ڤانیلا (پرۆگرامۆکە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هێمای فەرمی ڤانیلا

ڤانیلا (بە ئینگلیزی: Vanilla) پرۆگرامۆکەیەکی سەرچاوە کراوە و خۆڕاییە، ڕێگا دەدات بۆ دانان و درێژەپێدانی مەکۆیەکی گفتوگۆی تەواو - تایبەتمەندیکراو بۆ کۆمپانیاکان ,ڕێکخراوەکان، دەزگا و گروپی خزمەتگوزاری. ڤانیلا دەتوانرێت دابگیرێت و خانەخوێ بکرێت لەسەر ڕاژەی تایبەتی بەکارهێنەران، مەکۆکان، تا ڕادەیەک ئاسانن بۆ دامەزراندن، تیایدا بەکارهێنەر دەتوانێت فرە ڕووکاری و فرەزمان (multi-lingual) هەڵبژێرێت، یان لە ڕێگەی هەڵبژاردنەکانەوە ڕووکاری تایبەت بە خۆی هەرێنە (design) بکات، مەکۆکە دەتوانێت هاوپۆلی هەبێت بۆ ڕێکخستنی گفتوگۆکان، هەروەها مەکۆکە پاڵپشتی پەیامی تایبەت، پۆستی ئەلیکترۆنی، یاسا و ڕەسەنێتی بۆ بەکارهێنەران، فرە جۆرەی لە چۆنیەتی تۆماربوون، وە بەڕێوەبەرایەتییەک کە لە بەکارهێناندا ئاسانە و گشت کردارێک دەگۆڕدرێت و دەکرێت. ڤانیلا لە ساڵی ٢٠٠٥ داهێنراوە و پەرەی پیدراوە، بە گەشەیەکی بەردەوامدا ڕۆیشتووە تاوەکو دەرچوونی هەردوو وەشانی یەک و دوو. پرۆگرامۆکە سەرچاوە کراوەکەی ڤانیلا زیاتر لە ٤٠٠،٠٠٠ جار داگیراوە لە وێبگەی (مەکۆی ڤانیلا) وە، ڤانیلا لە ژێر مۆڵەتنامەی (General Public License version 2) دایە.


تایبەتمەندییەکان[دەستکاری]

  • بەکارهێنەر دەتوانێت بەئاسانی مەکۆیەکی گفتوگۆی تەواو-تایبەتمەندیکراو دابمەزرێنێت و درێژەی پێبدات.
  • هەموو بەکارهێنەرێک دەتوانێت گفتوگۆیەک دەستپێبکات و درێژەی پێبدات.
  • خانەخوێکردنی مەکۆ بەخۆڕاییە لەگەڵ ڕیکلامکردن ،کە دەشتنوارێت لاببرێت بە کرێ.
  • ڕووکاری هەمەجۆر دەتوانرێت بەکارببرێت ،لەگەڵ پێوەکراو و نەرمەواڵە لە بەش و بواری جیاجیا.
  • بەکارهێنەر دەتوانێت هاوپۆلەکان زیادبکات بۆ ڕێکخستنی گفتوگۆکان.
  • بەکارهێنەر دەتوانێت جۆر و چۆنیەتی تۆماربوون دیاریبکات .(بنچینەیی ،بانگهێشتکردن ،ڕازیبوون..هتد).
  • بەڕێوەبەرایەتییەکی ئاسان لە بەکارهێنان، کە دەتوانیت دەست بەسەر هەموو مەکۆکەدا بگریت و هەموو گۆڕانکارییەک بکەیت، لەگەڵ ڕێبەری بەڕێوەبەرایەتی.


سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]