فێستیڤاڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڤستێڤاڵەوە ڕەوانە کراوە)

فێستیڤاڵ (بە ئینگلیزی: Festival) بە ڕۆژێک یان چەند ڕۆژێکی جێژنەکان یان ئایینەکان و یان جۆرێک لە پێشھاتە کولتووریەکان وەکوو پیشاندان و لێوردبوونەوەی فیلمەکان کە لە جێگایەکی تایبەت بەڕێوەدەچێت، دەوترێت.

فێستیڤاڵ بەرێوەبردنی ڕێوڕەسمێکە کە بەڕەێوبەرەکانی دەیانەوێت پێشھاتێکی خۆش و سەرەنجڕاکێش کە لە ماوەیەکی دیاریکراو وەکوو یەک ساڵ لە بوارەکانی زانستی، ھونەری، کولتووری، پێشەسازی و... ھتد ڕوویان داوە بناسێنن و ڕێزی لێ بگرن. وتاربێژانی فێستیڤاڵ دەتوانن لە چوارچێوەی بابەتی دیاریکراو بۆ فێستیڤاڵەکە وتارەکانیان پێشکەش بکەن. وتاری وتاربێژانی فێستیڤاڵ دەبێت لەبارەی ناساندن، ڕێزگرتن، بەرزنرخاندن و دەستخۆشی لە خولقێنەر بن. لە بڕێک لە فێستیڤاڵەکان، بە بەرزڕاگرتن یان ڕێزگرتن لە بەرھەمێکی دیاریکراو یان بە ناساندنی خەڵاتی وەرزی، بەمەبەستی ھاندانی خەڵک بۆ بەشداری لەم جۆرە ڕووداوە تایبەتانە تێدەکۆشرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

جشنوارە لە ویکی فارسی