارییەکدا بەرامبەر جیل ڤیسێنتێ.[٥] ئەو بە گشتی ھەشت یاری ئەنجامدا و یانەکە نازناوی خولەکەیان بردەوە.[٦]

٢٠٢١–٢٢: خواستن بۆ وۆڵڤس[دەستکاری]

لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، ڤیتینا بە خواستن بۆ وەرزێک گوازرایەوە بۆ یانەی ئنگلیزی پرێمیەرلیگ وۆڵڤەرھاپتۆن واندەرس[٧] یانەکە بژاردەی ئەوەی ھەبوو کە خواستنەکە بکات بە ھەمیشەیی لە کۆتایی وەرزدا بە بڕی ٢٠ ملیۆن یۆرۆ، چونکە پۆرتۆ ناچار کرا بیدات بە خواستن بەھۆی یاساکانی دادپەروەری دارایی یەکێتی ئەورووپا.[٧] لە ١٤ی ئەیلوول یەکەمین یاری خۆی لە دەرەوەی یاریگا بەرامبەر شێفیڵد یونایتد ئەنجامدا وەک یەدەگ لە نیوەی دووەم، و یەکەم یاری بە شێوەی سەرەکی سێ ڕۆژ دواتر لە دۆڕاندنیان لە جامی ئی ئێف ئێڵ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر ستۆک سیتی ئەنجامدا.[٨][٩]

ڤیتینیا لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ یەکەمین یاری خۆی لە پرێمییەر لیگ ئەنجامدا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر یانەی مانچستەر یونایتد، یارییەک کە وۆڵڤس ئاستێکی بەرزی پێکەش کرد و بەھۆی یەک گۆڵ لە کاتی زیادکراودا دۆڕا.[١٠] لە ٢٢ی کانوونی دووەمدا، یەکەم گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکرد بە لێدانێک لە دوری ٣٥ مەتر لە بردنەوەی ١–٠ بەسەر یانەی چۆرلی لە قۆناغی چوارەمی جامی ئێف ئەی.[١١] لە کۆتایی وەرزەکەدا، یانەکە ڕەتی کردەوە بژاردەی کڕینی یاریزانەکە کار پێبکات.[٢]

٢٠٢١–٢٢: گەڕاندنەوە و بردنەوەی نازناوەکانی ناوخۆیی[دەستکاری]

ڤیتینیا وەرزی ٢٠٢١–٢٢ لەسەر کورسی یەدەگ دەست پێکرد، بەڵام دوای ئاستێکی سەرنجڕاکێش لە جامی ئەورووپی خوار ٢١ ساڵی ٢٠٢١، دەستی کرد بە دۆزینەوەی ھەلی زیاتر و زیاتر تا وەک یاریزانێکی سەرەکی یاریبکات، یەکەم گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–٠ بەرامبەر پۆرتیمۆنێس لە ٣ی کانوونی یەکەم.[١٢][٢] دوای ئەوەی سێرجیۆ ئۆلیڤێرا گواسترایەوە بۆ یانەی ڕۆما لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، ڤیتینیا زیاتر جێگای خۆی وەک یاریزانێکی سەرەکی بەھێز کرد، کە ئەمەش ڕاھێنەری پۆرتۆ سێرجیۆ چۆنسێچاوی سەرسام کرد، بە ئاستەکانی بەبێ تۆپ و فشارەکانی، بە یاریزانی مانگ و ناوەندی مانگ ھەڵبژێردرا بۆ دوو مانگ لەسەر یەک لە کانوونی یەکەم و کانوونی دووەم.[٢][١٣]

بەشداری کرد لە ٤٧ یاری، گۆڵێکی تۆمار کرد لە یاری کۆتایی جامی ناوخۆیی پۆرتوگال بەرامبەر تۆندێلا کە ٣–١ بردیانەوە، بۆ یارمەتیدانی پۆرتۆ بە بردنەوەی ھەردوو نازناوی ناوخۆیی خولی نایابی پۆرتوگلا و جامی پۆرتوگال، لەکاتێکدا لە باشترین پێکھاتەی ساڵی خولەکە دانرا و بە باشترین یاریزانی لاوی ساڵەکە ھەڵبژێردرا.[١٤][١٥][١٦]

پاریس سان-جێرمان[دەستکاری]

لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، ڤیتینیا گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ یانەی پاریس سان-جێرمان (PSG)ی خولی پلە یەکی فەڕەنسی (لیگ١) واژوو کرد،[١٧] بە بڕی ٤١٫٥ ملیۆن یۆرۆ، دوای ئەوەی پاریس کڕینەوەی گرێبەستەکەی کارا کرد.[١٨][١٩]

کاروانی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

لاوان[دەستکاری]

دوای ئەوەی لە ئاستەکانی لاواندا یاریکرد بۆ پورتوگال، ڤیتینیا بە کاپتن بۆ تیمی خوار ١٩ ساڵی لە جامی ئەورووپی خوار ١٩ ساڵی ٢٠١٩ لە ئەرمینیا دەستنیشان کرا، لە ھەموو پێنج یارییەکەدا بەشدار بوو، دوو گۆڵی تۆمارکرد و یەک ئەسیستی کرد کە تێیدا ھەڵبژاردەکەی پلەی دووەمی بەدەستھێنا و بە ئیسپانیا دۆڕا.[٢٠]

ڤیتینیا لە تیمی خوار ٢١ ساڵی بۆ جامی ئەورووپی خوار ٢١ ساڵی ٢٠٢١ ی UEFA پاڵێوراوە. ئەو بۆ تیمی تۆپی پێ ناونرا کاتێک پورتوگال وەک دووھەمین یاری کۆتایی ھات دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی ١١ی بردەوە بەرامبەر ئەڵمانیا، لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١.[٢١]

پێکھاتەی یەکەم[دەستکاری]

لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢، ڤیتینیا یەکەم بانگھێشتی خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەم پێگەیشت بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیھانی ٢٠٢٢ وەک جێگرەوەی ڕوبێن نیڤس کە تووشی پێکان ھاتبوو[٢٢] دوای ھەشت ڕۆژ لە یاریگای خۆی، یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکھاتەی نیشتیمانی ئەنجامدا، لە جێگەی خواو مۆتینۆ بوو لە کاتی زیادکراودا لە بردنەوەی ٢–٠ بەرامەر مەقدۆنیای باکوور لە یاری کۆتایی پاڵاوتنەکاندا[٢٣]

ژیانی کەسی[دەستکاری]

باوکی ڤیتینیا ڤیتۆر مانوێل بوو، یاریزانێکی پیشەگەری پێشووی تۆپی پێ بوو کە وەک یاریزانی ناوەڕاست یاری بۆ چەندین یانە کردووە لەناویاندا یانەی وڵاتەکەی خۆی کلەب دیسپۆرتیڤۆ داس ئاڤێس بۆ چەندین ساڵ و فارێنسێی فارۆ لە ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠١.[٢٤]

ئاماری کاروانی وەرزشی[دەستکاری]

یانە[دەستکاری]

ھەتا ١٣ ئابی ٢٠٢٢[٢٥]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز لیگا جامی نیشتیمانی جامی لیگا ئەورووپا ئەوانی تر کۆی گشتی
دابەشکردن یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
پۆرتۆ بی ٢٠١٩–٢٠ پلە دوو ١٤ ٨ - - - - ١٤ ٨
پۆرتۆ ٢٠١٩–٢٠ پلە یەکی پۆرتوگالی ٨ ٠ ٣ ٠ ١ ٠ ٠ ٠ - ١٢ ٠
٢٠٢١–٢٢ پلە یەکی پۆرتوگالی ٣٠ ٢ ٧ ٢ ٠ ٠ ١٠ ٠ - ٤٧ ٤
کۆی گشتی ٣٨ ٢ ١٠ ٢ ١ ٠ ١٠ ٠ - ٦٩ ٤
وۆڵڤەرھاپتۆن واندرس (خواستن) ٢٠٢٠–٢١ پرێمیەرلیگ ١٩ ٠ ٢ ١ ١ ٠ - - ٢٢ ١
پاریس سان-جێرمان ٢٠٢٢–٢٣ پلە یەکی فەڕەنسی ٢ ٠ ٠ ٠ - ٠ ٠ ١ ٠ ٣ ٠
تەواوی پیشە ٧٣ ١٠ ١٢ ٣ ٢ ٠ ١٠ ٠ ١ ٠ ٩٨ ١٣


نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ھەتا ١٢ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٢٦]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
پورتوگال ٢٠٢٢ ٣ ٠
کۆی گشتی ٣ ٠

خەڵاتەکان[دەستکاری]

لاوانی پۆرتۆ

  • خولی لاوانی ئەورووپا: ٢٠١٨–١٩[٢٧]

پۆرتۆ

  • خولی پلە یەکی پۆرتوگالی:٢٠١٩–٢٠، ٢٠٢١–٢٢[١٥][٢٨]
  • جامی پورتوگال: ٢٠١٩–٢٠، ٢٠٢١–٢٢[٢٩][١٦]

پاریس سان-جێرمان

  • سوپەری فەڕەنسی: 2022[٣٠]

تاکەکەسی

  • باشترین یاریزانی لاوی خولی پورتوگال: ٢٠٢١–٢٢
  • یاریزانی مانگ: کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
  • یاریزانی ناوەندی مانگ: کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، ئازاری ٢٠٢٢
  • باشترین پێکھاتەی ساڵی خولی پورتوگالی: ٢٠٢١–٢٢[١٤]
  • باشترین یاریزانی دەرکەوتووی پاڵەوانێتی تولۆن: ٢٠١٩[٣١]
  • تۆپی پێی تۆلۆن باشترین پێکھاتە: ٢٠١٩[٣٢]
  • باشترین پێکھاتەی پاڵەوانێتی ئەورووپا بۆ خوار ٢١ ساڵان: ٢٠٢١[٣٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Vítor Ferreira, o 'it-player' do Dragão que já esteve na mira do Benfica, SAPO (6 February 2020) https://desporto.sapo.pt/futebol/primeira-liga/artigos/vitor-ferreira-o-it-player-do-dragao-que-ja-passou-pelo-benfica
  2. ^ ئ ا ب پ "Vitinha, um regresso inesperado e uma afirmação categórica".
  3. ^ "Game Report by Soccerway". Soccerway. 11 August 2019.
  4. ^ Almeida, Isaura (29 April 2019). "FC Porto é campeão Europeu Sub-19" [FC Porto are Under-19 European champions]. Diário de Notícias (بە پورتوگالی). Retrieved 23 September 2020. ٣٠ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Porto vs. Gil Vicente - 28 January 2020". Soccerway. 28 January 2020.
  6. ^ "Juventus held by Sassuolo in thriller, Porto win Primeira Liga title". The Guardian. 16 July 2020. Retrieved 16 July 2020.
  7. ^ ئ ا "Wolves sign highly-rated midfielder". Wolverhampton Wanderers F.C. 9 September 2020.
  8. ^ Rose, Gary (14 September 2020). "Sheffield United 0–2 Wolverhampton Wanderers: Nuno praises special Wolves". BBC Sport.
  9. ^ "Wolverhampton Wanderers 0–1 Stoke City". BBC Sport. 17 September 2020.
  10. ^ Stone, Simon (29 December 2020). "Manchester United 1–0 Wolverhampton Wanderers: Marcus Rashford scores late winner". BBC Sport. Retrieved 29 December 2020.
  11. ^ Stone, Simon (22 January 2021). "Chorley 0–1 Wolverhampton Wanderers: Vitinha's superb goal sees Wolves past non-league opponents". BBC Sport. Retrieved 22 January 2021.
  12. ^ "Portimonense 0-3 FC Porto, Liga Portugal Bwin (Ex Liga Nos) , résultat du match (03/12/2021)".
  13. ^ "Vitinha eleito médio e jogador do mês na Liga".
  14. ^ ئ ا "Liga Nos Team of the season". A Bola. Retrieved 29 June 2022. ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ ئ ا Ribeiro, Patrick (7 May 2022). "Zaidu winner takes Porto to the title away to bitter rivals Benfica". PortuGOAL. Retrieved 7 May 2022.
  16. ^ ئ ا Farr, Jamie (22 May 2022). "Taça de Portugal Final: Porto take down Tondela to seal domestic double". PortuGOAL. Retrieved 22 May 2022.
  17. ^ "ظهر فیتینها لأول مرة في الدوري الفرنسي". Kuwait Online.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  18. ^ "Vitinha joins Paris Saint-Germain through to 2027". Paris Saint-Germain F.C. 30 June 2022. Retrieved 30 June 2022.
  19. ^ "Vitinha: Midfielder joins PSG from Porto for £34m". BBC Sport. 30 June 2022. Retrieved 30 June 2022.
  20. ^ "Spain win 2019 U19 EURO: at a glance". 27 July 2019. Retrieved 31 July 2019.
  21. ^ "Highlights, report: Germany beat Portugal for third U21 EURO title". UEFA.com. 6 June 2021. Retrieved 7 June 2021.
  22. ^ "Vitinha convocado" (بە پورتوگالی). Portuguese Football Federation. 20 March 2022.
  23. ^ Fernandes, Mariana; Paredes, Diogo (29 March 2022). "Portugal vence Macedónia do Norte com bis de Bruno Fernandes e está no Mundial do Qatar (2-0) - como aconteceu" [Portugal defeat North Macedonia with a brace from Bruno Fernandes and are in the World Cup in Qatar (2-0) - how it happened]. Observador (بە پورتوگالی). Retrieved 29 March 2022.
  24. ^ Vítor Manuel, zerozero.pt https://www.zerozero.pt/player.php?id=9042
  25. ^ ڤیتینیا لە ساکروێی
  26. ^ "Vitinha". eu-football.info. Retrieved 17 June 2022.
  27. ^ Almeida, Isaura (29 April 2019). "FC Porto é campeão Europeu Sub-19" [FC Porto are Under-19 European champions]. Diário de Notícias (بە پورتوگالی). Retrieved 15 September 2019. ٣٠ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  28. ^ "FC Porto é o campeão nacional 2019/2020" [FC Porto is the 2019/2020 national champion] (بە پورتوگالی). Rádio e Televisão de Portugal. 16 July 2020. Retrieved 23 April 2021.
  29. ^ "Taça de Portugal: FC Porto conquista "dobradinha"" [Portuguese Cup: FC Porto wins "double"] (بە پورتوگالی). Deutsche Welle. 2 August 2020. Retrieved 23 April 2021.
  30. ^ "A final, lots of goals and a trophy: a great start to the season!". Paris Saint-Germain F.C. 31 July 2022. Retrieved 1 August 2022.
  31. ^ "Vítor Ferreira eleito a revelação do Torneio de Toulon" [Vítor Ferreira elected the Breakthrough Player of the Toulon Tournament] (بە پورتوگالی). Portuguese Football Federation. 15 June 2019. Retrieved 4 May 2020.
  32. ^ "Maurice Revello Tournament 2019 Best XI". Maurice Revello Tournament. 17 June 2019. Retrieved 23 April 2021.
  33. ^ "Under-21 EURO Squad of the Tournament". UEFA. 7 June 2021. Retrieved 21 June 2021.