ڤیتۆ کۆرلیۆنێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڤیتۆ كۆرله‌ۆنه‌ەوە ڕەوانە کراوە)
ڤیتۆ کۆرلیۆن
کەسایەتیی داستانی سەرۆک خێزان
مارلۆن براندۆ لە ڕۆڵی ڤیتۆ کۆرلیۆن
لە فیلمی سەرۆک خێزان
یەکەم دەرکەوتنڕۆمانی "باوکی ڕۆحی"
دوایین دەرکەوتنیاری ڤیدیۆیی "باوکی ڕۆحی"
دروستکراوە لەلایەنماریۆ پوزۆ
بەرجەستەکراوە لەلایەنمارلۆن براندۆ (تەمەنی ٥٣–٦٣),
ڕۆبێرت دێ نیرۆ (تەمەنی ٢٥–٣٣),
ئۆرێستێ بالدینی (منداڵ)
زانیاریی ناو-گەردوونی
ناوی تەواوڤیتۆ ئەندۆلینی کۆرلیۆن
ڕەگەزنێر
ناونیشانباوکی ڕۆحی
دۆن
پیشەھاوردەکەری زەیتی زەیتون
سەرۆک مافیا
ئەندامێتیخێزانی کۆرلیۆن
خێزانئەنتۆنیۆ ئەندۆلینی (باوک، ١٩٠١ مردووە)
سیگنۆرا ئەندۆلینی (دایک، ١٩٠١ مردووە)
پاولۆ ئەندۆلینی (برا، ١٨٨٧–١٩٠١)
ھاوسەرکارمێڵا کۆرلیۆن (١٨٩٧–١٩٥٩)
مناڵەکان
  • سانتینۆ "سۆنی" کۆرلیۆن (١٩١٦–١٩٤٨)
  • فرێدریکۆ "فرێدۆ" کۆرلیۆن (١٩١٩–١٩٥٠)
  • مایکڵ کۆرلیۆن (١٩٢٠–١٩٩٧)
  • کۆنستانزیا "کۆنی" کۆرلیۆن (١٩٢٢–)
ئایینکاسۆلیکی ڕۆمانی
نەتەوەکۆرلیۆن سیسیلیا، شانشینی ئیتاڵیا

ڤیتۆ ئەندۆلینی کۆرلیۆن کەسایەتییەکی خەیاڵیی نێو ڕۆمانی باوکی ڕۆحیی ماریۆ پوزۆ و دوو بەشی سەرەتای نێو زنجیرە فیلمی سەرۆک خێزانە. ڕۆڵ گێڕدراوە لەلایەن مارلۆن براندۆ لە فیلمی سەرۆک خێزان و دواتریش، بە گەنجی، لەلایەن ڕۆبێرت دێ نیرۆوە لە فیلمی سەرۆک خێزان: بەشی دووەم. ناوبراو ھەتیوێکی کۆچبەری سیسیلییە کە ئیمراتۆرییەتێکی مافیا دادەمەزرێنێت. دوای مردنی، مایکڵ، کە گەنجترین کوڕیەتی، جێی دەگرێتەوە وەک دۆنی خێزانی تاوانکاری کۆرلیۆن.

ناوبراو دوو کوڕی دیکەشی ھەیە، سانتینۆ ("سۆنی") و فرێدریکۆ ("فرێدۆ")، و کچێکیشی ھەیە بەناوی کۆنستانزیا ("کۆنی"). ڤیتۆ بە شێوەیەکی نافەرمی ھاوڕێکەی سۆنی، تۆم ھەیگن، ھەڵدەگرێتەوە و بەخێوی دەکات کە دواتر دەبێتە پارێزەر و ڕاوێژکاری.

ڤیتۆ چاودێری بازرگانییەک دەکات کە لەسەر قومارکردن، درووستکردنی مەی بە قاچاغ، و بەرتیلدانی یەکێتی درووستکراوە، بەڵام بە پیاوێکی میھرەبان و بەخشندە ناسراوە کە توندوتیژییەکی ڕەوشت باشانە و دڵسۆزانە بەکاردێنێت بۆ ھاوڕێکانی، و لە ھەمووشی گرنگتر، خێزانەکەی. ھەروەھا ناسراوە بەوەی کە ھەە بە شێوازی کۆن دەڕوات کە داوای گونجاندنی ڕێز دەکات لەگەڵ بارودۆخەکەیدا؛ تەنانەت نزیکترین ھاوڕێکانیشی بە "باوکی ڕۆحی" یان "دۆن کۆرلیۆن" بانگی دەکەن لەباتی "ڤیتۆ".