بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕەفیق چالاک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەفیق چالاک

لەدایکبوون١٩٢٣
مەرگ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٧٣
بەغدا،  عێراق
نەتەوەکورد
پیشەنووسەر، مامۆستا، شانۆکار، گۆرانیبێژ و وەرگێڕ
حیزبی سیاسیئەندام و بەرپرسی بەغدای حیزبی کۆمۆنیست

ڕەفیق چالاک (١٩٢٣، سلێمانی – ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٧٣، بەغدا) شانۆکار، نووسەر، گۆرانیبێژ و وەرگێڕێکی کورد بوو. ھەروەھا ئەندامی پێشوو و بەرپرسی بەشی بەغدای حیزبی کۆمۆنیست بووە.[١] ڕۆڵی گرنگی ھەبووە لە نزیککردنەوەی خەڵکی کورد لە شانۆ.

ڕەفیق چالاک، لە ساڵی ١٩٢٣ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. وەک خۆی دەڵێت «لە ساڵی ١٩٤١دا لە ماڵی مامۆستایان (دار المعلمين) دەرچووم و بووم بە مامۆستایەکی بچکۆلانەی خۆبەزلزان».[٢] کاتێک ھاوپەیمانان لە سەردەمی جەنگی جیھانیی دووەمدا لە شاری یافای فەلەستین ڕادیۆیەکیان دامەزراند، ڕەفیق چالاک ھاوشانی عەبدوڵڵا گۆران ڕوویان کردە ئەوێ بۆ ئەوەی بەرنامەیەکی کوردی بە زمانی کوردی پێشکەش بکەن. چالاک لە ماوەی مانەوەی لەوێ چەند ھونەرمەندێکی میسری ناسی، لەوانە یووسف وەھبی و بشارە واکیم، کە شارەزایی باشیان ھەبوو لە شانۆدا.

لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ عێراق لە ساڵی ١٩٤٥ پەیوەندی بە ڕادیۆی کوردیی بەغداوە دەکات. بەڵام دوای تەنھا یەک مانگ لەوێ دەرکرا، لەبەر ئەوەی ھۆنراوەی پارچە گۆرانییەکی شۆڕشگێڕانەی بە ناوی «گۆرانی ئازادیی چین» نووسی بوو. گەڕایەوە بۆ سلێمانی لەوێ وەک مامۆستا دەستی کرد بە وانە گوتنەوە، لێرەش بەھۆی وتارێکی گشتی کە لە ساڵی ١٩٤٧دا پێشکەشی کرد، و تیایدا باس لە لەسێدارەدانی سەرکردەکانی کۆماری مەھاباد دەکات، جارێکی دیکە دوور دەخرێتەوە. لە ساڵی ١٩٥٠ گەڕایەوە بۆ ڕادیۆی کوردیی بەغدا و تا ساڵی ١٩٥٦ لەوێ بەردەوام بوو لە کارکردن، لەو ماوەیەدا چەندین شانۆنامەی ڕادیۆیی کوردی پێشکەش کرد کە توانی پێی ناوبانگی خۆی لەناو ھونەری کوردیدا بچەسپێنێت.[٣][٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ موکریانی، ھەژار (١٩٩٧). چێشتی مجێور (بە کوردی). {{cite book}}: URL–wikilink conflict (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ Raswl، Shamal Aziz Hamad amin؛ Abdulqader، Kaify Ahmad (٦ی نیسانی ٢٠٢٤). «The Role of Rafiq Chalak in The Development of Kurdish Theater». QALAAI ZANIST SCIENTIFIC JOURNAL (بە ئینگلیزی). ٩ (1): ١١٩–١٥٦. doi:١٠.٢٥٢١٢/lfu.qzj.٩.١.٥. ISSN ٢٥١٨-٦٥٦٦.
  3. ^ Rostami، Mari R. (٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩). Kurdish Nationalism on Stage: Performance, Politics and Resistance in Iraq (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Publishing. ژپنک ٩٧٨-١-٧٨٨٣١-٨٦٩-٣.
  4. ^ Hassanpour، Amir (1992). Nationalism and Language in Kurdistan, 1918-1985 (بە ئینگلیزی). Mellen Research University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٧٣٤-٩٨١٦-٧.