ژمارەی دابەش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەراوردکردنی ژمارە دابەشەکان و ژمارە سەرەتایییەکان

ژمارەی دابەش،[١] (بە ئینگلیزی: Composite number) بە ژمارەیەکی سروشتی گەورەتر لە یەک (ژمارە یەک، نە دابەشە و نە سەرەتایییە) دەوترێت، کە سەرەتایی نەبێت. ھەر ژمارەیەکی تەواوی ئەرێنی، یان دابەشە، یان سەرەتایییە و یان ژمارە یەکە. واتە دەتوانین بڵێین، ژمارەیەکی دابەش، ژمارەیەکە، نە سەرەتایییە و نە ژمارە یەکە.[٢][٣] ژمارە دابەشەکان، لە ئەنجامی لێکدانی دوو ژمارەی سروشتی گەورەتر لە یەک، پێک دەھێنرێن. بۆ نموونە، ١٤ ژمارەیەکی دابەشە، لەبەر ئەوەی ئەنجامی لێکدانی دوو ژمارەی بچووکتر لە خۆیەتی واتە ٢×٧.

لە خوارەوە، ژمارە دابەشەکانی بچووکتر لە ١٥٠ پێڕست کراون.

٤, ٦, ٨, ٩, ١٠, ١٢, ١٤, ١٥, ١٦, ١٨, ٢٠, ٢١, ٢٢, ٢٤, ٢٥, ٢٦, ٢٧, ٢٨, ٣٠, ٣٢, ٣٣, ٣٤, ٣٥, ٣٦, ٣٨, ٣٩, ٤٠, ٤٢, ٤٤, ٤٥, ٤٦, ٤٨, ٤٩, ٥٠, ٥١, ٥٢, ٥٤, ٥٥, ٥٦, ٥٧, ٥٨, ٦٠, ٦٢, ٦٣, ٦٤, ٦٥, ٦٦, ٦٨, ٦٩, ٧٠, ٧٢, ٧٤, ٧٥, ٧٦, ٧٧, ٧٨, ٨٠, ٨١, ٨٢, ٨٤, ٨٥, ٨٦, ٨٧, ٨٨, ٩٠, ٩١, ٩٢, ٩٣, ٩٤, ٩٥, ٩٦, ٩٨, ٩٩, ١٠٠, ١٠٢, ١٠٤, ١٠٥, ١٠٦, ١٠٨, ١١٠, ١١١, ١١٢, ١١٤, ١١٥, ١١٦, ١١٧, ١١٨, ١١٩, ١٢٠, ١٢١, ١٢٢, ١٢٣, ١٢٤, ١٢٥, ١٢٦, ١٢٨, ١٢٩, ١٣٠, ١٣٢, ١٣٣, ١٣٤, ١٣٥, ١٣٦, ١٣٨, ١٤٠, ١٤١, ١٤٢, ١٤٣, ١٤٤, ١٤٥, ١٤٦, ١٤٧, ١٤٨, ١٥٠.(پاشیەکییەکە A002808 لە OEIS)

ھەر ژمارەیەکی دابەش، دەتوانرێت بەشێوەی ئەنجامی لێکدانی دوو یان زۆرتر لە دوو ژمارەی سەرەتایی بنووسرێت. (پێویست ناکا ژمارەکان لێک جیاواز بن)[٤] بۆ نموونە ٢٩٩ دەتوانرێت بەم شێوەیە بنووسرێت ١٣×٢٣ و ژمارەی ٣٦٠ بەم شێوەیە 23 × 32 × 5; ئەم ڕاستییە دەسەلمێنرێت و لە تیۆریی ژمارەکاندا بە تیۆرمی سەرەکیی ژمێرە، ناسراوە.[٥][٦][٧][٨]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ بیرکاری کتێبی قوتابی، پۆلی شەشەمی بنەڕەتی بەرگی یەکەم، چاپی حەوتەم
  2. ^ Fraleigh (1976, pp. 198,266)
  3. ^ Herstein (1964, p. 106)
  4. ^ Long (1972, p. 16)
  5. ^ Fraleigh (1976, p. 270)
  6. ^ Long (1972, p. 44)
  7. ^ McCoy (1968, p. 85)
  8. ^ Pettofrezzo & Byrkit (1970, p. 53)

سەرچاوەکان[دەستکاری]