ژینناسیی پەرەسەندن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

زیندەزانی پەرەسەندن بریتییە لەو بەشەی زیندەزانی و لە ڕێکار و شێوازی پەرەسەندن دەکۆلێتەوە کە بۆتە ھۆی ھاتنەکایەی ھەمەجۆری ژیان لەسەر زەوی. ڕێکارەکانی پەرسەندن ئەمانە لەخۆدەگرێت: ھەڵبژاردنی سروشتی، بنەچەیەکی ھاوبەش و پەیدابوونی توخمی نوێ.

ئەم بەشەی زیندەزانی لەلایەن (جولیان ھەکسلی) سەری ھەڵداوە کە بە (لێکدانی نوێ) ناوی دەبرد لەڕێی لێکۆڵینەوە و تێگەیشتن لە چەند زانستێکی ناپەیوەست بە لێکۆڵینەوە زیندەزانییەکان، وەک: بۆماوە، ژینگەزانی و زانستی بە بەردبووەکان.

لێکۆڵینەوە نوێیەکانی ئەم سەردەمە بەرفراوان بوون و بابەتەکانی (بنیادی بۆماوەیی گوونجان و پەرەسەندنی گەردیلەیی) لەخۆدەگرن و ھەروەھا ھێزە جیاوازەکانی یارمەتیدەرن بۆ ڕوودانی پەرەسەندن وەک (ھەڵبژاردەیی سێکسی، لادانی بۆماوەیی و جوگرافیای زیندەزانی) بەشە نوێترەکەی (پەرەسەندنی زیندەزانی پێشکەوتن) لە چۆنیەتی کۆنترۆڵ کردنی پێشکەوتنی کۆرپەلە دەکۆڵێتەوە کە دەبێتە ھۆی ڕوودانی لێکدانێکی بەرفراوانتر لە نێوان زانستی زیندەزانی پێشکەوتن و بوارەکانی پێشووتری لێکدانی پەرسەندن.

مێژوو[دەستکاری]

بیرۆکەی پەرەسەندن لەڕێی ھۆکاری ھەڵبژاردەی سروشتی لەلایەن (چارڵز داروین) ەوە پێشنیارکراو لە ساڵی ١٨٥٩ دا بەڵام زیندەزانی پەرەسەندن وەک بوارێکی ئەکادیمی سەربەخۆ لە ماوەی ساڵانی ١٩٣٠ بۆ ١٩٤٠ کان دا سەری ھەڵدا[١] و لە ساڵانی ١٩٨٠ کان دا چەندین زانکۆ و پەیمانگا بەشی تایبەتمەندیان ھەبوو بۆ زانستەکە. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەندین زانکۆ ھەستاون بە دامەزراندنی بەشەکانی زیندەزانی گەردیلەیی، زیندەزانی خانەیی، ژینگەزانی و زیندەزانی پەرەسەندن لە جێگەی بەشە کۆنەکانی ڕووەکزانی، ئاژەڵزانی و زۆرجاریش زانستی بە بەردبوو لەگەڵ زانستە زەویناسییەکان دا دادەنرێت.

زۆرێک لە زیندەزانان جێ پەنجەیان دیارە لە شێوەکردنی بواری زیندەزانی پەرەسەندن دا. زانا سیۆدۆسیۆس دۆبزانسکی و ئـ.ب. فۆرد ھەستاون بە دامەزراندنی بەرنامەیەکی لێکۆڵینەوەی کرداری. رۆناڵد فیشە، سیوڵ ڕایت و ج.س. ھاڵدەین چوارچێوەیەکی بیردۆزیی زانستی پتەویان داناوە. جەیمس کرۆو،[٢] ریچارد لیۆنتین، دان ھارتڵ،[٣] مارکۆس فیڵدمان[٤] و بڕایان چارڵزۆرس[٥] مەشق و ڕاھێنانیان کردووە بە نەوەیەکی زیندەزانانی پەرەسەندن.

بابەتی لێکۆڵینەوەکان[دەستکاری]

لێکۆڵینەوەکانی ئەم سەردەمە چەندین بابەت و لایەنی جیاواز لەخۆدەگرێت و بۆچوونی جیاواز دەوروژێنێت وەک بۆماوەی گەردیلەیی و زانستی کۆمپیتەر.

ھەندێک لایەنی لێکۆڵینەوەکان ھەوڵ دەدەن ئەو دیاردە و ئامرازانە ڕوونبکەنەوە کە ئەرک و گرنگیان بەھەند وەرنەدەگیران لە زانستی بەرنامەیی زیندەزانی نوێ دا و ئەمانە لەخۆدەگرێت: دروست بوونی جۆری نوێ (Speciation),[٦] پەرەسەندنی زاوزێی سێکسی،[٧] پەرەسەندنی ھاوکاری، پەرەسەندنی پیربوون و توانای پەرەسندن.[٨]

زیندەزانان ھەڵدەستن بە کردنی ڕاشکاوترین پرسیاری پەرەسەندن: "چی ڕوویداوە و لە کەی دا ڕوویداوە؟".

لە رۆژگاری ئەمرۆدا، زاناکانی پەرەسەندن ھەوڵ دەدەن بە دیاریکردنی بنیادی بۆماوەیی دیاردە پەرەسەندنە سەرنجڕاکێشەکانی وەک گونجاندن و دروستبوونی جۆری نوێ و بە دوای وەڵامی ئەم پرسیارانەدا دەگەڕێن: چەندێک لە جینەکان پەرەیانسەندووە، ڕادەی کاریگەری ھەر جینێک چەندە، ڕادەی سەربەخۆیی جینە جیاوازەکان چەندە، جینەکان ئەرکیان چییە و چ گۆڕانکارییەک بەسەر جینەکان دا دێت.

گۆڤارەکان[دەستکاری]

ھەندێک لە گۆڤارە زانستییەکان بەتایبەتی تەرخانکراون بۆ زیندەزانی پەرەسەندن بەشێوەیەکی گشتی وەک بڵاوکراوە و گۆڤارەکانی (پەرەسەندن - Evolution)، (گۆڤاری زیندەزانی پەرەسەندن - Journal of Evolutionary Biology) و (ناوەندی پزیشکی زیندەزانی: زیندەزانی پەرسەندن - BMC Evolutionary Biology). ھەندێک لە گۆڤارەکان تەرخانکراون بۆ بوارە لاوەکییەکانی زیندەزانی پەرەسەندن وەک (زانستی شێوازی بەرنامەیی زیندەزانی - Systematic Biology)، (زیندەزانی گەردیلەیی و پەرەسەندن - Molecular Biology and Evolution) و گۆڤارە دەستەخوشکەکەی بە ناوی (زیندەزانی جینۆم و پەرەسەندن - Genome Biology and Evolution) و (پۆلێنکردنی لایەنی - Cladistics).

بڵاوکراوەکانی دی لایەنەکانی زیندەزانی پەرەسەندن تێکەڵ دەکەن لەگەڵ بوارە پەیوەستەکانی دی. بۆ نموونە: (ژینگەزانی گەردیلەیی - Molecular Ecology)، (ڕێکارەکانی کۆمەڵەی شاھانەیی، بەشی ب - Proceedings of the Royal Society of London Series B)، (سروشتزانی ئەمریکی - The American Naturalist) و (تیۆریی زیندەزانی سەرژمێریی - Theoretical Population Biology) کە لێدانێکی زانستی دەکات لە نێوان ژینگەزانی و بوارەکانی تری زیندەزانی زیندەوەران.

ھەروەھا لێدان و یەکگرتن لەگەڵ ژینگەزانیش دا کارێکی بەربڵاوە لە گۆڤارەکان دا وەک (ڕەوتەکان لە ژینگەزانی و پەرەسەندن - Trends in Ecology and Evolution) و (ھەڵسەنگاندنی ساڵانەی ژینگەزانی، پەرەسەندن و شێوازی بەرنامەیی زیندەزانی - Annual Review of Ecology, Evolution, and Systematics). گۆڤارەکانی (بۆماوەییەکان - Genetics) و (بۆماوەی پلۆس - PLOS Genetics) تێکەڵ دەبن لەگەڵ پرسیارەکانی بۆماوە گەردیلەییەکان کە بەشێک نین لە پەرەسەندن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Evolutionary engineering". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 16 December 2016. 
  2. ^ "The Academic Genealogy of Evolutionary Biology: James F. Crow". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 14 May 2012. 
  3. ^ "The Academic Genealogy of Evolutionary Biology:Richard Lewontin". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 14 May 2012. 
  4. ^ "The Academic Genealogy of Evolutionary Biology: Daniel Hartl". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 14 May 2012. 
  5. ^ "Feldman lab alumni & collaborators". 
  6. ^ Wiens JJ (2004). "What is speciation and how should we study it?". American Naturalist. 163 (6): 914–923. JSTOR 10.1086/386552. PMID 15266388. doi:10.1086/386552. 
  7. ^ Otto SP (2009). "The evolutionary enigma of sex". American Naturalist. 174 (s1): S1–S14. PMID 19441962. doi:10.1086/599084. 
  8. ^ Jesse Love Hendrikse؛ Trish Elizabeth Parsons؛ Benedikt Hallgrímsson (2007). "Evolvability as the proper focus of evolutionary developmental biology". Evolution & Development. 9 (4): 393–401. PMID 17651363. doi:10.1111/j.1525-142X.2007.00176.x.