ئانتۆنی ڤان لیڤنھووک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڤان لیڤنهووكەوە ڕەوانە کراوە)
ئانتۆنیی ڤان لیڤنھووک

لەدایکبوون٢٤ ی تشرینی یەکەمی ١٦٣٢
مەرگ٣٠ ئابی ١٧٢٣ (لەتەمەنی ٩٠ ساڵیدا)
نیشتەجێیھۆڵەندا
نەتەوەھۆڵەندی
پیشەکارکردن لەسەر زیندەوەرە سەرەتایییەکان
کارلیڤنھۆک
ئایینکڵێسای گۆڕانخوازی ھۆڵەندی

ئەنتۆنیی ڤان لیڤنھووک (بەئینگلیزیی: Antonie van Leeuwenhoek‏، ١٦٣٢ بۆ ١٧٢٣ز)،بازرگان و زانای هۆڵەندیی بوو لە سەردەمی زێڕینی زانست و تەکنۆلۆژیای هۆڵەندا پیاوێک کە بە زۆری خۆ فێرکار بووە لە زانستدا، بە گشتی بە "باوکی مایکرۆبیۆلۆجی" ناسراوە، وە هەروەها بە کەسێک کە یەکەم جار کاری کردوە لە بۆاری وردبینی و مایکرۆبیۆلۆجیستی. ڤان لیوینهووک زیاتر ناسراوە بە ئەو کارە پێشکەوتوانەی لە بواری وردبینی و هاوکاریکردنی لە دامەزراندنی مایکرۆبیۆلۆجی وەک زانستێک تا وەک بەشێکی زانکۆ بخوێندرێت.[١] [٢][٣]

ژیان[دەستکاری]

«ئەنتۆنیی ڤان لیڤنھووک» لە (٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٦٣٢) لە ھۆلەندا لەدایک بووە. بنەماڵەکی ھەژار بوون و لەڕێگای دروستکردنی سەبەتە و فرۆشتنی ئاوی جۆ بژێوی ژیانی خۆیان دابین دەکرد. ناوبراو دوای مەرگی باوکی، شوێنی لەدایکبونەکەی بەجێھێشت و چوو بۆ ئەمستەردام و لەوشارە لە دوکانێکی خواردەمەنی بوو بە شاگردو دواتر گەڕایەوە شوێنی لەدایکبونەکەی و ھاوسەرگیری کرد و لەلالی یەکێک بوو بە شاگرد لە دوکانی نیگار کێشی بەڵام زوو وازی لەم ئیشە ھێنا و بوو بە سەرایداری شارەوانی. زۆربەی کاتەکان ئەنتۆنی خەریکی دروستکردنی زەڕەبین (لێنز) و ئاوێنە بوو و خەریکی سیقاڵدانی ئەوان بوو تا ئەوەی کە توانی (میکرۆسکۆپێکی) بچووک بەرھەم بێنێت و لەڕێگای ئەوەوە شتە وردیلەکانیشی دەبینی. ناوبراو کۆمەڵێک تاقیکاری لەسەر پێست و تووکی ئاژەڵەکان و سەر و باڵی مێشەکان بەئەنجام گەیاند. لەو کاتانەدا کەسانەی دەورووبەری ئەویان بە شێت؛ ناودەبرد بەڵام ئەو سەرنجێکی، بە قسەکانی ئەوان نەدەدا و ھەروا خەریکی کارەکەی خۆی بووە. ئەنتۆنی بۆماوەی چەند کاژێرێک دادەنیشت و چاوی لەو (لێنزە) دەکرد کە دروستی کردبوو. ڕۆژێکیاندڵۆئە بارانێکی لە قوڵێکدا ھەڵگرتبوو و بەلێنزەکەی چاوی لێکرد، چاوی ببە ھێندێک بونەوەری ورد کەوت کەلە ناویدا دەجوڵان، قەبارەکەیان ئەوەندە بچووک بوو کە نەدەکرا باچاو ببینرێن. ئەنتۆنی ئەو بونەوەرە بچوکانەی ناونا «بونەوەرە زیان ھێنەرەکان». ئەو لەسەر ئەو باوەڕە بوو کەئەو بوونەوەرانە لە ئاسمانەوە بەرەو زەوی نەھاتوون و بۆ سەلماندنی قسەکەی خۆی دەستی بە تاقیکاریەکانی کرد. دڵۆپە بارانێکی ھەڵگرت کەلە قاپێکی خاوێندا بوو بە میکرۆسکۆپەکەی چاوی لێکرد بەڵام ئەو بونەوەرانەی تێدا نەبوو، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دڵۆپە بارانەکەی لە کەشێکی ئازاددا دانا و دواتر کە تاقیکردەوە ئەو بونەوەرانەی بەرچاو کەوت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "How to pronounce Anton van Leeuvenhoek". howtopronounce.com. 2018. Retrieved 12 July 2018.
  2. ^ Scott Chimileski, Roberto Kolter. "Life at the Edge of Sight". hup.harvard.edu. Harvard University Press. Retrieved 26 January 2018.
  3. ^ Anderson, Douglas. "Animalcules". Lens on Leeuwenhoek. Retrieved 9 October 2019.