ڕەزیلەت
ڕواڵەت
ڕەزیلەت پێچەوانەی فەزیلەتە، واتە کردار، ئاکار، یا خوویەک کە لە نێو کۆمەڵدا لە باری ئەخلاقییەوە بە ھەڵە و نابەجێ و شوورەیی دەژمێردرێ. زۆر جار ڕەزیلەتەکان وەکوو عەیبێک لە کەسایەتیی ئینسانەکاندا ڕەچاو دەکرێن. لە دینەکاندا ڕەزیلەت پەیوەندیی زۆر نزیکی ھەیە بە گوناھەوە.
درۆزنی، زوڵم، بێحەیایی، ئێرەیی، خۆپەرستی، تەمەڵی، تەماح، ھەوەسبازی، چڵێسی و سکەڕۆیی، سووکایەتیپێکردن، جنێوفرۆشی و، زینا چەند نموونەیکن لە ڕەزیلەتەکان.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ڕەزیلەت تێدایە.