ڕێن
| ڕێن | |
|---|---|
| بە فەرەنسی: Rennes | |
| ناو بە زمانی فەرمی | Rennes |
| ئەرشیڤەکان لە | municipal archive of Rennes |
| ناونراوە لەدوای | Condate Riedonum |
| ناسناوی خەڵک | Rennais، Rennaise |
| دروشم | Vivre en intelligence |
| وڵات | فەڕەنسا |
| دابەشکاریی کارگێڕی | arrondissement of Rennes، Ille-et-Vilaine |
| خاکی ئاماری | Q108921718، Q3551120 |
| پۆتانی شوێن | ٤٨°٦′٥١″N ١°٤٠′٥١″W |
| نووسینگەی بەڕێوەبردن | mayor of Rennes |
| سەرۆک | Nathalie Appéré |
| دانیشتووان | ٢٣٠٬٨٩٠ |
| بەرزی لە ئاستی دەریا | ٤٦ مەتر |
| ڕووداوە بەرچاوەکان | Siege of Rennes |
| باری کەلەپووری | listed in the general inventory of cultural heritage |
| ڕووبەر | ٥٠٫٣٩ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| کۆدی پۆستە | 35000، 35200، 35700 |
| Phone number | +33-2-23-62-10-10 |
| ناونیشانی ئیمەیڵ | mailto:ville.rennes@ville-rennes.fr |
| وێبگە | https://metropole.rennes.fr/ |
| Contact page URL | https://e-demarches.rennes.fr/Rennes/workflow_url?ECITIZ_ACTIVITY_PATH=Demandeur&USAGER_PROCESS=CONTACT |
| وەسفی ئاڵا | flag of Rennes |
| وەسفی نیشان | coats of arms of Rennes |
| شوێنەوارەکان | list of historic monuments in Rennes |
![]() | |
ڕێن[١] شارێکە لە ڕۆژھەڵاتی بریتانی لە باکووری ڕۆژاوای فەڕەنسا لە شوێنی یەکگرتنی ڕووبارەکانی ئیل و ڤیلێن. ڕێن مەڵبەندی کارگێڕیی ناوچەی بریتانی و دێپارتمانی ئیل-ئێ-ڤیلێنە. لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ژمارەی دانیشتووانی شارەکە ٢٣٠٬٨٩٠ کەس بووە، لەکاتێکدا ناوچەی مێترۆپۆلیتانی گەورەتر، بە دەیەمین پڕدانیشتووترین ناوچە لە فەڕەنسا دادەنرێت کە ژمارەی دانیشتووانی دەگاتە ٧٨٩٬٥١٦ کەس. بە دانیشتووانی ڕێن بە زمانی فەڕەنسی دەوترێت «ڕێنێ» (Rennais بۆ نێر) و «ڕێنێز» (Rennaises بۆ مێ).
مێژووی ڕێن بۆ زیاتر لە ٢٬٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، بۆ ئەو سەردەمەی کە تەنیا گوندێکی بچووکی گالی بوو بە ناوی «کۆندات». لەگەڵ ڤان و نانت، یەکێک بوو لە شارە سەرەکییەکانی دووکنشینی کۆنی بریتانی. لە سەرەتای سەدەی شازدەیەمەوە تا کاتی شۆڕشی فەڕەنسا، ڕێن شارێکی پەرلەمانی، کارگێڕی و سەربازیی ویلایەتی مێژوویی بریتانی بوو لە شانشینی فەڕەنسا، کە کۆشکی پەرلەمانی سەدەی حەڤدەیەمی شایەتی ئەمەیە. ڕێن ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو لە ڕاپەڕینی کاغەزی مۆرکراو (Revolt of the papier timbré) لە ساڵی ١٦٧٥دا. دوای ئاگرکەوتنەوە وێرانکەرەکەی ساڵی ١٧٢٠، ناوەندی دارینی سەدەکانی ناوەڕاستی شارەکە بەشێکی بە بەرد سەرلەنوێ دروستکرایەوە. ڕێن کە تا پێش جەنگی جیھانیی دووەم بە شێوەیەکی سەرەکی بە گوندنشینی مابووەوە، لە سەدەی بیستەمدا گەشەسەندنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
لە ساڵانی ١٩٥٠وە، گرنگیی ڕێن لە ڕێگەی کۆچی گوندی و گەشەسەندنی پیشەسازیی مۆدێرن، بە تایبەتی لە کەرتی ئۆتۆمۆبیلدا، زیادی کردووە. شارەکە پلانگەلێکی بەرفراوانی بیناسازیی پەرەپێدا بۆ جێگیرکردنی زیاتر لە ٢٠٠٬٠٠٠ دانیشتوو. لە ماوەی ساڵانی ١٩٨٠دا، ڕێن بوو بە یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی بواری دوورپەیوەندی و پیشەسازیی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو. ئێستا ئەم شارە ناوەندێکی گرنگی داھێنانی دیجیتاڵییە لە فەڕەنسا. لە ساڵی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٨، ڕێن بچووکترین شاری جیھان بوو کە خاوەنی ھێڵی میترۆ بێت.
ئەم شارە کە نازناوی شاری ھونەر و مێژووی لێنراوە، میراتێکی گرنگی سەدەکانی ناوین و کلاسیکی لە ناوەندە مێژووییەکەیدا پاراستووە، کە زیاتر لە ٩٠ باڵەخانەی وەک شوێنەواری مێژوویی پارێزراون.[٢] ھەروەھا ئەم شارە لە ساڵی ٢٠١٦دا زیاتر لە ٦٦٬٠٠٠ خوێندکاری تێدا نیشتەجێ بووە، و ھەشتەم گەورەترین کەمپی زانکۆییە لە فەڕەنسا.[٣] لە ساڵی ٢٠١٨دا، گۆڤاری لێکسپرێس ڕێنی وەک شیاوترین شار بۆ ژیان لە فەڕەنسادا دەستنیشان کرد.[٤]
جوگرافیا
[دەستکاری]ناوەندی دێرینی شارەکە لەسەر گردێک دروست کراوە، کە لای باکووری بەرزترە لە لای باشووری. شارەکە لە شوێنی یەکگرتنی دوو ڕووباردایە: ئیل و ڤیلێن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ بە Breton: Roazhon [ˈrwɑ:õn]; بە Gallo: Resnn; بە لاتینی: کۆندات ڕێدۆنوم)
- ↑ «Ministère de la Culture - Maintenance». www2.culture.gouv.fr. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ↑ cache.media.enseignementsup-recherche.gouv.fr https://web.archive.org/web/20140427212456/http://cache.media.enseignementsup-recherche.gouv.fr/file/Atlas_2012-2013/27/8/Atlas_1213_Web_316278.pdf. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ↑ «Le palmarès 2017 des villes où il fait bon vivre et travailler». ١٩ی شوباتی ٢٠١٨.
