شارستانی ڕوانسەر
شارستانی ڕوانسەر بە درێژاییی جوگرافیی ٤٠٫٤٦ و پاناییی جوگرافی ٣٤٫٤٣ و بەرزیی ١٣٦٠ مەتر و ھەروەھا بە ڕووبەری ١١٤٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای کرماشانە، و لە ٦٠ کیلۆمەتری کرماشاندا جێی گرتووە. ئەم شارە لە باکوورەوە دەگاتە کامێران، لە ڕۆژھەڵاتەوە کرماشان، لە باکووری ڕۆژاوا پاوە، لە باشوورەوە ئارووناوا و ھەروەھا لە ڕۆژاوایەوە دەگاتە شاری جوانڕۆ.[١]
خەڵکی ڕوانسەر بە شێوەزاری کوردیی ناوەندی و بنشێوەزاری جافییەوە قسە دەکەن.[٢][٣][٤][٥][٦] و ھەروەھا خەڵکی ئەم شارە سوننین و شوێنکەوتووی مەزھەبی ئیمام شافعین، بەڵام لە ھەندێ لە گوندەکانی ژمارەیەکی کەم شیعە و ئەھلی حەق نیشتەجێن.[٧]
ناوەندی ئەم شارستانە ڕوانسەرە و لە دوو ناوچە پێکھاتووە:
ژمارەی دانیشتووان
بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ١٣٩٥ی کۆچی ھەتاوی (٢٠١٦ ز) حەشیمەتی شاری ڕوانسەر ٢٤٬٥٢٧ کەس بووە و پلەی ٢٩٩یەمی لە نێوان شارەکانی ئێراندا ھەیە.[٨] ھەروەھا حەشیمەتی شارستانی ڕوانسەر ٤٧٬٦٥٧ کەس بووە و شارستانەکە لەنێوان ھەموو شارستانەکانی ئێراندا پلەی ٣٢٤ەمی ھەیە.[٩]
سەرچاوەکان
- ^ "روانسر در یک نگاھ". وێبگەی فەرمی پارێزگای کرماشان. لە ڕێکەوتی 19ی ئازاری 2020 ھێنراوە.
- ^ "ماڵپەڕی فەرمیی پارێزگای کرماشان". www.ostan-ks.ir. لە ڕێکەوتی 19ی ئازاری 2020 ھێنراوە.
- ^ "ھۆز و تیرەکانی جاف". عێلی جاف. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی 19ی ئازاری 2020 ھێنراوە.
- ^ "دەربارەی عەشیرەتی جاف". Jaff Tribe. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی 19ی ئازاری 2020 ھێنراوە.
- ^ "پوشش ایل جاف". ئەبادیس. لە ڕێکەوتی 19ی ئازاری 2020 ھێنراوە.
- ^ "استان کرماشان". www.iranslal.com. لە ڕێکەوتی 19ی ئازاری 2020 ھێنراوە.
- ^ "روانسر در یک نگاھ". وێبگەی فەرمی پارێزگای کرماشان. لە ڕێکەوتی 19ی ئازاری 2020 ھێنراوە.
- ^ "بنکەی ئاماری ئێران". بنکەی ئاماری ئێران. لە ڕێکەوتی 29ی ئایاری 2020 ھێنراوە.
- ^ "بنکەی ئاماری ئێران". بنکەی ئاماری ئێران. لە ڕێکەوتی 29ی ئایاری 2020 ھێنراوە.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |