بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕەنگەکانی پان عەرەبیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵای ڕاپەڕینی عەرەبی پەیوەندی بە پان عەرەبیزمەوە ھەیە.

ڕەنگی پان عەرەبیزم یان پان عەرەبی بریتین لە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی و سەوز و سوور، ھەریەکەیان ھەڵگری پێناسەیەکە بۆ پان-عەرەبیزم. ھەروەھا نوێنەرایەتی لایەنێکی دیاریکراوی عەرەبەکان و مێژووەکەیان دەکات.[١]

مێژوو

[دەستکاری]

ڕەنگی ڕەش نوێنەرایەتی ڕەنگی ڕەشی خەلافەتی ڕاشیدوون و عەباسی دەکات، کە سەردەمی دەسەڵاتدارییەتیی ئەوان، بەکاریان ھێناوە؛ دواتر سپی دێت ھەڵگری نیشانەی خەلافەتی ئومەوییەکانە.[٢] سەوز ڕەنگێکە کە پەیوەستە بە سەرەتای ئایینی ئیسلامەوە، ھەر بۆیەش نوێنەری ڕەنگێکە بۆ خەلافەتەکان.[٣][٤] ھەروەھا سەوز وەک ڕەنگی خەلافەتی فاتمییەکانیش دەبیندرێت، لە ھەندێک سەرچاوەوە ناسراوە،[٢][٥] سەرەڕای ئەوەی ڕەنگی خانەدان و وڵاتەکانی نیمچە دوورگەی عەرەبی بەزۆریی سپی بووە.[٦][٧][٨] لە کۆتاییدا ڕەنگی سوور ھەیە، کە ئاماژەیە بۆ خانەوادەی ھاشمی. ھەروەھا ئەو چوار ڕەنگە لە بەیتێکی شیعریی شاعیری عەرەبی سەدەی ١٤ سەفییەدین ئەلحلی، بە پوختی ئاماژەی پێدراوە:[٩]

کردەوەکانمان سپینشەڕەکانمان ڕەشن
کێڵگەکانمان سەوزنشمشێرەکانمان سوورن

ڕەنگی پان-عەرەبی کە لە ڕابردوودا بە تاک بەکارھێنراوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩١٦ لە ڕاپەڕینی عەرەبی کۆکرانەوە،[١٠] زۆرێک لە ئاڵاکانی ئێستا لەسەر بنەمای ڕەنگەکانی ڕاپەڕینی عەرەبی دامەزراون، وەک ئاڵاکانی ئوردن، فەلەستین، کووەیت و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ئەوانی تر.[١١]

ئاڵای ڕزگاری، یاخود ئاڵای شۆڕش (ئاڵایەکی شۆڕشگێڕی سەردەمی مۆدێرن بوو کە بە سوود وەرگرتن لە شۆڕشی میسری ساڵی ١٩٥٢ بۆ جیھانی عەرەبی بڵاوبووەوە)[١٢]

لە ساڵانی ١٩٥٠دا، ھەندێک وەشانی نوێ و شێوازی نوێی ئاڵای پان-عەرەبی ھاتنە بەرچاو. ئەمانە پێکدێن لە سێ ڕەنگی قاڵبیی سوور و سپی و ڕەش، کە سەوز کەمتر دیارە یان ھەر تێیدا نییە. سێ ڕەنگی ئازادی عەرەبی یان ئاڵای ئازادی عەرەب بە شێوەیەکی سەرەکی لە شۆڕشی میسری ساڵی ١٩٥٢ و ئاڵای فەرمیی میسر وەرگیراوە،[١٣] کە بووە بنەمای ئاڵاکانی ئێستای میسر، عێراق، سوودان، سوریا و یەمەن.[١١]

ئاڵاکانی ئێستا بە ڕەنگی پان-عەرەبی

[دەستکاری]

وڵاتانی ئەندام و چاودێر لە نەتەوە یەکگرتووەکان

[دەستکاری]

دەوڵەتانی دانپێدانەنراو و نیمچە دانپێدانراو

[دەستکاری]

بەشی کارگێڕی ئاستی یەکەم

[دەستکاری]

ئاڵای نیشتمانی پێشوو بە ڕەنگی پان-عەرەبی

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Abū Khaldūn Sati' al-Husri, The days of Maysalūn: A Page from the Modern History of the Arabs, Sidney Glauser Trans. (Washington D.C. : Middle East Institute, 1966), 46.
  2. 1 2 Edmund Midura (ئازار–نیسانی ١٩٧٨). «Flags of the Arab World». Saudi Aramco World: ٤–٩.
  3. Teitelbaum، Joshua (٢٠٠١). The rise and fall of the Hashimite kingdom of Arabia. New York: New York University Press. لاپەڕە ٢٠٥. ژپنک ١-٨٥٠٦٥-٤٦٠-٣. OCLC ٤٥٢٤٧٣١٤.
  4. Marshall، Tim (٢٠١٧). A flag worth dying for: the power and politics of national symbols. New York, NY: Scribner, an imprint of Simon & Schuster, Inc. لاپەڕە ١١٠–١١١. ژپنک ٩٧٨-١-٥٠١١-٦٨٣٣-٨. OCLC ٩٦٢٠٠٦٣٤٧.
  5. Znamierowski، Alfred (٢٠١٣). The World Encyclopedia of Flags: The Definitive Guide to International Flags, Banners, Standards and Ensigns, with Over 1400 Illustration. Lorenz Books. لاپەڕە ١٢٢. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٥٤٨-٢٦٢٩-٣.
  6. Hathaway، Jane (٢٠٠٣). [[[:داڕێژە:Gbook]] A Tale of Two Factions: Myth, Memory, and Identity in Ottoman Egypt and Yemen]. Albany, New York: State University of New York Press. لاپەڕە ٩٧. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٩١٤-٥٨٨٣-٩. The Ismaili Shi'ite counter-caliphate founded by the Fatimids took white as its dynastic color, creating a visual contrast to the Abbasid enemy. {{cite book}}: نرخی |ناونیشان= بپشکنە (یارمەتی)
  7. Blair، Sheila S.؛ Bloom، Jonathan M. (١٩٩٩). «Art and Architecture: Themes and Variations». لە Esposito، John L. (ed.). The Oxford History of Islam. Oxford: Oxford University Press. لاپەڕە ٢١٥–٢٦٧. ژپنک ٠-١٩-٥١٠٧٩٩-٣. ...white was also the color associated with the Fatimid caliphs, the opponents of the Abbasids.
  8. Sanders، Paula A. (١٩٩٤). Ritual, Politics, and the City in Fatimid Cairo. SUNY series in Medieval Middle East History. SUNY Press. لاپەڕە ٤٤. ژپنک ٠-٧٩١٤-١٧٨١-٦. ...wore white (the Fatimid color) while delivering the sermon (khuṭba) in the name of the Fatimid caliph.
  9. Muhsin Al-Musawi, Reading Iraq: Culture and Power in Conflict (I. B. Tauris 2006), p. 63
  10. I. Friedman, British Pan-Arab Policy, 1915–1922, Transaction Publ. , 2011, p. 135
  11. 1 2 Znamierowski، Alfred (٢٠٠٣). Illustrated Book of Flags. Southwater. لاپەڕە ١٢٣. ژپنک ١-٨٤٢١٥-٨٨١-٣. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە. The designs of these flags were later modified, but the four pan-Arab colors were retained and were adopted by Transjordan (1921), Palestine (1922), Kuwait (1961), the United Arab Emirates (1971), Western Sahara (1976) and Somaliland (1996). ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Ibof» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  12. Pan-Arab Colors, crwflags.com
  13. M. Naguib, Egypt's Destiny, 1955
  14. Also used as the flag of Fujairah since 1975
  15. Kingdom of Hejaz 1915–1925, Crwflags.com
  16. 1 2 3 Historical Flags Overview (Syria), Crwflags.com
  17. 1 2 Historical Flags (Palestine) , Crwflags.com
  18. 1 2 Historical Flags (Jordan), Crwflags.com
  19. Kingdom of Iraq (1924–1958), Crwflags.com
  20. 1 2 3 Evolution of the Iraqi Flag, 1963–2008, Crwflags.com