ژمارە ڕۆمییەکان
| ژمارە ڕۆمییەکان | |
|---|---|
| لقی | notation |
| بەکارهێنەر | chronogram |
| بەکاردەھێنێت | ئەلفوبێی لاتین |
| تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://stackoverflow.com/tags/roman-numerals، https://tex.stackexchange.com/tags/roman-numerals |
ژمارە ڕۆمییەکان (بە ئینگلیزی: Roman numerals) سیستەمێکی ژمارەنووسییە کە لە ڕۆمای کۆن سەری ھەڵدا و بۆ ماوەیەکی زۆر شێوازی باوی نووسینی ژمارە لە ئەورووپا بوو. وەک زۆربەی سیستەمە ژمارەنووسییە کۆنەکان، ژمارە ڕۆمییەکان لەسەر بنەمای کۆکردنەوە بنیات نراون؛ واتە ژمارەیەک بە ڕیزکردنی چەند ھێمایەک لە تەنیشت یەکتر دەنووسرێت، کە ھەر ھێمایەک بەھایەکی نەگۆڕی ھەیە، و بەھای ژمارەکەش کۆی بەھای ھەموو ئەو ھێمایانەیە. لە شێوازی ئێستای ژمارە ڕۆمییەکاندا، تەنھا حەوت پیتی ئەلفوبێی لاتینی بەکاردێن: I واتە ١, V واتە ٥, X واتە ١٠, L واتە ٥٠, C واتە ١٠٠, D واتە ٥٠٠, و M واتە ١٠٠٠. بۆ نموونە ژمارەی ڕۆمی XXVII نوێنەری ژمارە ٢٧ە چونکە ١٠ + ١٠ + ٥ + ١ + ١ = ٢٧. بەکارھێنانی ژمارە ڕۆمییەکان دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریی ڕۆمیش ھەر بەردەوام بوو. لە سەدەی چواردەھەمەوە، ژمارە ڕۆمییەکان وردەوردە جێگای خۆیان بە سیستەمی ژمارەنووسی ھیندو-عەرەبی دا. ژمارە ڕۆمییەکان ئێستاش لە ھەندێک بواردا بەکاردێن، وەک لە ڕووکاری کاتژمێرەکان. بۆ نموونە، لەسەر کاتژمێری بیگ بێن (کە ساڵی ١٨٥٢ دا دیزاین کراوە)، ژمارەکانی ١ تا ١٢ بەم شێوەیە نووسراون:
ژمارە ڕۆمییەکان زۆرجار بۆ پیشاندانی ساڵی دروستکردنی بینا و یادەوەرییەکان، ھەروەھا ساڵی مافی بڵاوکردنەوە (کۆپیڕایت) لە سەرەتای فیلم و بەرنامە تەلەڤزیۆنییەکان بەکاردێن. بۆ نموونە MCM نوێنەری ساڵی ١٩٠٠ە، چونکە بریتییە لە:
بۆیە ساڵی ١٩١٢ بە شێوەی MCMXII دەنووسرێت. ھەروەھا، بۆ ساڵەکانی سەدەی بیست و یەکەم، MM نوێنەری ٢٠٠٠ە؛ بۆیە ساڵی ٢٠٢٦ بە شێوەی MMXXVI دەنووسرێت.
ڕوونکردنەوە
[دەستکاری]ڕۆمییەکان بە پەیڕەویکردنی کۆمەڵێک یاسا، لە ڕێگەی ڕیزکردنی ئەم ھێمایانە ژمارەکانی دیکەیان دەنووسی. گرینگترین ئەو یاسایانە بریتین لە:
- ئەگەر ھێمایەک لە لای ڕاستی ھێمایەکی دیکە بێت و بەھای کەمتر یان یەکسانی ھەبێت، بەھای ھەردوو ھێماکە کۆ دەکرێتەوە.
- ئەگەر ھێمایەک لە لای چەپی ھێمایەکی گەورەتر بێت، بەھای ھێمای بچووک لە ھێمای گەورە کەم دەکرێتەوە.
- ئەگەر ھێمایەک بکەوێتە نێوان دوو ھێمای گەورەتر لە خۆی، سەرەتا لەگەڵ ھێمای لای ڕاستی خۆی ھەژمار دەکرێت (واتە لە بەھای ئەو کەم دەکرێتەوە)، پاشان ئەو ئەنجامە لەگەڵ ھێمای لای چەپ بە پێی یاسای یەکەم کۆ دەکرێتەوە.
- بۆ ژمارە گەورەکانی ( ٥٬٠٠٠ ) لە ھەندێک سەرچاوەدا ھێڵێکی ئاسۆیی لەسەر ھێماکە دادەنرێت کە بەھای ئەو ھێمایە ١٬٠٠٠ ئەوەندە دەکات. بۆ نموونە :(٥٬٠٠٠ =)
- بۆ ژمارە زۆر گەورەکان واتە ( ٥٬٠٠٠٬٠٠٠ ) ھیچ شێوازێکی یەکگرتوو و پەسەندکراو بوونی نییە، لە ھێندێک سەرچاوەدا دوو ھێڵی ئاسۆیی لەسەر ھێماکە دادەنرێت کە بەھای ئەو ھێمایە ١٬٠٠٠٬٠٠٠ ئەوەندە دەکات. وەکوو:(٥٬٠٠٠٬٠٠٠ =V)
لە سیستەمی ژمارەنووسیی ڕۆمیدا ژمارەی سفر بوونی نەبوو و بۆ پێکھێنانی ژمارەکان تەنھا دوو کرداری کۆکردنەوە و لێدەرکردن بەکار دەھات. لەبەر ئەوە، کردارەکانی وەک لێکدان و دابەشکردن کە ئێستا بە سیستەمی ژمارەنووسیی دەدەیی بە ئاسانی ئەنجام دەدرێن، بۆ ماتماتیکزانانی ڕۆمی کاتێکی زۆری دەخایاند. ئەم سیستەمە لە زۆر شوێن بەردەوام بەکار دەھات و تا سەدەی شانزدەھەمی زایینی ھێشتا لە ئەورووپا باو بوو، پێش ئەوەی سیستەمی ژمارەنووسیی دەدەیی بە تەواوی جێگای بگرێتەوە.[١]
خشتەی ژمارەکان
[دەستکاری]شێوازی ستاندارد
[دەستکاری]خشتەی خوارەوە شێوازی نووسینی ژمارە ڕوومییەکان لە سەردەمی مۆدێرندا پیشان دەدات:
[٢]
| ھەزاران | سەدان | دەیان | یەکان | |
|---|---|---|---|---|
| ١ | M | C | X | I |
| ٢ | MM | CC | XX | II |
| ٣ | MMM | CCC | XXX | III |
| ٤ | CD | XL | IV | |
| ٥ | D | L | V | |
| ٦ | DC | LX | VI | |
| ٧ | DCC | LXX | VII | |
| ٨ | DCCC | LXXX | VIII | |
| ٩ | CM | XC | IX |
بۆ نووسینی ژمارە ٤ (IV) و ٩ (IX) لە ژمارە رۆمییەکاندا، شێوازی لێدەرکردن بەکار دێت.[٣] لەم شێوازەدا، ھێمای بچووکتر (I) لە ھێمای گەورەتر V یا X دەر دەکرێت؛ بۆیە لە جیاتی IIII ھێمای IV و لەجیاتی VIIII ھێمای IX بەکار دێت.
ھەمان ڕێسا بۆ ٤۰ (XL)، ۹۰ (XC)، ٤۰۰ (CD) و ۹۰۰ (CM) بەکار دێت. [٤]
ئەمانە تەنھا شێوازە ستانداردەکانی لێدەرکردنن کە لە نووسینی ژمارە رۆمییەکاندا بەکار دەھێنرێن.
| ١ - ١٠ | ١١ - ٢٠ | x ١٠ | x ١٠٠ | ||||
| ١ | I | ١١ | XI | ١٠ | X | ١٠٠ | C |
| ٢ | II | ١٢ | XII | ٢٠ | XX | ٢٠٠ | CC |
| ٣ | III | ١٣ | XIII | ٣٠ | XXX | ٣٠٠ | CCC |
| ٤ | IV | ١٤ | XIV | ٤٠ | XL | ٤٠٠ | CD |
| ٥ | V | ١٥ | XV | ٥٠ | L | ٥٠٠ | D |
| ٦ | VI | ١٦ | XVI | ٦٠ | LX | ٦٠٠ | DC |
| ٧ | VII | ١٧ | XVII | ٧٠ | LXX | ٧٠٠ | DCC |
| ٨ | VIII | ١٨ | XVIII | ٨٠ | LXXX | ٨٠٠ | DCCC |
| ٩ | IX | ١٩ | XIX | ٩٠ | XC | ٩٠٠ | CM |
| ١٠ | X | ٢٠ | XX | ١٠٠ | C | ١٠٠٠ | M |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ کتاب از ریاضیات خود مطمئن شوید نویسندە علیرضا توکّلی صابری، صفحەی ۹٦
- ↑ Reddy، Indra K.؛ Khan، Mansoor A. (٢٠٠٣). «1 (Working with Arabic and Roman numerals)». Essential Math and Calculations for Pharmacy Technicians. CRC Press. لاپەڕە ٣. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٠٣-٤٩٥٣٤-٦.
Table 1-1 Roman and Arabic numerals (table very similar to the table here, apart from inclusion of Vinculum notation.
- ↑ Dehaene، Stanislas (١٩٩٧). The Number Sense : How the Mind Creates Mathematics. Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨٠١٩٩٧٢٣٠٩٦. 288 pages.
- ↑ Hazewinkel، Michiel، ed. (1990). «Numbers, Representations of». Encyclopaedia of Mathematics. بەرگی 6. Springer. لاپەڕە 502. ژپنک ٩٧٨١٥٥٦٠٨٠٠٥٠. 546 pages.
- کتاب از ریاضیات خود مطمئن شوید نویسندە علیرضا توکّلی صابری، انتشارات دفتر امور کمک آموزشی و کتابخانەھا، تهران سال ١٣٦٥
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Roman numerals»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٦.