بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕەشید سدقی غەفوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەشید سدقی غەفوور

ڕەشید سدقی غەفوور (١٨٩٠–١٩٥٩) شاعیر، ئەفسەر و سەرۆکی پێشووی شارەوانیی سلێمانی بووە.

پێشینەی خێزانیان

[دەستکاری]

بەوەدا کە شیعری ھەیە و ١٩٤٩ لە ھەڵەبجەوە ناردوویە، ھەر دەبێ ڕەشید سدقی غەفووری نەوەی پیرۆت ئاغای شیوەکەڵی بێ، کە ئەو دەمە قایمقامی ئەو قەزایە بووە و دەستی شیعرنووسیی ھەبووە.[١][٢]

سەرەتای ژیان و خوێندنی

[دەستکاری]

ساڵی ١٨٩٠ لە سلێمانی ھاتووەتە دنیاوە. سەرەتا لە حوجرە خوێندوویە. بەشداری خولێکی پۆلیسی بووە و بە (زەفتییە) دەرچووە. لە یەکەم جەنگی جیھانیدا ڕاپێچی مەیدانی شەڕ کراوە. لە حکوومەتەکەی شێخ مەحمووددا بووەتە ئەفسەری عەسکەری کوردستان. ١٩١٩ بەشداری شەڕی دەربەندی بازیان بووە و بە دیل گیراوە.[١][٢]

ئەرکی لە حکوومەت

[دەستکاری]

پاش ئەو دەورە، لە وەزیفەی حکوومەتیدا دامەزراوە و کاروباری مەئمووری مالییەی لە (ھەڵەبجە، قەرەداغ، وارماوە، خورماڵ) و بەڕێوەبەریی ناحیەی لە (ناودەشت، تانجەرۆ، سوورداش، پێنجوێن، سرۆچک، مزووری باڵا، چناران، برادۆست، باڵەک) و قایمقامیی لە (پشدەر، ڕانیە، ھەڵەبجە، ڕەواندز، شارباژێڕ، مەرکەزی سلێمانی) و دیوە و دواجار بووەتە سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی.[١][٢]

کۆچی دوایی

[دەستکاری]

٢٦ی شوباتی ١٩٥٩یش کۆچی دواییی کردووە.[١][٢]

بەرھەمەکانی

[دەستکاری]

ڕەشید سدقی شیعری لە (گەلاوێژ، ھەتاو، ژین)یشدا بڵاوبووەتەوە.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 5 گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم) ژیاننامە و پێڕست، ئامادەكردنی (سدیق ساڵح، ڕەفیق ساڵح، عبدوڵڵا زەنگەنە) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی. ل 8114
  2. 1 2 3 4 5 عەبدلخالد سابر، سەرۆک شارەوانییەکانی سلێمانی ١٨٩٠–٢٠٠٣، (لە بڵاوکراوەکانی ھەفتەنامەی سلێمانیی نوێ -١٧)، ل٩٥–٩٩.