ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران
سازمان چریک‌ھای فدایی خلق ایران
سکرتارییەتفەڕۆخ نیگەھدار
وتەبێژمەھدی فەتاپووڕ
دامەزراندنکۆتایییەکانی ١٩٦٣ چالاکیی سەرەتایی
نیسانی ١٩٧١ وەکوو ڕێکخراوەیەکی یەکگرتوو
جیابوونەوەڕێکخراوەی فیدایییەکانی گەلی ئێران (زۆرینە)
ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران (کەمینە)
چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران
یەکی گرت لەگەڵگرووپی جەزەنی-زیازەریفی و
ئەحمەدزادە-پوویان-میفتاحی
پاشینەحوزەیرانی ١٩٨٠
شوێنگەی سەرەکیتاران، ئێران
ڕۆژنامەکار
ئایدۆلۆژیاکۆمۆنیزم
مارکسیزم
شوێنی سیاسیباڵی چەپ
ڕەنگەکان     سوور
ئاڵای حیزب

ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران (بە فارسی: سازمان چریک‌ھای فدایی خلق ایران‎)، ڕێکخراوەیەکی سیاسی و چەکداری مارکسیست بوو کە لە ساڵی ١٩٧١ی زایینی بۆ خەباتکردن بە دژی حەکۆمەتی محەممەدڕەزا پەھلەوی دامەزرا. ئەم ڕێکخراوە لە یەکگرتنی دوو گرووپی چەپی شاراوە بە دی ھات و لە ساڵانی دەستپێکی دەھساڵانی ١٩٧٠ی زایینی (١٣٥٠ی کۆچی ھەتاوی) بە ئامانجی گیرساندنەوەی ئاگری شۆڕش لە نێوی گەلانی ئێران، چەند ئۆپراسیۆنی چەکدارانە دژ بە حەکۆمەتی شای ئێران بەڕێوەبرد. ئەگەرچە ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەل نەیتوانی بە ئامانجەکانی سەرەتاییی خۆی بگەیێت، بەڵام توانی کاریگەرییەکی زۆر لەسەر ڕۆشنبیرانی ھاوچەرخی خۆی دابنێت. چریکەکان لە شۆڕشی مانگی بەھمەنی ئێران و بەدوای ڕزگاربوونی زیندانییە سیاسییەکان زۆر گەشە بوون و دەستیان کرد بە ئەندامگیری بە تایبەت لە نێوی گەنجان و ژنان و ھەروەھا بەرفراوانکردنی چەکەمەنی و توانیویان لە ڕۆژانی دواھەمینی حەکۆمەتی پەھلەوی لە داخستنی ئەو حەکۆمەتە زۆر کاریگەر ببن.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]