بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕەمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەمی
لقییاری کارت
ناو بە زمانی فەرمیrummy، rami، ramino

ڕەمی کۆمەڵێک یارییە کە پەیوەستن بە تایبەتمەندیی گونجاندنی کارتەکانی ھەمان پلە یان ڕیزبەندی و ھەمان ڕەنگ. ئامانجی سەرەکی لە ھەر شێوازێکی ڕەمیدا دروستکردنی «دەستە»یە کە دەکرێت یان کۆمەڵە بن (سێ یان چوار دانە لە ھەمان پلە)یان ڕیزبەندی (سێ یان زیاتر کارتی یەک لە دوای یەک لە ھەمان ڕەنگ) و یان یەکەم کەس بێت کە یارییەکە تەواو بکات یان خاڵی زیاتر لە ڕکابەرەکە کۆبکاتەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

دوو تیۆری باو دەربارەی سەرچاوەی ڕەمی ھەن، کە سەرچاوەکەی بۆ یان مەکسیک یان چین لە سەدەی نۆزدەھەمدا دەگەڕێننەوە.[١] یەکەمیان ئەوەیە کە لە دەوروبەری ساڵانی ١٨٩٠ لە مەکسیکەوە سەری ھەڵداوە لە یارییەکدا کە بە کۆنکیان وەسف کراوە لە کتێبی ڕۆبێرت ئێف فۆستەر بە ناوی «فۆستەرز کۆمپلیت ھۆیل»، کە بە دەستەیەکی ئیسپانیی ٤٠ کارتی دەکرابوو و میکانیزمی دەستە دروستکردنی تێدابوو. دووەمیان ئەوەیە کە ڕەمی لە ئاسیاوە سەرچاوەی گرتووە، و ڕەمی ئەنجامی جۆرێکی ماھجۆنگ بووە بە ناوی کون پای کە لەلایەن دەبلیو ئێچ ویڵکینسن لە ساڵی ١٨٩١دا کراوە بە ڕۆژاوایی بە ناوی خانھوو.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. "History of Rummy" in Roya، Will (٢٠٢١). Card Night: Classic Games, Classic Decks, and the History Behind Them. Black Dog & Leventhal Publishers. لاپەڕە ٩٠. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٦٢٤-٧٣٥١-٩.