بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕەحیماوا (کەرکووک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەحیماوا
وڵاتعێراق
دابەشکاریی کارگێڕیکەرکووک
گەڕەکی ڕەحیماوا لەکاتی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٥

ڕەحیماوا گەڕەکێکە لە شاری کەرکووک لە باشووری کوردستان. زۆرینە ڕەھای کورد نیشتەجێیە، لەگەڵ ئامادەبوونی بنەماڵەی مەسیحی ئاشووری و کلدانی. بازاڕێکی بەناوبانگ ھەیە بە ھەمان ناو.

ئەم گەڕەکە دەکەوێتە سەر ڕێگای کەرکووک - ھەولێر و دیووی ڕۆژھەڵاتی بە ھەندێک گرد و دۆڵی تەسک کۆتایی دێت و زۆرینەی ڕەھای کوردین بە بوونی ھەندێک بنەماڵەی تورکمان و ئاشووری و دوو بنەماڵەی مەندایی. پێشتر بەناوبانگ بوو بە بوونی گەراجی گواستنەوەی سەرنشینەکان تێدا و دواتر دروستکردنی کارگەیەکی کۆلا بەدوای خۆیدا ھێنا بەبێ ئەوەی خەڵکی گەڕەکەکە سوودی لێ وەربگرن بەھۆی پشتبەستنی حیزبی بەعس بە ھێنانە ناوەوە و دامەزراندنی عەرەبەکان. چەندین کارگەی سەھۆڵی ھەیە و لە دڵی گەڕەکەکەدا بنکەیەکی پۆلیس ھەبووە کە دواتر بووەتە ناوەندێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوان. بینایەکی گەورەی بۆ حیزبی بەعس (بەشی حیزبی مەیسەلوون) ھەبوو. بەرامبەر گەڕەکەکە، خانوو بۆ ئەو کرێکارە عەرەبانە دروستکرا کە بۆ بەڕێوەبردنی کارگەی کۆلا ھاتبوون. ژمارەی دانیشتووانی گەڕەکەکە فراوانتر بوو تا دیووی ڕۆژاوای گەیشتە تانکی ئاوەکانی سەر گردەکانی تەپە و درێژ بووەوە بۆ باشوور و ڕووبەری مزگەوتی ئیخوانیشی گرتەوە. ناوی گەڕەکەکە گۆڕدرا بۆ گەڕەکی ئەندەلوسی بەڵام دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی عێراق لە نیسانی ٢٠٠٤، ھەندێک لە سیماکانی گۆڕانکارییان بەسەردا ھات، بەو پێیەی ناوە فەرمییەکە گەڕایەوە کە ڕەحیماوایە و بینای دابەشکردنی حفزبی بوو بە ناوەندێکی نوێ بۆ پۆلیسی عێراق.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]