ڕەشیدەددین ھەمەدانی

ڕەشیدەددین تەبیب (بە فارسی: رشیدالدین طبیب؛١٢٤٧–١٣١٨؛ ھەروەھا ناسراو بە ڕەشیدەددین فەزڵوڵڵا ھەمەدانی (بە فارسی: رشیدالدین فضلاللَّە ھمدانی)[١] دەوڵەتمەدار و مێژوونووس و پزیشکێکی ئێرانی ئیلخانی بووە.[٢]
ڕەشیدەددین لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا لە ساڵی ١٢٧٧دا لە دینی جوویەتییەوە بووە موسڵمان و بووە وەزیرێکی بەھێزی ئیلخان غەزان. لەلایەن ئیلخان مەحموود غەزانەوە ڕاسپێردرا بۆ نووسینی کتێبی جامع التواریخ کە ئێستا بە گرنگترین تاکە سەرچاوە بۆ مێژووی سەردەمی ئیلخانی و ئیمپراتۆریەتیی مەغۆل دادەنرێت.[٣] تا ساڵی ١٣١٦ پۆستی وەزیرەکەی پاراست.
دوای ئەوەی تۆمەتبارکرا بە ژەھراویکردنی پادشای ئیلخانییەکان ئۆلجایتوو، لە ساڵی ١٣١٨ لەسێدارەدرا.[٤]
مێژووناس مۆریس ڕۆسابی ڕەشیدەددین ناودەبات بە: «بە بڕوای من دیارترین کەسایەتی بووە لە ئێران لە سەردەمی دەسەڵاتی مەغۆلەکان».[٥] ڕەشیدەددین نووسەرێکی بەتوانا بووە و دامەزراوەی ئەکادیمیی ڕەبع ڕەشیدیی لە تەورێز دامەزراندووە.
ژیاننامە
[دەستکاری]ڕەشیدەددین لە ساڵی ١٢٤٧ لە بنەماڵەیەکی جوولەکەی ئێرانیی خەڵکی پارێزگای ھەمەدان لەدایکبووە. باپیرەی کەسایەتییەکی کۆشکی ئیلخانی بووە لە سەردەمی دامەزرێنەری ئیلخانی، ھۆلاکۆ خان و باوکی ڕەشیدەددینیش دەرمانساز بووە لە کۆشکەکەدا. لە دەوروبەری تەمەنی سی ساڵیدا بووە موسڵمان.[٦]
ڕەشیدەددین وەک پزیشک ڕاھێنرا و لە ژێر دەستی کوڕی ھۆلاکۆ، ئەباقا خان دەستی بە خزمەت کردووە. لە سوڵتانییە لە نزیک قەزوین بەرزبووەوە بۆ ئەوەی ببێتە وەزیری گەورەی دەرباری ئیلخانییەکان. لە سەردەمی ئیلخانەکان غەزان و ئۆلجایتوودا وەک وەزیر و پزیشک کاری کردووە پێش ئەوەی بکەوێتە بەر پیلانەکانی دادگا لە سەردەمی ئەبوو سەعید بەھادرخان کە وەزیرەکانی ئەبوو سەعید لە تەمەنی حەفتا ساڵیدا ڕەشیدەددینیان کوشت. کوڕەکەی، غیاثەددین محەممەد, بۆ ماوەیەکی کورت وەک وەزیر دوای ئەو کاری کرد.
جامیع ئەلتەواریخ
[دەستکاری]جامع التواریخ «بەرھەڤۆکی مێژووەکان» لەلایەن غەزانەوە ڕاسپێردرا بە ڕەشیدەددین بۆ ئەوەی بینووسێت و سەرەتا مێژووی مەغۆلەکان و خانەدانەکەیان بوو، بەڵام وردە وردە فراوانتر بوو و تەواوی مێژووەکەی لە ئادەمەوە تا سەردەمی ڕەشیدەددین بگرێتەوە.
ڕەشیدەددین لەلایەن بۆلاد ھاوکاریی دەکرا، کە گەورەیەکی مەغۆل بوو و نێردەی خانی گەورە بوو بۆ کۆشکی ئیلخانییەکان. بۆلاد پێشینەی زۆری سەبارەت بە مەغۆلەکان بۆی دابینکرد.
بەرھەڤۆکەکە لە نێوان ساڵانی ١٣٠٧ بۆ ١٣١٦، لە سەردەمی ئۆلجایتوو تەواوبووە.
لەدەستدانی کاریگەری و مردن
[دەستکاری]لە ساڵی ١٣١٢ ھاوکارەکەی سەعدەددین محەممەد ئاواجی لە دەسەڵات کەوتە خوارەوە و لە شوێنیدا تاجەددین عەلی شا جەیلانی جێگیرکرا. پاشان لە ساڵی ١٣١٤ ئۆلجایتوو کۆچی دواییی کرد و دەسەڵات بۆ کوڕەکەی ئەبوو سەعید بەھادرخان گوازرایەوە کە لایەنگری عەلی شا بوو. لە ساڵی ١٣١٨ ڕەشیدەددین تۆمەتبارکرا بە ژەھراویکردنی ئۆلجایتوو و لە ١٣ی تەممووزدا لە تەمەنی حەفتا ساڵیدا لەسێدارەدرا.[٧] لە دادگادا چەندین جار ئاماژە بە ڕەچەڵەکە جوولەکەیییەکەی کراوە. دوای لەسێدارەدانەکە سەری ڕەشیدەددین بەناو شاردا دەسوڕێندرایەوە و خەڵکی دەیانگوتەوە: «ئەھا ئەمە سەری ئەو جوولەکەیەیە کە ناوی خودای خراپ بەکارھێناوە، نەفرەتی خودای لەسەر بێت».[٨]
دەست بەسەر موڵک و ماڵی ئەودا گیرا و ڕەبع ڕەشیدی بە نووسراوەکان و نوسخە بەنرخەکانییەوە ڕادەستی سەربازانی مەغۆل کرا. دوای سەدەیەک، لە سەردەمی میران شای کوڕی تەیمووردا، ئێسکەکانی ڕەشیدەددین لە گۆڕستانی موسڵمانان دەرھێنران و لە گۆڕستانی جوولەکەکاندا بەخاک سپێردرانەوە.[٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Tafażżolī، Aḥmad (1999). «fahlaviyat». Encyclopædia Iranica. بەرگی IX, Fasc. 2. New York, NY: Encyclopædia Iranica Foundation. doi:١٠.١١٦٣/٢٣٣٠-٤٨٠٤_EIRO_COM_٩٤٢٧. لە 23 May 2026 ھێنراوە – لەڕێگەی iranicaonline.org.
- ↑ «Rashīd al-Dīn: Persian statesman». Encyclopædia Britannica Online. 2007. لە 23 May 2026 ھێنراوە.
- ↑ Morgan، D.O. (1994). «Rāshid Al-Dīn Tabīb». Encyclopaedia of Islam. بەرگی 8 (چاپی 2nd). Brill Academic Publishers. لاپەڕە 145–148. ژپنک ٩٠٠٤٠٩٨٣٤٨.
- ↑ Morgan، D.O. (1994). «Rāshid Al-Dīn Tabīb». Encyclopaedia of Islam. بەرگی 8 (چاپی 2nd). Brill Academic Publishers. لاپەڕە 145–148. ژپنک ٩٠٠٤٠٩٨٣٤٨.
- ↑ Rossabi، Morris (٢٠٠٦). Genghis Khan: World Conqueror? (PDF). Blackwell Publishing. لاپەڕە x-xxviii (see p. xv). لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Lane، George (٢٠٠٩). Genghis Khan and Mongol Rule. Hackett Publishing. لاپەڕە ١٢١. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٧٢٢٠-٩٦٩-٥.
- ↑ Lewis، Bernard (٢٠١٤). The Jews of Islam. Princeton University Press. ژپنک ٩٧٨-١-٤٠٠٨-٢٠٢٩-٠.
- ↑ Littman، David (١٩٧٩). Jews Under Muslim Rule: The Case of Persia. Institute of Contemporary History.
- ↑ [Douglas، William O. (١٩٥٨). West of the Indus. Doubleday.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی مێژووی ئیسلام
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی زانستی سیاسەت