بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕێککەوتننامەی کوتاھیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دوای پەیمانی کوتاھیا

ڕێککەوتننامەی کوتاھیا کە بە ڕێککەوتنی ئاشتیی کوتاھیا ناسراوە، کە لە مانگی ئایاری ساڵی ١٨٣٣ کۆتاییی بە شەڕی میسر و عوسمانی لە نێوان ساڵانی (١٨٣١-١٨٣٣) ھێنا.[١]

ڕێککەوتنەکە

[دەستکاری]

لە ڕێککەوتنەکەدا ویلایەتی سووریا و ئەدەنەی عوسمانی تەسلیمی میسر کرا و ئیبراھیم پاشای میسریش بوو بە پارێزگاری گشتیی ئەو دوو پارێزگایە. بەڵام یەکلاییکردنەوەی ڕێککەوتنی ئاشتی بۆ ھیچ کام لە لایەنەکان جێگەی ڕەزامەندی نەبوو، لە ئەنجامدا شەڕی دووەمی عوسمانی و میسری لە ساڵانی ١٨٣٩-١٨٤١ لێکەوتەوە.[٢]

تێڕوانینێکی گشتی

[دەستکاری]

محەممەد عەلی پاشای میسر، کە بە ڕواڵەت تەنھا دەوڵەتێکی ژێردەستەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو، ھەوڵی زیادکردنی دەسەڵاتەکەی و بەدەستھێنانی کۆنترۆڵی فەڵەستین و سووریا و عەرەبستانی دەدا. لە کۆتاییی ساڵی ١٨٣١ سوپای تازە چاکسازیکراوی خۆی بردە شەڕێکەوە دژی سوڵتانی عوسمانی، مەحموودی دووەم و بە ئاسانی ھێزەکانی عوسمانیی تێکشکاند و ھەڕەشەی لە خودی قوستەنتینیەی پایتەختی ئیمپراتۆریی عوسمانی کرد. لە کاتێکدا بەریتانیا و فەڕەنسا ھاوسۆزی محەممەد عەلی بوون، نیکۆڵاسی یەکەم سوپای ڕووسیای بۆ ھاوکاریی تورکەکان نارد. ئەم دەستێوەردانەش تا مانگی ئایاری ساڵی ١٨٣٣ ئاشتی ھێنایە ئاراوە، کە محەممەد عەلی پاشای میسری لە سەر دەسەڵاتی سووریا و عەرەبستاندا ھێشتەوە.

دەقی فرمانەکە

[دەستکاری]

فەرمانەکە (کە لەلایەن سوڵتانەوە لە ٦ی ئایاری ١٨٣٣ دەرچووە) ئاراستەی ھەموو دەسەڵاتدارانی ئیمپراتۆریەت کرا:

«محەممەد عەلیی میسر و ئیبراھیمی کوڕی بەڵێنی دڵسۆزیی سوڵتانیان دا و سوڵتانیش بەڵێنەکانیانی قبووڵ کرد. بەھۆی ئەوەوە بە میھرەبانییەوە مامەڵەی کرد و لێیان خۆش بوو.

محەممەد عەلی ڕێگەی پێدرا بەردەوام بێت لە حوکمڕانیی میسر و دوورگەی کریت (کەندا). ھەروەھا کۆنتڕۆڵی دیمەشق، تەرابلوس (لە سووریا)، صەیدا، سەفەد، حەلەب، قودس، نابلوس و ناوچەکانی دەوروبەری پێدرا. جگە لەوەش بەرپرسیارێتیی ڕێکخستنی زیارەت و ناردنی دیاریی ڕێوڕەسمی ساڵانەشی بۆ گۆڕی پێغەمبەر پێدرا.

ئیبراھیم پاشا، کوڕەکەی، جارێکی دیکە لە دەسەڵاتەکەیدا پشتڕاستکرایەوە کە پەیوەستە بە مەککە و بەسەر قەزای جددەدا. ھەروەھا کۆنترۆڵی قەزای ئەدەنەیشی پێدرا، لەگەڵ ڕێگەپێدانی ڕۆڵی پارێزگارێکی باجوەرگریش (موحاسڵ).»[٣]

دەقەکە درێژە بە پێشکەشکردنی لێ خۆشبوون بۆ ھەموو کەسەکان دەدات بۆ ڕووداوەکانی ئەنادۆڵ، و دەسەڵاتداران تۆمەتبار دەکات و فەرمان دەدات بە ئارامکردنەوەی دانیشتووان، و ئارامکردنەوەی خەڵک و بارودۆخیان و بەدەستھێنانی دڵسۆزی و دووعایان بۆ سوڵتان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Charles Kupchan (٢٠٠١). Power in Transition: The Peaceful Change of International Order. United Nations University Press. لاپەڕە ١١٧.
  2. «Convention of Kütahya». Encyclopædia Britannica Online. 2011. لە 18 March 2011 ھێنراوە. {{cite encyclopedia}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  3. «Convention of Kütahya». Encyclopædia Britannica Online. 2011. لە 18 March 2011 ھێنراوە. {{cite encyclopedia}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)