ڕەمزی یوسف
ڕەمزی یوسف رمزي يوسف | |
---|---|
![]() وێنەی ڕەمزی یوسف لە ئەرشیفی ئێف بی ئایدا | |
لەدایکبوون | [١] کووەیت یان ئیمارات | ٢٧ی نیسانی ١٩٦٨
دەستگیرکردن | ٧ی شوباتی ١٩٩٥ ئیسلام ئاباد، پاکستان |
تاوان | کووشتن • پلانی کووشتن (ناسێنرا وەک تاوانباری ھەردوو تۆمەتەکە) |
سزا | زیندانی ھەتا ھەتایی بەبێ لێخۆشبوون لەگەڵ ٢٤٠ ساڵ زیندانی دیکە |
ڕەوشی ھەنووکەیی | دەستگیرکراو |
باوان | محەممەد عەبدولکەریم |
منداڵ | ٢ |
ڕەمزی یوسف (بە عەرەبی: رمزي يوسف) تیرۆریستێکی تۆمەتباری پاکستانییە کە یەکێک بوو لە تاوانبارانی سەرەکی تەقینەوەی ساڵی ١٩٩٣ی سەنتەری بازرگانی نێونەتەوەیی و تەقینەوەی گەشتی ٤٣٤ی ئاسمانی فلیپین و ھەروەھا ھاوئاھەنگێکی ھێرشی بۆجینکا بوو. لە ساڵی ١٩٩٥دا لەلایەن دەزگای ھەواڵگری پاکستان و بەشی سەربازی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە لە میوانخانەیەک لە ئیسلام ئابادی پاکستان دەستگیر کرا لەکاتێکدا ھەوڵی دەدا بۆمبێک لە بووکەڵەیەکدا دابنێ و دواتر ڕادەست بە ئەمریکا کرا.[٢][٣][٤]
ڕەمزی لە دادگایەکی نیویۆرک لەگەڵ دوو ھاودەستیدا دادگایی کرا و بە پیلان دانان بۆ ھێرشی بۆجینکا تاوانبار کرا.[٥] ڕەمزی دوو سزای زیندانی ھەتا ھەتایی بەسەردا درا لەگەڵ سزایەکی دیکە بۆ ماوەی ٢٤٠ ساڵ بۆ بەژداری تەقینەوەی ساڵی ١٩٩٣ی سەنتەری بازرگانی نێونەتەوەیی و ھێرشی بۆجینکا.
خالید شێخ محەممەدی ئەندامی باڵای ئەلقاعیدە پلان داڕێژەری ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ خاڵی ڕەمزییە و باوەڕ وایە پێکەوە پلانی ھێرشی بۆجینکایان دانابێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Mylroie، Laurie (2001). Study of Revenge: The First World Trade Center Attack and Saddam Hussein's War Against America. American Enterprise Institute. لاپەڕە ٥٤, ٥٨. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٤٤٧-٤١٦٩-٧. لە ٣ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Wright، Robin (٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨). «State's Security Bureau Takes on Expanded Role». The Washington Post. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ Simon Reeve (1998). The New Jackals: Ramzi Yousef, Osama bin Laden and the future of terrorism. Northeastern University Press. ژپنک ١-٥٥٥٥٣-٥٠٩-٧.
- ^ Targeted: Volume 1, The Evil Genius (Ramzi Yousef) (Wild Eyes Productions for the History Channel; A&E Networks) 2003
- ^ CNN.com, January 8, 1998. «'Proud terrorist' gets life for Trade Center Bombing». CNN. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ ھێنراوە.