ڕێککەوتنی بازرگانی ئازادی ئەمریکای باکوور
ڕێککەوتنی بازرگانی ئازادی ئەمریکای باکوور [١] یان نافتا (بە ئینگلیزی: North American Free Trade Agreement) (بە زمانی ئیسپانی: TLCAN) پەیماننامەیەک بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی بازرگانی ئازاد لە نێوان ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک.[٢] [٣] [٤] ڕێککەوتنی بازرگانی ئازادی ئەمریکای باکوور لە کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٢ واژوو کرا و لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٩٤ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پەسەندکردنی ناوچەی بازرگانی ئازادی ئەمریکای باکوور لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣، بە سەرەتای دامەزراندنی ئەم بلۆکە دادەنرێت - ھەرچەندە ڕێککەوتنەکە تا ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤ نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە - کە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک لەخۆدەگرێت. وەک لە ڕێککەوتنی دامەزراندنیدا ئاماژەی پێدەکات، کراوەیە بۆ وڵاتانی دیکەی ئەمریکا، لەنێویاندا ھەندێک وڵاتی ئەمریکای لاتین کە ڕەنگە لە داھاتوودا بەشداری بکەن.ئەگەر بەدواداچوون بۆ ئامانجەکانی ئەم یەکێتییە بکەین، بۆمان دەردەکەوێت کە جیاوازییەکی زۆریان لەگەڵ ئامانجەکانی یەکێتیی ئەورووپادا نییە. دوای بەدەستھێنانی ئابوورییەکی بەھێز بۆ وڵاتانی ئەندام، ھەموو ئەولەوییەتەکانیان دەدەنە توانای ڕکابەریکردن لەگەڵ بلۆکە ئابوورییە تازەپێگەیشتووەکانی دیکە لەسەر ئاستی جیھانی، بەتایبەتی یەکێتیی ئەورووپا، ھەوڵدەدەن پێگەیەکی ئابووری ھاوتا لەگەڵ پێگەی بەرچاوی ئەم بلۆکە بەتایبەت ئەمریکا دەستەبەر بکەن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Q119351343 (٢٠٠٧)، معجم المصطلحات الجغرافية (بە ar، و ئینگلیزی) (چاپی 1st)، عەممان، Wikidata Q119351316
{{citation}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - ↑ The New York Times. ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ https://web.archive.org/web/20181229232643/https://www.nytimes.com/1992/10/16/us/the-1992-campaign-transcript-of-2d-tv-debate-between-bush-clinton-and-perot.html. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ↑ «Wayback Machine» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٥ی ئابی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ↑ «The Council of Canadians». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.