بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕەمزی یووسف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەمزی یوسف
رمزي يوسف
وێنەی ڕەمزی یوسف لە ئەرشیفی ئێف بی ئایدا
لەدایکبوون (١٩٦٨-٠٤-٢٧) ٢٧ی نیسانی ١٩٦٨ (تەمەن ٥٧ ساڵ)[١]
کووەیت یان ئیمارات
دەستگیرکردن٧ی شوباتی ١٩٩٥
ئیسلام ئاباد، پاکستان
تاوانکووشتن  پلانی کووشتن
(ناسێنرا وەک تاوانباری ھەردوو تۆمەتەکە)
سزازیندانی ھەتا ھەتایی بەبێ لێخۆشبوون لەگەڵ ٢٤٠ ساڵ زیندانی دیکە
ڕەوشی ھەنووکەییدەستگیرکراو
باوانمحەممەد عەبدولکەریم
منداڵ٢

ڕەمزی یووسف (بە عەرەبی: رمزي يوسف) تیرۆریستێکی تۆمەتباری پاکستانییە کە یەکێک بوو لە تاوانبارانی سەرەکی تەقینەوەی ساڵی ١٩٩٣ی سەنتەری بازرگانی نێونەتەوەیی و تەقینەوەی گەشتی ٤٣٤ی ئاسمانی فلیپین و ھەروەھا ھاوئاھەنگێکی ھێرشی بۆجینکا بوو. لە ساڵی ١٩٩٥دا لەلایەن دەزگای ھەواڵگری پاکستان و بەشی سەربازی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە لە میوانخانەیەک لە ئیسلام ئابادی پاکستان دەستگیر کرا لەکاتێکدا ھەوڵی دەدا بۆمبێک لە بووکەڵەیەکدا دابنێ و دواتر ڕادەست بە ئەمریکا کرا.[٢][٣][٤]

ڕەمزی لە دادگایەکی نیویۆرک لەگەڵ دوو ھاودەستیدا دادگایی کرا و بە پیلان دانان بۆ ھێرشی بۆجینکا تاوانبار کرا.[٥] ڕەمزی دوو سزای زیندانی ھەتا ھەتایی بەسەردا درا لەگەڵ سزایەکی دیکە بۆ ماوەی ٢٤٠ ساڵ بۆ بەژداری تەقینەوەی ساڵی ١٩٩٣ی سەنتەری بازرگانی نێونەتەوەیی و ھێرشی بۆجینکا.

خالید شێخ محەممەدی ئەندامی باڵای ئەلقاعیدە پلان داڕێژەری ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ خاڵی ڕەمزییە و باوەڕ وایە پێکەوە پلانی ھێرشی بۆجینکایان دانابێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Mylroie، Laurie (٢٠٠١). Study of Revenge: The First World Trade Center Attack and Saddam Hussein's War Against America. American Enterprise Institute. لاپەڕە ٥٤, ٥٨. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٤٤٧-٤١٦٩-٧. لە ٣ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. Wright، Robin (٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨). «State's Security Bureau Takes on Expanded Role». The Washington Post. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
  3. Simon Reeve (١٩٩٨). The New Jackals: Ramzi Yousef, Osama bin Laden and the future of terrorism. Northeastern University Press. ژپنک ١-٥٥٥٥٣-٥٠٩-٧.
  4. Targeted: Volume 1, The Evil Genius (Ramzi Yousef) (Wild Eyes Productions for the History Channel; A&E Networks) 2003
  5. CNN.com, January 8, 1998. «'Proud terrorist' gets life for Trade Center Bombing». CNN. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ ھێنراوە.