بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ژو دێرون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ژو دێرون (چینی سادە: 朱德润;، چینی دێرین: 朱德潤، شێوازی خوێندنەوە: Zhū Dérùn) نیگارکێش و شاعیرێکی چینی بووە لە ئیمپراتۆریەتی یوان. خەڵکی شاری سویانگ (ئێستا:شانگچیو) بووە لە پارێزگای هێنان و دواتر لە شاری سوژۆ ژیاوە.[1] لە سەردەمێکدا سەرنووسەری ئەکادیمیای نیشتمانی مێژوو بووە، هەروەها وەک بەڕێوەبەری ئەکادیمی لە پارێزگای ژێندۆنگ، و سەرپەرشتیار لە پارێزگای جیانگژێ کاری کردووە.

لە خۆشنووسیدا سەرکەوتوو بوو، بەپێی ستایلەکانی ژاوۆ مانگفو و وانگ سیژی، بەکارهێنانی فڵچەی تۆخ. هەروەها شارەزای نیگارکێشنی دیمەنی سروشتی بووە، و تەکنیکەکانی سو داوۆنینگ و گوۆ سی بۆی ماوەتەوە و بەکاریھێناوە. تابلۆکانی بە شێوەیەکی تایبەت وێنای شاخەکانی دوور و لوتکەی بەهێز و دارە بەهێزەکانەوە تێدا ڕەنگ دەداتەوە.

ساڵ: ١٣٤٩ شوێن مۆزەخانەی شانگهای

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • Ci hai bian ji wei yuan hui (辞海编辑委员会). Ci hai (辞海). Shanghai: Shanghai ci shu chu ban she (上海辞书出版社), 1979.
  • Barnhart, R. M. et al. (1997). Three thousand years of Chinese painting. New Haven, Yale University Press. ISBN 0-300-07013-6

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

en