ڕەفتاری مەڕەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕەفتاری مەڕەکان (بە ئینگلیزی: Herd behavior) ئاماژەیە بۆ ئەو ڕەفتارانەی کە مرۆڤەکانی ناو گرووپێک بەبێ بیرکردنەوە و بەبێ پلانی پێشوەختە ئەنجامی دەدەن و پەیڕەوی لە دەدای گرووپەکە دەکەن، ڕەگی ئەم زاراوەیە پەیوەندی بەو ڕەفتارانەوە ھەیە کە ئاژەڵەکان لە مەڕدا نیشانی دەدەن. یەکێک لە ھۆکارەکانی ڕەفتاری مەڕەکان شوێنکەوتنی قەرەباڵغییە.[١] ئەم جۆرە ڕەفتارانە زۆر لە ئابووریدا دەبینرێن؛ بۆ نموونە ئەگەر خەڵک تێبینی ئەوە بکەن کە بەرژەوەندییەکی تایبەت لەلایەن خەڵکەوە ھەیە بۆ کڕینی سەروەت و سامانێکی دیاریکراو، لەوانەیە ئەم جەماوەرییە بە ھۆکارێک بزانن بۆ شوێنکەوتنی قەرەباڵغییەکە. زۆرجار مرۆڤەکان بە شێوەیەکی نائاگا یان بە ئاگادارییەوە شوێن ئەو کارانە دەکەون کە ئەوانی دیکە دەیکەن، بازاڕ دەتوانێت نوێنەرایەتی ئیرادەی بەکۆمەڵ بکات. ئێستا ئەم ڕەفتارەی کۆمەڵگاکان بە تەحەدایەک بۆ گریمانەی بازاڕی کارا دادەنرێت. ھۆکارێکی دیکەی ئەم ڕەفتارە ڕێزگرتنە لە کەسانی پیشەیی. ئەگەر فرۆشیارێکی خانووبەرە ئۆفەرێکمان پێدا بە سوودێکی زۆرەوە، ئێمە قبوڵی دەکەین، ئێمە بە ئاگاداری یان نائاگا وا دادەنێین کە ئەوان دەزانن چی دەکەن چونکە پارە لەم پیشەسازییە وەردەگرن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Braha, D (2012) Global Civil Unrest: Contagion, Self-Organization, and Prediction. PLoS ONE 7(10): e48596, doi:10.1371/journal.pone.0048596.