ڤلادیمیر پوتین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڤلادیمێر پۆتینەوە ڕەوانە کراوە)
ڤلادیمیر پوتین

لەدایکبوون٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٢
سانتپتسبێرگی (لینینگراد) پایتەختی کۆنی یەکێتی سۆڤیەت
پیشەسەرۆککۆماری ڕووسیا
ئایینمەسیحییەت
ھاوسەرلیودمیلا پۆتینە
مناڵ(ەکان)مارینا - یەکاترینا
خەڵاتەکان
وێبگەhttp://eng.putin.kremlin.ru/
واژوو


ڤلادیمیر پوتین (لەدایکبووی ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٢ لە سەنت پیتەرزبورگ) کەسایەتییەکی سیاسی و سەرۆک کۆماری ئێستای ڕووسیایە. ناوبراو لە بنەماڵەی پوتین لەدایکبووە بۆیە نازناوی پوتینی بۆ خۆی ھەڵبژاردووە. لەوەتەی ٧ی ئایاری ٢٠١٢ سەرۆک کۆماری ڕووسیایە، پێشتریش ھەمان پلەی ھەبوو لە ماوەی ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩ تاکوو ٧ی ئایاری ٢٠٠٠. ئەو ھەروەھا پێش ئەوەی ببێتە سەرۆک کۆمار لە ئایاری ٢٠١٢، پلەی سەرۆک وەزیرانی ڕووسیای پێبوو کە ئەویان لەماوەی ٨ی ئایاری ٢٠٠٨ تاکوو ٧ی ئایاری ٢٠١٢ بوو. لە ماوەی ٢٠٠٨ تاکوو ٢٠١٢ سەرۆکی حیزبی ڕووسیای یەکگرتوو بوو. پوتین لەسەرەتای لاویدا واتە ١٩٧٥ تاکوو ١٩٩١ لەناو حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەتدا بوو.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

باوکی ناوی ڤلادیمیر سپایەروۆنیچ پوتینە و دایکی ناوی ماریا لۆناڤانا یە دایک و باوکی سەر بەخێزانی پوتیننن، دایکی چێشلێنەری سەرۆکەکانی یەکێتی سۆڤیەتی جاران بووە لەوانە ڤلادیمیر لێنین و دوای مردنی ڤلادیمیر لێنین لە ساڵی ١٩٢٤ز دایکی پوتین کاری چێشتلێنەری بۆ خێزانەکەی لێنین کە ناوی لێدینژدە کردووە دواتر دووبارە بووەتە چێشتلێنەری سەرۆکی گەڕاوە ئەو جارەیان چێشت لێنەری بۆ جۆزێف ستالینکردووە بەگشتی خێزانەکەی لەبارێکی باش نەبووە

ڤلادیمیر پوتین و سیاسەت[دەستکاری]

پوتین کە ئێستا سەرۆکی ڕووسیایە بەیەکێ کە لە کەسیایەتییە دیارەکانی ناوی سیاسەتی ئێستادا ھەژمار دەکرێت و پوتین وەرزشکارە و پشتوێنی ڕەشی ھەیە لە یاری جۆدۆ. ئەو ناترسێت لەوەی کە بچێتە ناو کافتریایەکی شەوانەو لەگەڵ ھاوڵاتیانی ئاسایی مۆسکۆدا تەماشای یاری تۆپی پێ بکات. بە نیوەروتی وێنە دەگرێ و باکی نییە لەوەی کە لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو بێتەوە. پۆتن متمانەی بە خۆی ھەیە و یەکێک لەو سەرۆکانەی جیھانە کە جاربەجارجلوبەرگی ڕەسمی لەبەرناکات، لە پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانیدا بۆینباخ نابەستی و جاری واش ھەیە کە جاکەتەکەی دەدات بەسەر شانیدا. ئەمەش ئەو پیاوەیە کە بوەتە پاڵەوانی سەردەمی بوژانەوەی ڕووسیا. پوتین لەبارەی شۆڕشی سووریاوە وتی دەبێ تەنیا گەلی سووریا بڕیاردەر بێ نابێ ھیچ ھێز و لایەنێ دژیان بوەستێت ھەر بۆیەش ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرووەکاندا ڤیتۆیی خۆی بەکارھێنا دژی ھێرشکردنە سەر سووریا.

  • لەدوای ھەڵبژاردن لە ٧ی مەی ساڵی ٢٠٠٠ز بەڕەسمی پارتەکەی پوتین سەرکەوتنی بەدەست ھێنا بۆیەکەمینجار ئەو خولەش چوار ساڵی خایاند لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٤ بوو
  • خولی دووەمیش بۆ دووەمینجار لەسەر یەک پوتین ھەڵبژێردرایەوە بۆ سەرۆکایەتی ڕووسیا ئەو خولەش لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٨ بوو
  • لە ساڵی ٢٠١٢ پوتین بۆ سێیەم خولی بۆوە بە سەرۆکی ڕووسیا بەڵام ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا پەنجە بۆ پوتین درێژ دەکەن بەتۆمەتی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکان

خەڵاتەکان[دەستکاری]

  • خەڵاتی تایبەت و مەزن لە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠١ وەری گرتووە
  • لە ساڵی ٢٠٠٦ خەڵاتی ڕێزلێنانی لە فەڕەنسا پێ بەخشرا
  • لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەک گۆڤاری تایم خەڵات کرا و بە ١٠٠ کاریگەرترین سیاسەتمەداری جیھان دەست نیشانکرا لەلایەن ھەمان گۆڤارەوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Vladimir Putin»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢١.


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]