ڕێکخراوەی لاڤە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕێکخراوی لاڤەەوە ڕەوانە کراوە)
لاڤە
لۆگۆی ڕێکخراوەکە باڵندەیەکە بە چڵە زەیتوونێکەوە کە نیشانەی ئاشتییە
ناوبڕLOHR
دروشمپاراستنی یەکسانی
دامەزران١ی حوزەیرانی ٢٠١٧
جۆرسوودنەخواز و ناحکوومی
ئامانجدەستەبەرکردنی ماف بە یاسا بۆ ھاوڕەگەزخوازان
شوێن
زمانی فەرمی
ئینگلیزی و کوردی
وێبگەوێبگەی فەرمی
لێدوانلۆگۆی ڕێکخراوەکە باڵندەیەکە بە چڵە زەیتوونێکەوە کە نیشانەی ئاشتییە
پێشووتر ناسرابوو بە
ئێڵ-جی-بی-تی کوردستان

ڕێکخراوەی لاڤە بۆ مافەکانی مرۆڤ، (بە ئینگلیزی: Lava organization for Human Rights) بە کورتی بە لاڤە ناسراوە، ڕێکخراوەیەکی سوودنەخواز و ناحکوومی بوو کە لە ١ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٧دا لە شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان دامەزرا.[١] ڕێکخراوەکە داوا لە حکومەتی ئێراق دەکرد کە بە فەرمی مافی ھاوڵاتیانی ھاوڕەگەزخواز بپارێزێت و توندوتیژی بەرامبەریان قەدەغە بکرێت و داوا دەکات کە جیاکاری لە بەینی جیاڕەگەزخوازان و ھاوڕەگەزخوازان نەکرێت. ڕێکخراوەکە سەرەتا وەک پرۆژەیەکی تاقیکردنەوەیی دەستی بە کار کرد لە ژێر ناوی ئێڵ-جی-بی-تی کوردستان (LGBT Kurdistan) کە لە ڕێگەی میدیا کۆمەڵایەتییەکانەوە ھەوڵی بەرزکردنەوەی ئاگادارییان دەدا لەسەر ھاوڕەگەزخوازان لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی وتار و زانیاریی لەسەر ھاوڕەگەزخوازی؛ دواتر لە ڕێکەوتی ١ی ئایاری ٢٠١٨ لە ڕێگەی ھەژماری فەیسبووکەکەیانەوە بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ڕێکخراوەکە بە فەرمی لەژێر ناوی «لاڤە» دامەزرا کە بە مانای «ھیوا» دێت. دواتر ڕێکخراوەکە هەڵوەشایەوە و چالاکییەکانیان بردە ڕێکخراوەی ڕاسان، و دواتریش، وەک پلاتفۆرمی یەکسانی دەستیان بە کار کردەوە. [٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Home | Lava organization". Home | Lava organization (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 16ی Augustی 2018. Retrieved 14ی Augustی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archive-date= (help) ١٦ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Lava Organization for LGBT Rights". www.facebook.com. Retrieved 1ی Mayی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)[بەستەری مردوو]