بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕەفتارناسیی ئاژەڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کرێکارانی مێشھەنگوین سەمای واگڵ ئەنجام دەدەن بۆ نیشاندانی مەودا و ئاڕاستەی خۆراک.
مەلەگەچەڵە گەورە تاجدارەکان نماییشێکی ھاوکاتی ئاڵۆزی دڵداری ئەنجام دەدەن.
نێرە ئیمپاڵاکان لە کاتی وەرزی جووتبووندا شەڕ دەکەن.

ڕەفتارناسیی ئاژەڵ لقێکی گیانلەبەرناسییە کە لە ڕەفتاری ئاژەڵەکان (جگە لە مرۆڤ) دەکۆڵێتەوە. ڕەگ و ڕیشە زانستییەکانی لە کارەکانی چارڵز داروین و مەلناسە ئەمریکی و ئەڵمانییەکانی کۆتایی سەدەی ١٩ و سەرەتای سەدەی ٢٠ەوە سەرچاوە دەگرێت، لەوانە چارڵز ئۆ. ویتمان، ئۆسکار ھاینرۆت، و واڵاس کرەیگ. بە شێوەیەکی گشتی وا دادەنرێت کە لقی مۆدێرنی ڕەفتارناسیی ئاژەڵ لە ماوەی ساڵانی ١٩٣٠دا بە کارەکانی ژینناسی ھۆڵەندی نیکۆلاس تێنبەرگین و ژینناسە نەمساوییەکان کۆنراد لۆرێنز و کاڕڵ ڤۆ فریش دەستی پێکردبێت، کە سێ وەرگری خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی بوون لە ساڵی ١٩٧٣دا. ڕەفتارناسیی ئاژەڵ زانستی تاقیگەیی و مەیدانی یەکدەخات، لەگەڵ پەیوەندییەکی بەھێز بە توێکاریی دەمار، ژینگەناسی، و ژینناسیی پەرەسەندن.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Scott، Graham (٢٠٠٧). Essential animal behavior (چاپی Nachdr.). Malden, Mass.: Blackwell Publ. ژپنک ٩٧٨-٠-٦٣٢-٠٥٧٩٩-٣.