بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Human papillomavirus infection
ناوەکانی تریHuman papillomavirus
The major capsid protein L1 of HPV 11
تایبەتمەندیInfectious disease, gynecology, oncology
نیشانەکانNone, warts[١][٢]
ئاڵۆزییەکانCancer of the cervix, vulva, vagina, penis, anus, mouth, tonsils, or throat[١][٢][٣]
ھۆکارەکانHuman papillomavirus spread by direct contact[٤][٥]
Risk factorsSexual contact
ڕێگەگرتنHPV vaccines, condoms[٤][٦]
ڕوودانەوەMost people are infected at some point in time[٤]داڕێژە:Vague

ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆیی (بە ئینگلیزی: Human papillomavirus infection) یان HPV ھەوکردنێکە کە بە ھۆی ڤایرۆسێکی DNAیەوە لە خێزانی Papillomaviridae (پاپیلۆماڤریدای) دروست دەبێت.[٥][٧][٨] زۆرێک لە تووشبوونەکانی HPV ھیچ نیشانەیەکیان نابێت و ٩٠٪یان لە ماوەی دوو ساڵدا بۆ خۆیان چاک دەبنەوە.[١] ھەندێک جار HPV بەردەوام دەبێت و لە ئەنجامدا بالووکە یان مەترسییەکانی شێرپەنجە دروست دەبن.[٩] ئەمانەش بەپێی شوێنی تووشبوو، مەترسیی شێرپەنجەی ملی منداڵدان، شێرپەنجەی ئەندامی زاوزێ، شێرپەنجەی زێ، شێرپەنجەی ئەندامی نێرینە، شێرپەنجەی کۆم، شێرپەنجەی دەم و ئاڵوو و قوڕگ زیاد دەکەن.[١][٢][١٠] نزیکەی ھەموو شێرپەنجەکانی ملی منداڵدان بە ھۆی HPVن و بەتایبەتی HPV16 و ‌HPV18 ٧٠٪ی ھەموو حاڵەتەکان پێکدەھێنن.[١][١١] HPV16 بەرپرسە لە نزیکەی ٩٠٪ی شێرپەنجەکانی پەیوەست بە دەم، قوڕگ، یان ئاڵوو کە HPVپۆزەتیڤن.[٣] وە لە نێوان ٦٠٪ بۆ ٩٠٪ی ئەو شێرپەنجانەی تر کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێدراوە پەیوەندییان بە HPVـەوە ھەیە.[١١] HPV6 و HPV11 ھۆکاری باوی بالووکەی ئەندامی زاوزێ و پاپیلۆماتۆزی قوڕگن.[١]

زیاتر لە ٢٠٠ جۆری HPV ناسراون.[١٢][١٣] تاکێک دەتوانێت تووشی زیاتر لە یەک جۆر HPVش ببێت[١٤] و نەخۆشییەکە تەنھا ناسراوە کە تووشی مرۆڤ دەبێت.[٥][١٥] زیاتر لە ٤٠ جۆریان ڕەنگە لە ڕێگەی بەرکەوتنی سێکسییەوە بڵاو ببنەوە و تووشی کۆم و ئەندامی زاوزێ ببن. ھۆکارە مەترسییەکان بۆ ھەوکردنی درێژخایەن بە جۆرە سێکسییە گواستراوەکانەوە بریتین لە: تەمەنێکی زوو بۆ یەکەم جووتبوونی سێکسی، بوونی چەندین ھاوبەشی سێکسی، یان جگەرەکێشان و لاوازبوونی سیستمی بەرگریی لەش.[٤][١] ئەم جۆرانە بە شێوەیەکی گشتی لە ڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی پێست-بە-پێستەوە بڵاودەبنەوە، کە لەگەڵ بوونی سێکسی کۆم و سێکسی زێ باوترین ڕێگاکانن.[١٦] ھەوکردنی HPV دەتوانێت لە دایکەوە بۆ کۆرپە لە کاتی دووگیانیدا بگوازرێتەوە.[١٤] بەڵگەی سنووردار ھەیە کە HPV دەتوانێت بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بڵاوبێتەوە، بەڵام ھەندێک لێکۆڵینەوە پێشنیاری ئەوە دەکەن کە لە ڕووی تیۆرییەوە دەتوانرێت لە ڕێگەی بەرکەوتن لەگەڵ ڕووکارە پیسبووەکاندا بڵاوببێتەوە.[١٧] HPV بە ھۆی پاککەرەوەی دەست یان تەعقیمکەری باوەوە ناکوژرێن، ئەمەش ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی ماددە تووشکەرە نازیندووەکانەوە زیاد دەکات کە پێیان دەوترێت فۆمایت.[١٨]

ڤاکسینی HPV دەتوانێت ڕێگری لە باوترین جۆرەکانی تووشبوونەکە بکات.[٤] ئێستا زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی تەندرووستی گشتی ڕاستەوخۆ پشکنینی HPV دەکەن.[١٩][٢٠] نزیکەی ھەموو تاکێکی چالاک لە ڕووی سێکسییەوە لە ھەندێک کاتدا لە ژیانیدا تووشی HPV دەبێت.[٢١][٤] HPV باوترین و بەربڵاوترین نەخۆشیی گوێزراوەی سێکسییە (STI)، لە ئاستی جیھانیدا.[٥]

HPV ی مەترسیدار دەبێتە ھۆی نزیکەی ٥٪ی ھەموو شێرپەنجەکان لە سەرانسەری جیھان و نزیکەی ٣٧،٣٠٠ حاڵەتی شێرپەنجە لە ئەمریکادایە ساڵانە.[٢٢][١٣][١] منداڵدان لە باوترین شێرپەنجەکانی جیھانە، کە مەزەندە دەکرێت ٦٠٤،٠٠٠ حاڵەتی نوێ تۆمارکرابێت و ٣٤٢،٠٠٠ بە ھۆیەوە مردبن لە ساڵی ٢٠٢٠دا.[١] نزیکەی ١٪ی گەورەساڵانی چالاک لە ڕووی سێکسییەوە بالووکەی ئەندامی زاوزێیان ھەیە.[١٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 5 6 7 8 9 «Cervical cancer». World Health Organization. ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «who-cervicalc2» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  2. 1 2 3 Ljubojevic S، Skerlev M (٢٠١٤). «HPV-associated diseases». Clinics in Dermatology. ٣٢ (2): ٢٢٧–٣٤. doi:١٠.١٠١٦/j.clindermatol.٢٠١٣.٠٨.٠٠٧. PMID ٢٤٥٥٩٥٥٨. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Lj2014» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  3. 1 2 Anjum، Fatima؛ Zohaib، Jamal (٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠). «Oropharyngeal Squamous Cell Carcinoma». Definitions (چاپی Updated). Treasure Island (FL): StatPearls Publishing. doi:١٠.٣٢٣٨٨/G٦TG١L. PMID ٣٣٠٨٥٤١٥. S2CID ٢٢٩٢٥٢٥٤٠. Bookshelf ID: NBK563268. لە ٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە لەڕێگەی NCBI. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «StatPearls 2020» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  4. 1 2 3 4 5 6 «https://www.cdc.gov/hpv/parents/whatishpv.html». Centers for Disease Control and Prevention. ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |سەردێڕ= (یارمەتی) ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «CDC2015What» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  5. 1 2 3 4 Milner، Danny A. (٢٠١٥). Diagnostic Pathology: Infectious Diseases. Elsevier Health Sciences. لاپەڕە ٤٠. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٢٣-٤٠٠٣٧-٤. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Mil2015» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  6. «Fact Sheet for Public Health Personnel | Condom Effectiveness». Centers for Disease Control and Prevention. ٢٥ی ئازاری ٢٠١٣. لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  7. Bzhalava D، Guan P، Franceschi S، Dillner J، Clifford G (تشرینی یەکەمی ٢٠١٣). «A systematic review of the prevalence of mucosal and cutaneous human papillomavirus types». Virology. ٤٤٥ (1–2): ٢٢٤–٣١. doi:١٠.١٠١٦/j.virol.٢٠١٣.٠٧.٠١٥. PMID ٢٣٩٢٨٢٩١.
  8. Lange، S.؛ Son، S.؛ Jensen، M.؛ Medenblik، A.؛ Sullivan، J.؛ Basting، E.؛ Stuart، G. (٢٠٢٤). «HPV (Human Papillomavirus)». Encyclopedia of Sexual Psychology and Behavior. Springer, Cham. لاپەڕە ١–٢. doi:١٠.١٠٠٧/٩٧٨-٣-٠٣١-٠٨٩٥٦-٥_١١٣٧-١. ژپنک ٩٧٨-٣-٠٣١-٠٨٩٥٦-٥.
  9. Ljubojevic S, Skerlev M (2014). "HPV-associated diseases". Clinics in Dermatology. 32 (2): 227–34. doi:10.1016/j.clindermatol.2013.08.007. PMID 24559558.
  10. Anjum F, Zohaib J (4 December 2020). "Oropharyngeal Squamous Cell Carcinoma". Definitions (Updated ed.). Treasure Island (FL): StatPearls Publishing. doi:10.32388/G6TG1L. PMID 33085415. S2CID 229252540. Bookshelf ID: NBK563268. Retrieved 6 February 2021 via NCBI.
  11. 1 2 «Cancers Caused by HPV». U.S. Centers for Disease Control and Prevention. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  12. «HPV reference clones – International Human Papillomavirus Reference Center». لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  13. 1 2 «HPV and Cancer - NCI». National Cancer Institute. ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «hpv-nci» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  14. 1 2 3 «https://www.cdc.gov/hpv/parents/questions-answers.html». Centers for Disease Control and Prevention. ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |سەردێڕ= (یارمەتی) ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «CDC2015QA» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  15. «Site Index» (PDF). Centers for Disease Control and Prevention. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  16. CDC (١١ی ئازاری ٢٠٢٥). «About Genital HPV Infection». Sexually Transmitted Infections (STIs). لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  17. Ryndock، Eric J.؛ Meyers، Craig (١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «A risk for non-sexual transmission of human papillomavirus?». Expert Review of Anti-Infective Therapy. ١٢ (10): ١١٦٥–١١٧٠. doi:١٠.١٥٨٦/١٤٧٨٧٢١٠.٢٠١٤.٩٥٩٤٩٧. ISSN ١٧٤٤-٨٣٣٦. PMID ٢٥١٩٩٩٨٧.
  18. Meyers J، Ryndock E، Conway MJ، Meyers C، Robison R (حوزەیرانی ٢٠١٤). «Susceptibility of high-risk human papillomavirus type 16 to clinical disinfectants». J Antimicrob Chemother. ٦٩ (6): ١٥٤٦–١٥٥٠. doi:١٠.١٠٩٣/jac/dku٠٠٦. PMC ٤٠١٩٣٢٩. PMID ٢٤٥٠٠١٩٠.
  19. «NHS Cervical Screening Programme – Good practice guidance for sample takers». GOV.UK. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  20. «Human papillomavirus (HPV) test». Canadian Cancer Society. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  21. «Human papillomavirus and cancer». www.who.int (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  22. «Human papillomavirus and cancer». www.who.int (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.

HPV ھەندێک جار دەتوانێت کاریگەری لەسەر ھێلکەدانەکان ھەبێت و تووشی ببێت.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
پۆلێنکردن
بەستەرە دەرەکییەکان