ڕەسووڵ سوڵتانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

رەسووڵ "سوڵتانی" (شاعیر و وەرگێڕ) ساڵی ١٩٧٦ لە گوندێکی نزیک شاری بۆکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بوە‌. بەکالۆریۆسی ھەیە لە زمان و ئەدەبیاتی فارسیدا. لە ساڵی ١٩٩٥ـەوە سەرقاڵی کاری ئەدەبیە‌. لە رۆژنامە و گۆڤارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستاندا وەک: سروە، مەھاباد، ویرا، سیروان، بابەتی ئەدەبیی بڵاو کردووەتەوە. لە رۆژنامەی كوردستاندا وتار و تەرجەمە و شیعر و چیرۆكی بڵاو كردووەتەوە و لە باشووری كوردستانیش وەك نووسەر و وەرگێڕ و شاعیر و زمانەوان كاری ئەدەبی و رۆشنبیریی كردووە و لە گۆڤارەکانی کاروان، رامان، ئایدیا، وێران، واتە، گۆڤاری ٢٣، ئایندە و بیاڤ و رۆژنامەکانی خەبات و کوردستانی نوێ و چاودێر و ئاڵای ئازادی و کوردستان راپۆرتی جاران دا بەردەوام بابەتی بڵاو بووەتەوە. تا ئێستاش جگە‌ لە‌ کۆی شێعرە‌کانی ٢٧ کتێبی لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و چاپ و بڵاویش بوونەتەوە کە ئەوانەن:

١. رۆمانی ژان (نووسینی مارگریت دۆراس)

٢. پێشەوای رابوون (کتێبێکە لەسەر کۆماری کوردستان)

٣. ژن لە فەلسەفەی سیاسیی رۆژئاوادا

٤. کۆیلەکردنی ژنان (نووسینی جۆن ستیوارت میل)

٥. ئێمیلی ژان ژاک رۆسۆ

٦. تاعوونی ئەلبێر کامۆ

٧. رۆمانێکی سێ بەرگیی یەشار کەمال بە‌ ناوی (ئە‌و دیوی کوێستان).

٨. سەفەر و ئاسکۆڵە‌کە‌ی بە‌ختم گوزە‌ل (رۆمانێکی مەحموود دەوڵەت ئابادی)

٩. سێبەری ھەڵۆ (رۆمانێکە ئاوڕی لە نھێنییەکانی ژیانی ناپلیۆن بوناپارت داوەتەوە)

١٠. لە‌ لینینە‌وە‌ بۆ پووتین ( مێژووی سیاسیی رووسیا)

١١. ئیمپراتۆریی بیزە‌نتی (مێژوو)

١٢. کۆتایی سە‌دە‌کانی ناوە‌راست (مێژوو)

١٣. ئاغاکانی ئاقچاساز (رۆمانێکی یە‌شارکە‌مال) ١٥٠٠ لاپە‌رە‌یە‌

١٤. کیژانی کابول (رۆمان)

١٥. فیمینیزم

١٦. نان و ماچ (کۆچیرۆک)

١٧. کە‌وتن (رۆمان. ئە‌لبێر کامو)

١٨. یە‌کە‌م عە‌شق (رۆمان)

١٩. ئاسییە‌ (رۆمان)

٢٠. یاخی (رۆمان/ یە‌شار کە‌مال)

٢١. لافاوەبەهارییەکان

٢٢. سەفەر لە ژووری نووسیندا

٢٣. راوی مەڕەکێوی

٢٤. بەهلوول لە کتێب و هەقایەتاندا

٢٥. مێژووی گەمژەیی

٢٦. گاوان

٢٧. دیوانە شێعری (زیارەتی ماچ)

٢٨. پێ پەتییەکان


https://web.archive.org/web/20130523202817/http://rsultani.blogfa.com/