ڕەی لیۆتا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ڕەی لیۆتا

Ray Liotta Deauville 2014 3.jpg
لەدایکبوون (١٩٥٤-١٢-١٨) ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٤
نیوارک، نیو جێرزی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مەرگ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢(٢٠٢٢-٠٥-٢٦) (٦٧ ساڵ ژیاوە)
سانتۆ دۆمینگۆ، کۆماری دۆمینیکان
پیشە
  • ئەکتەر
  • بەرھەمھێنەر
چالاکبوون١٩٧٨–٢٠٢٢
ھاوسەرمیشێل گرەیس (ھاوسەرگیری ١٩٩٧–٢٠٠٤)
مناڵ(ەکان)١


ڕەیمند ئاڵن لیۆتا (ئیتاڵی: [liˈɔtta]؛ ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٤ – ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢) ئەکتەر و بەرھەمھێنەرێکی ئەمریکی بوو. بە ڕۆڵەکانی جۆو جاکسنی بێپێڵاو لە گۆڕەپانی خەونەکان (١٩٨٩)، ھێنری ھیڵ لە ھاوڕێیە چاکەکان (١٩٩٠)، و تۆمی ڤیرسێتی لە کایەی ڤیدیۆییی گراند دێفت ئۆتۆ: ڤایس سیتی (٢٠٠٢) ناسرابوو.

کارەکانی تری بریتین لە ڕەی سینکڵێر لە شتێکی شێتانە (١٩٨٦)، کە بەھۆیەوە پاڵێورا بۆ خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب، ھەروەھا ھەبوونی ڕۆڵی سەرەکی لە چوانەژوورەوەی نایاسایی (١٩٩٢)، خاکی پۆلیس (١٩٩٧)، ھانیبەڵ (٢٠٠١)، گورز (٢٠٠١)، جۆن کیو (٢٠٠٢)، ناسنامە (٢٠٠٣)، ڕەچاوکردن و سکاڵاکردن (٢٠٠٩)، کوشتنیان بەنەرمی (٢٠١٢)، شوێنی سەروو سنەوبەرەکان (٢٠١٢), چیرۆکی ھاوسەرگیری (٢٠١٩) and پیاوچاکە زۆرەکانی نیوارک (٢٠٢١)، ھەروەھا زنجیرەی درامیی سایەکانی شین (٢٠١٦–٢٠١٨).

مردن[دەستکاری]

ڕەی لیۆتا لە خەویدا لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ کۆچی دواییی کرد، لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا لە کۆماری دۆمینیکان لەکاتی وێنگەرتنی فیلمی ئاوە مەترسیدارەکان.[١] لەکاتی مردنیدا، دەزگیرانیی لەگەڵ جەیسی نیتۆلۆدا کردبوو.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Goodfellas star Ray Liotta dies aged 67". BBC News. May 26, 2022. Retrieved May 26, 2022.
  2. ^ Jr, Mike Fleming; Jr, Mike Fleming (May 26, 2022). "Ray Liotta Dies: 'Goodfellas' Star & 'Field Of Dreams' Actor Was 67". Deadline. Retrieved May 26, 2022.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]