ڕێکخراوی زانستی فەرھەنگیی ھۆژان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ڕێکخراوی زانستی فەرھەنگیی ھۆژان ڕێکخراوێکی ناحکوومییە کە لە ساڵی ٢٠١٥وە لە ئێراندا چالاکە. ئامانجی سەرەکیی ئەم ڕێکخراوە کار کردن لەسەر گەشەی زانستی و فەرھەنگیی کوردستانە. پەرەسەندنی ئاستی زانستی کۆمەڵگا و گەشەپێدانی زمانی زانستیی کوردی وەکوو دوو ئامانجی سەرەکیی ھۆژان ڕاگەیێنراوە. ھۆژان لە ساڵی ٢٠١٧دا گۆڤاری زانستیی ھۆژینی وەکوو یەکەم گۆڤاری زانستیی بە زمانی کوردی لە ئێران بڵاو کردەوە.[١] هۆژان ڕێکخراوەیەکی سەربەخۆیە و داهاتەکەی لەڕێی مافی ئەندامەتی و فرۆشی گۆڤار دابین دەکرێت.

گۆڤاری زانستیی ھۆژین[دەستکاری]

لە زستانی ١٣٩٣ی ھەتاویدا، ژمارەیەک گۆڤار وەک تایبەتنامەی ڕێکخراوە لە چاپ درا و بڵاو کرایەوە، بەڵام دواتر، گۆڤاری ھۆژین لە ساڵی ٢٠١٧دا وەکوو یەکەم گۆڤاری زانستیی گشتی بە زمانی کوردی بە فەرمی لە ئێراندا بڵاو بووەوە.[٢][٣] گۆڤاری زانستیی ھۆژین لەسەر بنەمای ڕۆژنامەگەریی زانستییە بە شێوەیەک کە نوێترینەکانی زانست لە زمانی پسپۆڕانەوە دەگوازێتەوە بە زمانێکی سادە بۆ کۆمەڵگای کوردستان. تا ئێستا دە ژمارە لەم وەرزنامە زانستییە دەرچووە. گۆڤاری زانستی-فەرهەنگیی هۆژین بە ژمارەی زنجیرەی پێوانەی نیودەوڵەتی ISSN 2645-5080 دەستنیشان کراوە.

بەهۆی بارودۆخی کۆرۆناوە، ژمارە ٩ و ١٠ی گۆڤاری زانستیی هۆژین، بۆ یەکەم جار، لە ماڵپەڕی ڕێکخراوەی هۆژان بەبێ هیچ تێچوویەک بۆ دەستراگێشتنی گشتی بڵاو کرایەوە.[٤]

پلاتفۆرمی سێبەر[دەستکاری]

ڕێکخراوەی ھۆژان لە ساڵی ٢٠١٩دا یەکەم پلاتفۆرمی یارمەتیی ئابووریی جەماوەریی کوردستانی ڕێخست. لەم پلاتفۆرمەدا پڕۆژەی تایبەتی دیاری دەکرێت و یارمەتی بۆ ئەو پڕۆژانە کۆ دەکرێتەوە.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ماڵپەڕی فەرمیی ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژان". ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژان. Retrieved 2021-02-22.
  2. ^ "باس نیوز: مجلەی کوردی (ھوژین) برای اولین بار در ایران چاپ و منتشرمی‌شود".
  3. ^ "خبرنگاران جوان".
  4. ^ "گۆڤاری زانستیی ھۆژین، ژمارە ۹ و ۱۰". ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژان. Retrieved 2021-02-22.
  5. ^ دەستپێکی پلاتفۆرمی سێبەر ٤ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

وێبگەی فەرمی