بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕێکەوتننامەی ١١ی ئازار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕێكەوتننامەی 11ی ئازارەوە ڕەوانە کراوە)
مەلا مستەفا و سەددام حسێن لە ئازاری ١٩٧٠، پێش ڕاگەیاندنی ڕێککەوتننامەی ١١ی ئازار.

ڕێکەوتننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەلا مستەفا بارزانی و حزبی بەعس واژوو کرا، بریتی بوو لە پێشەکییەک و ٢٢ بڕگە کە ١٥یان ئاشکرا و ٧یان نھێنی بوون و ھەموویان پێکەوە دۆکۆمێنتێکی گرنگیان پێک دەھێنا بۆ چەسپاندنی مافەکانی گەلی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا. بەدی ھێنانی یەکێتی ڕیزەکانی کورد پاش ٤ ساڵ شەڕی ناوخۆ.[١][٢]

ڕێکەوتننامەکە ھەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ چەسپاندنی مافی نەتەوەی کوردستان لە ئۆتۆنۆمی لەناو عێراقدا و زیاتر پێشخستنی کێشەی کورد لە ناوچەکە و دەرەوە. ١١ی ئازار بەرھەمی شۆڕشی ئەیلوول بوو بە سەرۆکایەتیی مستەفا بارزانی کە کێشەی گەلی کوردستانی خستە قۆناغێکی نوێوە و بووە بناغەیەک بۆ ئاشتی لە عێراقدا بەڵام جێبەجێ نەکراو ڕژێمی بەعس لەدوای خۆڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی، شەڕی دەست پێکردەوە لە ساڵی ١٩٧٤.[٣][٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی ڕێککەوتننامەی ١١ی ئازار و ئازادکردنی شاری ھەولێردا». Presidency of the Kurdistan Region of Iraq (بە سینهالی). ١١ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. G.S. Harris, Ethnic Conflict and the Kurds, Annals of the American Academy of Political and Social Science, pp.118–120, 1977
  3. nusar2 (٩ی ئازاری ٢٠٢٢). «ڕێککەوتننامەی ١١ی ئازار سیمبوولی بەھێزی گڕی شۆڕش و نیازی ئاشتیخوازانەی گەلی کوردە». رۆژنامەی ھەولێر. لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  4. Mcdowall, David. A Modern History of the Kurds. IB Tauris & Co. , New York. 2004. Pages 327–328.