ژماراڵی ڕیزی
ڕواڵەت
لە زمانەوانیدا، ژماراڵە ڕیزییەکان[١] بەو وشانە دەڵێن کە نوێنەرایەتیی پلە و جێگا دەکەن لە نێو ڕیزێ لە شتانی بەرودواکەوتوو لە باری ئەندازە یا گرنگایەتی یا زەمانەوە، وەک «سێیەم»، «دەیەم»، «بیستەم». ئەمانە، جیان لە ژماراڵە بنجییەکان، وەک «سێ» و «دە»، کە نیشاندەری چەندایەتین نەک پێگە و جێگە.
لە زمانی کوردیدا، بۆ ژماراڵە ڕیزییەکان دەنگی «ئەم» دەلکێ بە کۆتاییی ژماراڵی بنجییەوە.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ ڕیزی بەرامبەر بە ordinal، بە پێی فەرھەنگی وەھبی-ئەدمۆندز.
- ↑ موفتیزادە، حەمەسدێق (١٣٩٩). ڕێزمانی کوردی (بە فارسی). زانستگای کوردستان. لاپەڕە ٤٦.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ژماراڵی ڕیزی تێدایە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |