ڕەشید محەممەد پاشا
ڕواڵەت

ڕەشید محەممەد پاشا، ناسراو بە کووتاھی (١٧٨٠–١٨٣٦)، دەوڵەتمەدار و ژەنەڕاڵێکی عوسمانی بوو کە لە نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەھەمدا گەیشتە پۆستی وەزیری گەورە، ڕۆڵێکی گرنگی لە شەڕی سەربەخۆییی یۆناندا گێڕا.[١]
ھەڵمەتەکانی لە ئەیالەتی دیاربەکر
[دەستکاری]لە ساڵی ١٨٣٤ والی ئەیالەتی دیاربەکر و ئەیالەتی ڕەققە دەستنیشانکرا و بەدواوە سەرکردایەتیی ھەڵمەتە سەربازییەکانی دەکرد دژی ھۆزە کوردە ناوخۆیییەکانی بارزان و بەدرخان و ئێزیدییەکان لە شنگال. ساڵی ١٨٣٥ خێڵی میللیی کوردی لە ماردین شکست پێھێنا.[٢] لە ساڵی ١٨٣٦ دوای گرتنی میر محەممەد پاشای ڕەواندز شکستی بە میرنشینی سۆران ھێنا.[٣] لە ساڵی ١٨٣٦ کۆچی دواییی کردووە.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ İsmail Hâmi Danişmend, Osmanlı Devlet Erkânı, Türkiye Yayınevi, İstanbul, 1971 (Turkish)
- 1 2 Aydın، Suavi؛ Verheij، Jelle (٢٠١٢). Jorngerden، Joost؛ Verheij، Jelle (eds.). Social Relations in Ottoman Diyarbekir, 1870-1915. Brill. لاپەڕە ٣١–٣٢. ژپنک ٩٧٨٩٠٠٤٢٢٥١٨٣.
- ↑ Ates، Sabri (٢٠٢١)، Gunes، Cengiz؛ Bozarslan، Hamit؛ Yadirgi، Veli (eds.)، «The End of Kurdish Autonomy: The Destruction of the Kurdish Emirates in the Ottoman Empire»، The Cambridge History of the Kurds، Cambridge: Cambridge University Press، لاپەڕە ٧٧–٧٨، ژپنک ٩٧٨-١-١٠٨-٤٧٣٣٥-٤، لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە