ژەهراوی بوونی خوێن
| ژەھراوی بوونی خوێن | |
|---|---|
| گۆڕانی ڕەنگی پێست و ھەوکردن بەھۆی ژەھراوی یان بۆگەن بوونی خوێنەوە. | |
| تایبەتمەندی | نەخۆشییە چڵکییەکان |
ژەھراوی بوونی خوێن یان بۆگەن بوونی خوێن (بە ئینگلیزی: Sepsis) حاڵەتێکی مەترسیدارە بۆ سەر ژیان و کاتێک ڕوو دەدات کە وەڵامدانەوەی جەستە بۆ ھەوکردن ببێتە ھۆی برینداربوونی شانە و ئەندامەکانی خۆی. ئەم نەخۆشییە ھەموو کەسێک تووشی دەبێت بەڵام ئەو کەسانەی کە بە تەمەنن، زۆر گەنجن، دووگیانن یان کێشەی تری تەندروستییان ھەیە، مەترسی زیاتریان لەسەرە. [١] [٢].
ھۆکارەکان
[دەستکاری]ھەر جۆرە ھەوکردنێک دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوونی خوێن. لەوانە ھەوکردنی بەکتریا، ڤایرۆسی یان قارچکی. باوترین ھۆکارەکانی بریتین لە ھەوکردنی: [٣]
- سییەکان، وەک سیەسۆ.
- گورچیلە، میزڵدان و بەشەکانی تری کۆئەندامی میز.
- کۆئەندامی ھەرس.
- سووڕی خوێن.
- شوێنی قەستەرە.
- برین یاخوود سووتاویی.
نیشانەکانی
[دەستکاری]ئەگەر بەپەلە چارەسەر نەکرێت، دەبێتە ھۆی تێکچوونی شانەکان، لەکارکەوتنی ئەندامەکان و مردن. نیشانەکانی بریتین لە:
- تا، لەرز یان ھەستکردن بە سەرمایەکی زۆر. [٤]
- سەرلێشێواوی یان سەرسووڕان.
- ھەناسە تەنگی.
- خێرا لێدانی دڵ.
- دابەزینی پەستانی خوێن.
- ئازارێکی زۆر یان ناڕەحەتی.
- ئارەقکردن یاخوود تەڕبوونی پێست.
- کەم میزکردن.
چارەسەرکردن
[دەستکاری]چارەسەری ژەھراوی بوونی خوێن بریتییە لە پێدانی دژە زیندەیی و شلە لە ڕێگەی خوێنبەرەوە، بەکارھێنانی دەرمان بۆ بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن ئەگەر پێویست بوو، زیادکردنی ھەناسەدان و کارکردنی ئەندامەکان لەگەڵ لابردنی سەرچاوەی ھەوکردنەکە. [٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]https://www.cdc.gov/sepsis/basic/qa.html .1
2. https://www.who.int/news-room/fact-sheets/detail/sepsis
٣. https://www.mayoclinic.org/diseases-conditions/sepsis/symptoms-causes/syc-20351214
4.- 5. https://www.cdc.gov/sepsis/