ڤالا (زمانی پرۆگرامسازی)
Jump to navigation
Jump to search
نووسراوە بە | سی |
---|---|
وێبگە | http://www.vala-project.org |
ڤالا (بە ئینگلیزی: Vala) زمانێکی پرۆگرامکردنی تەنخوازە کە خۆی ھەڵگری "کۆمپایلەر"ی خۆیەتی کە توانای دروستکردنی کۆدی زمانی C ھەیە سیستمی GObject بەکار ئەھێنێت.[١][٢] زمانی کۆمپایلکراوی وەک سی، کۆدی مەکینە (machine code) یان باینەری لێ دروست ئەکرێ. بەڵام ڤالا کۆدی زمانی سی بەرھەم ئەھێنێت، ئەمیش جارێکی تر وەرئەگێڕدرێتە سەر کۆدی مەکینە.[١] بۆیە ھەندێ ڤالا بە زمان نازانن[٣] و بە ئاسانکاریەکی ئەزانن بۆ نوسەرانی پرۆگرامی سەر سیستم کە ئاسانتر بتوانن کۆدی "سی" بنوسن.[٢]
نمونەی ھەلەو وێڵد (Hello World) بە زمانی ڤالا:[١]
int main (string[] args) {
stdout.printf ("hello, world\n");
return 0;
}
بۆ کۆمپایلکردنی ئەم کۆدەی سەرەوە فرمانی "valac" بەکاردێ کە وەک "javac"ی زمانی جاڤا کۆدەکە ترانسپایل/کۆمپایل ئەکات کە "وەگەڕبخرێت".
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ی ا ب "ماڵپەڕی پرۆژەی ڤالا". پرۆژەی ڤالا. لە ڕێکەوتی ١٩-٩-٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ ی ا Helmke، Matthew (٢٠١٢). Ubuntu Unleashed. Sams publishing. پەڕەکان ٧٥٧.
- ^ ئەسپینۆسا، دانیاڵ (١٤-٢-٢٠١٧). "بۆچی ڤالا زمانی پرۆگرمکردن نیە". جینۆم. بڵاگ. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ڕێکەوتی ١٩-٩-٢٠١٨ ھێنراوە.
![]() | ئەم «کۆمپیوتەر» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |