بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ژیری جوولەکە ئەشکەنازییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ژیری جوولەکە ئەشکەنازییەکان[١][٢] بابەتێکە کە لێکۆڵینەوە لەو باوەڕە دەکات کە جوولەکە ئەشکەنازییەکان زیرەکییەکی بەرزتریان هەیە لە هەموو نەتەوەکانی تر بۆیە زۆرجار لە زۆر بواردا سەرکەوتوو دەبن. هەرچەندە بەگشتی قبوڵکراوە کە جیاوازییەکی بەرچاوی ئاماری لە ئاستی زیرەکیدا لە نێوان جوولەکە و نەتەوەکانی دیکەدا هەیە، بەڵام ھێشتا پرسیارەکە دەمێنێتەوە کە ئایا ئەم جیاوازییە بەھۆی ھۆکارە بۆماوەییەکانەوەیە یان نا چونکە پەیوەندی نێوان ڕەگەزی مرۆڤ و زیرەکی و هەروەها پەیوەندی نێوان جینات و ڕەچەڵەکی جوولەکە، مشتومڕێکی زۆری لەسەرە، ئەو پرسە بابەتی مشتومڕی زانستییە.

شیکاری

[دەستکاری]
ئەلبەرت ئاینشتاین فیزیازانێکی دیار و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵە جووی ئەشکەنازیە زۆرجار وەک نموونەی دەستکەوتی فیکری جووەکان ئاماژەی پێدەکرێت.

زۆرجار سەرکەوتنی جووەکان لە زۆر بواری فیکریدا دەبێتە هۆی چەشنە کۆنەپەرستەکان.  زۆرێک لەو کەسانەی کە پشتگیری لەم بیرۆکەیە دەکەن ئاماژە بە لیستی خاوەن خەڵاتی نۆبڵی جووەکان دەکەن، کە ٢٢%ی براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە هەموو بەشە زانستییەکان پێکدەهێنن، هەرچەندە جولەکەکان تەنها نزیکەی ٠.٢%ی دانیشتوانی جیھان پێکدەهێنن نزیکەی ١٤ ملیۆن کەسن.[٣][٤] تەنانەت زیادبوونی ئاستی زیرەکی مامناوەنددا دەتوانێت ببێتە هۆی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسانی زیرەکی بەرز.

یەکێک لە دەروونناسەکان دەڵێت "دادپەروەرانە دەتوانین بڵێین زۆربەی توێژینەوەکان، هەرچەندە هەموویان نەبن، دەریدەخەن جوولەکە ئەشکەنازییەکان ئاستی زیرەکی بەرزتریان هەیە لە چاو کەسانی سپی پێستی غەیرە جوو"، بەڵام هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە قەبارەی وردی جیاوازییەکە هێشتا ڕوون نییە و مشتومڕی لەسەرە.[٥]  زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەم بابەتە لەلایەن توێژەرانەوە وەرگیراون کە ناوبانگێکی جێی پرسیاریان هەیە، ئەمەش وا دەکات زانینی قەبارەی ڕاستەقینەی جیاوازی ئاستی زیرەکی قورس بێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Is There Really Such a Thing as Jewish Genius?». Haaretz (بە ئینگلیزی). لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. «Jewish Genius». Commentary Magazine (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١ی نیسانی ٢٠٠٧. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. Yglesias، Matthew (٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩). «The controversy over Bret Stephens's Jewish genius column, explained». Vox (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. Efron، Noah (٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣). «The Real Reason Why Jews Win So Many Nobel Prizes». Haaretz.
  5. Yglesias، Matthew (٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩). «The controversy over Bret Stephens's Jewish genius column, explained». Vox (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.