ڕێڤەلوشن ئۆ ئێس (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Revolution OS
دەرھێنەرجەی. تی. ئێس. مۆر
بەرھەمھێنەرجەی. تی. ئێس. مۆر
نووسەرجەی. تی. ئێس. مۆر
ئەکتەرانڕیچارد ستۆڵمەن
لینوکس ترۆڤاڵدز
ئێریک ئێس. ڕیمۆند
بروس پێرێنس
مۆسیقاکریستۆفێر ئەندێرسۆن-بازۆلی
مۆنتاژجەی. تی. ئێس. مۆر
دەرچوون٢٠٠١
ماوەی فیلم٨٥ خوولەک
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی

ڕیڤەلوشن ئۆ ئێس (فیلم) (بە ئینگلیزی: Revolution OS) بە کوردی "شۆڕشی سیستمی کارگێڕی"، فیلمێکی ساڵی ٢٠٠١ە، ناوەڕۆکی فیلمەکە لەسەر ئەوە دەدوێ کە چۆن لەو زەمەنە کە مایکرۆسۆفت دەستی بە سەر کۆمپیوترەکان گرتبوو، زۆر یەک لە کارناسان لەم باروو دۆخە ناڕازی بوون. لە ئاکام ھاککەر و کارمەندێکی MIT بە ناوەی ڕیچارد ستۆڵمەن شۆرشێکی ھەڵگرساند.

فەلسەفەی ئەم شۆڕشە ئەوە بوو کە ھەر کەس مافی ھەیە لە نەرمەکالاکان بە شێوازی خۆڕایی و ئازاد سوود بگرێت، لە ئاکام ستۆڵمەن دروشمی “نەرمەکالای ئازادی” لسەر دانا، لینوس تۆرۆڤاڵدز و زۆر یەک لە ھاککەرەکان و شارەزایانی بەرنامە داڕێشتن لکان پێیان.

ئەم دروشمە لە کۆتایی بوو بە “نەرمەکاڵای سەرچاوەکراوە” کە لە ژێر یاسا یان مۆڵەتدانی “گنو” کە لە لایەن ستۆڵمەن نووسرا بوو، ھاتە نێو گۆڕەپانی جیھانی ئایتی. فیلمەکە ژێرنوسی کوردی کراوە.[١]

نوێنەرەکان[دەستکاری]

  1. لینوس تۆرۆڤاڵد: خولقێنەر و داھێنەری کێرنێڵ یان ناوکی لینوکس.
  2. ریچارد ئێم ستۆڵمەن: خولقێنەر و فیلسووفی پرۆژەی گنو.
  3. ئێریک ڕیمۆند: ھاککەر و نووسەری کتێبی “کڵێساو و بازار”.
  4. بڕووس پێرنێس: نووسەری کتێبی پێناسەی سەرچاوەکراوە.
  5. مایکڵ تیمەن: بەڕێوەبەری پرۆژەی سیگنوس یا سیگنێس.
  6. لێری ئەگۆستین: بەڕێوەبەر بونیاتنەری کۆمپانی ڤی. ئەی لینوکس.
  7. برایان بڵەندۆف: بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاپاچی.
  8. دانی بارێنز: کارمەندی پلە ٤ی رێد ھەت.
  9. فرانک ھێکر: ئەندازیاری کۆنەی کۆمپانیای نێتسکەیپ (موزیلای ئێستا).

ستۆڵمن دەڵێت:

” ئامانجی من تەنھا باشترکردنی کۆمەڵگا بوو بەڵام بە شێوازێکی ھۆشمەندانە ”[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ژێرنوسی کوردی فیلەمەکە لە ماڵپەڕی قەزوان". قەزوان. Retrieved 12-10-2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)[بەستەری مردوو]
  2. ^ "فیلمی شۆڕشی سەرچاوەکراوە". https://en.wikipedia.org/wiki/Revolution_OS. {{cite web}}: External link in |website= (help); Missing or empty |url= (help)