ڕەنگەکانی پان ئەفریقیزم
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|


ڕەنگی پان ئەفریقی (ناوی فەرمی: پان ئەفریقاییزم) زاراوەیەکە کە ئاماژە بە دوو کۆمەڵە ڕەنگی جیاواز دەکات بۆ کۆمەڵگای ئەفریقییەکان:
- سەوز، زەرد و سوور: لە ڕەنگەکانی ئاڵای ئیتیۆپیاوە ھاتوون، بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئایدیۆلۆژیای پان ئەفریقی بەھۆی مێژووی وڵاتەکە، کە بەشێکە لە ئایدۆلۆژیاکە. ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی ئەفریقا ڕەنگەکانیان بۆ ئاڵای نەتەوەیی خۆیان وەرگرتووە و بە ھەمان شێوە لەلایەن زۆرێک لە ڕێکخراوە پان ئەفریقییەکان و بزووتنەوەکان وەک ھێمایەک بەکاردەھێنرێن.
- سوور، ڕەش و سەوز: کە بۆ یەکەمجار لەلایەن مارکوس گارڤەی لە ساڵی ١٩٢٠ ناسێندران، بۆ نوێنەرایەتی کردنیی پان ئەفریقایزم، و لەسەر ئاڵای پان ئەفریقا نیشان دراون. ئەم ڕەنگانەش لەسەر ئاڵای نەتەوەیی وڵاتان جێگیرکراون و ھەندێک جار بۆ نوێنەرایەتیکردنی ناسیۆنالیزمی ڕەشپێستەکان بەکارھێنراون، نەک بۆ پان ئەفریقایزم.[١]
بەکارھێنانی ڕەنگەکان
[دەستکاری]ئاڵای وڵاتەکانی ئێستا بە ڕەنگی پان‒ئەفریقایزم
[دەستکاری]ئەم پێرستەی خوارەوە، ئەو وڵات و ناوچانە دیاری دەکات، کە یەکێک یان ھەردوو کۆمەڵە ڕەنگی پان ئەفریقایزم لە ئاڵای فەرمی خۆیاندا بەکاردەھێنن:
ئاڵای نانیشتیمانی
[دەستکاری]- ئاڵای کۆنگرێسی ئەفریقا
- ئاڵای ئەمریکییە ئەفریقییەکان
- ئازاود
- جوڵانەوەی سەربازی ئازادیی سوودان
- یەکێتی ویلایەتە یەکگرتووەکانیی ئەفریقا (١٩٥٨‒١٩٦١)
- یەکێتی ویلایەتە یەکگرتووەکانیی ئەفریقا (١٩٦١‒١٩٦٢)
- ئینتەرھاموو
ئاڵا پێشووەکان بە ڕەنگی پان‒ئەفریقایزم
[دەستکاری]- کاپ ڤێرد (١٩٧٥‒١٩٩٢)
- مالاوی (٢٠١٠‒٢٠١٢)
- ڕواندا (١٩٦١‒٢٠٠١)
- باشووری کاسای (١٩٦١‒١٩٦٠)
- زائیر (١٩٧١‒١٩٩٧)
- ئاڵای تانگانیکا (١٩٦١‒١٩٦٤)
- ئاڵای سەنیگال (١٩٥٨‒١٩٥٩)
ئاڵا نا پان‒ئەفریقییەکان بە ڕەنگی پان ئەفریقایزم
[دەستکاری]ھەرچەندە ئەم ئاڵایانەی خوارەوە ڕەنگێکی پان ئەفریقییان تێدایە، بەڵام بە فەرمی بۆ ھێمای پان ئەفریقایی دیزاین نەکراون. ڕەنگە دیزاینەکان کاریگەری ڕەنگەکانی پان ئەفریقییان لەسەر بێت یاخود نەیبێت.
- ئابۆریگینۆی ئوسترالیا
- ئەفغانستان (٢٠٠٤‒٢٠٢١)
- بیافرا (١٩٦٧‒١٩٧٠)
- میانمار (١٩٤٣‒١٩٤٥)
- دوورگەکانی قەمەرە
- ئیمپراتۆرییەتیی ئیتیۆپیا
- گوینیای فەڕەنسی (نافەرمی)
- گویانا
- ھایتی (١٩٦٤‒١٩٨٦)
- مارتینیک
- مۆریتیس
- سانت کیتس
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Shelby، Tommie (تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣). «Two Conceptions of Black Nationalism». Political Theory. ٣١ (5): ٦٦٤–٦٩٢. doi:١٠.١١٧٧/٠٠٩٠٥٩١٧٠٣٢٥٢٨٢٦. ISSN ٠٠٩٠-٥٩١٧.