ڕێکخراوەی منداڵپارێزی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕێکخراوەی منداڵپارێزی کوردستان
ناوبڕKSC
دروشمدابینکردنی ھۆیەکانی ژیان، پارێزگاری، خۆراک، چاودێریی تەندروستی و پەروەردەی بنەڕەتییە بۆگشت منداڵان
جۆرمنداڵان
ئامانجپاراستن و تەندروستی و پەروەردە بۆ هەموو منداڵێک
دەڤەری خزمەت
عێراق
وێبگەhttp://www.ksc-kcf.org

ڕێکخراوەی منداڵپارێزی کوردستان (بە ئینگلیزی: Kurdistan Save the Children کورت دەکرێتەوە بۆ KSC)، یەکێکە لە ڕێکخراوە نا حکوومییەکانی بواری منداڵان لە باشووری کوردستان. سەرۆکایەتی دەکرێت لەلایەن ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد.

پەیامی ڕێکخراوە[دەستکاری]

رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ئامانجی دابینکردنی ھۆیەکانی ژیان، پارێزگاری، خۆراک، چاودێریی تەندروستی و پەروەردەی بنەڕەتییە بۆگشت منداڵان بێ گوێدان بەڕەگەز، نەژاد، ئەو وڵاتەی لێوەی ھاتوون و بیروڕای ئایینییان. ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ داھاتوویەکی چاکتر بۆ گشت منداڵان کاردەکەین و بەڕێبازێکی ئەوتۆ کە ‌گشت لایەنەکانی ژیانی خێزانی، پەروەردەیی، کۆمەڵایەتی، دەروونی، تەندروستی، ئابووری و باری نیشتەجێیان بگرێتەوە.

ڕێکخراوەی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوی مافەکانی منداڵدا خەبات دەکات. لە پێناوی قازانجدا کارناکات و ڕێکخراوەیەکی سیاسی و تایەفەگەر نییە، بەبێ ڕەچاو کردنی نەژاد، ڕەگەز، نەریتی باو، پابەندییە ئایینی و سیاسییەکان یارمەتی پێشکەش دەکات. ڕێکخراوەی منداڵپارێزی کوردستان بۆ پشتگیریکردنی پرۆژە کۆمەڵایەتی و پەروەردەییەکان لە ‌گشت عێراقدا کاردەکات بەمەبەستی کەمکردنەوەی کولەمەرگی و بێبەشبوون و پشتگوێخستن لە ‌ھەرشوێنێک سەرھەڵبدات، ھەروەھا بۆ ئەوەی یارمەتی منداڵان بدات تاوەکو بتوانن بە سەر زەبرەکانی جەنگدا زاڵببن.

ڕێکخراوەی منداڵپارێزی کوردستان کار بۆ چاککردنی چۆنییەتی ژیانی منداڵان دەکات لەڕێگەی ھاوکاریکردنی کۆمەڵە ناوخۆییەکانەوە بۆ دانانی بەرنامەیەک کە ‌لەلایەن خەلکانی ئەم وڵاتەوە بەڕێوە ببرێت و پارێزگاریی لێبکرێت.

ڕێکخراوەی منداڵپارێزی کوردستان پابەندە بە پشتگیریکردنی ئەو پرۆژە درێژ خایەنانەی یارمەتی خەڵکی دەدەن بۆ ئەوەی ئەوانیش یارمەتی خۆیان بدەن. هەروەها بڕوای وایە کە منداڵان پاشەڕۆژی ئێمەن. لە پێناوی مافیان بۆ ژیان لە ژینگەیەکدا کەڕێیان پێبدات بەباشی گەشەبکەن و توانا شاراوەکانیان بخەنەگەڕ. ئەوان پێویستیان بەوە ھەیە لەجیھانێکدا بژین کە بیانپارێزێت، گوێ بۆ پێداویستییەکانیان بگرێت، ڕێز لە ‌مافەکان و لە ‌سەروەریان بگرێت[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

  • ماڵپەری سەرەکی ڕێکخراوەی منداڵپارێزی کوردستان

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]