بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕێککەوتننامەکانی ئاگربەست ١٩٤٩

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕێککەوتننامەکانی ئاگربەست ١٩٤٩
بەشێکە لەArab-Israeli peace projects، شەڕی عەرەب و ئیسرائیل
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٩
دۆخی سەربازیی خاکی فەلەستین، ٦ی نیسانی ١٩٤٩. کاغەزەکانی ترومان

ڕێککەوتننامەکانی ئاگربەستی ١٩٤٩ کۆمەڵێک ڕێککەوتنی ئاگربەستن کە لە ماوەی ساڵی ١٩٤٩ لە نێوان ئیسرائیل و دەوڵەتانی دراوسێی، میسر، لوبنان، ئوردن، سووریا، بۆ کۆتاییھێنان بە دووژمنایەتییە فەرمییەکانی شەڕی عەرەبی-ئیسرائیلی ساڵی ١٩٤٨ و دامەزراندنی ھێڵەکانی ئاگربەست لە نێوان ھێزەکانی ئیسرائیل و ئوردن-عێراقیدا واژووکراون کە بە ھێڵی سەوزیش ناسراون.[١][٢][٣][٤]

نەتەوە یەکگرتووەکان دەزگا بۆ چاودێریکردن و راپۆرتکردنیان دامەزراند بۆ چاودێریکردنی ھێڵی ڕێککەوتن. ھەروەھا گفتوگۆی جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە بووە ھۆی واژووی ڕاگەیاندنی سێ قۆڵی ساڵی ١٩٥٠ لە نێوان ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا. بەڵێنیان داوە کە لە ناو نەتەوە یەکگرتووەکان و لە دەرەوەی ڕێکار بن بۆ ڕێگریکردن لە پێشێلکردنی سنوورەکان و ھێڵی ئاگربەست. و پابەندبوونیان بە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە دەربڕی، دژی بەکارھێنانی ھێز یان ھەڕەشەی بەکارھێنانی، و دووبارە دژی گەشەکردنی پێشبڕکێی چەکداری بوون. ئەم ھێڵە بەردەوام بوون تا شەڕی ساڵی ١٩٦٧ کە ماوەی شەش ڕۆژ بوو.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]