گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گشتپرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان
ئایا دەتەوێ ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟
شوێنی ھەرێمی کوردستان لە ئێراقدا

     سنوورە فەرمییەکانی کوردستان      ئەو ناوچانەی لەلایەن کوردستانەوە گیراون لە شەڕی داعشدا      ئەو ناوچانەی تر کە کوردستان گرتوونی      ئەوەی ماوەتەوە لە ئێراق

     ئەو ناوچانەی کوردستان کە کۆنترۆڵ کراون لەلایەن حکوومەتی ئێراقەوە
ناوچەکوردستان
ڕێکەوت٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧
ئەنجامەکان
دەنگەکان ٪
بەڵێ ٢٬٨٦١٬٤٧١ ٩٢٫٧٣%
نەخێر ٢٢٤٬٤٦٤ ٧٫٢٧%
دەنگە دروستەکان ٣٬٠٨٥٬٩٣٥ ٩٣٫٣٥%
دەنگە یان واڵا ھەڵەکان ٢١٩٬٩٩٠ ٦٫٦٥%
دەنگدانە گشتییەکان ٣٬٣٠٥٬٩٢٥ ١٠٠.٠٠٪‏
دەنگدەرە تۆمارکراوەکان/دەرکەوتنەکان ٤٬٥٨١٬٢٥٥ ٧٢٫١٦%
ئەنجامە بەرایییەکان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە[١]

ڕێفراندۆمی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧) ڕێفراندۆمێک بوو لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە باشووری کوردستان کرا. سەرەتای دروستبوونی دەنگۆی ئەنجامدانی ڕێفراندۆم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ کاتێک ناکۆکی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دروست بوو و لەلایەکی دیکەیشەوە شەڕی داعش لە عێراق دەستی پێکرد.[ژێدەر پێویستە] دیاریکردنی ڕۆژی ڕێفراندۆم دەگەڕێتەوە بۆ ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە کۆبوونەوەیەکدا کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشوی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی باشووری کوردستان لەوانە پارتی، یەکێتی، یەکگرتووی ئیسلامی، بزووتنەوەی ئیسلامی، سۆسیالیست، شیوعی کوردستانی، زەحمەتکێشان و بەرەی تورکمانی و کەمایەتییەکان کۆبوونەوە و بڕیاریان لە ئەنجامدانی ڕێفراندۆمەکە دا و ڕۆژی کردنیشی دیاری کرا.[٢]

بەپێی ڕاپۆرتێکی فرانس ٢٤، سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان دۆناڵد ترامپ بڕیاری دەرکرد کە داوا لە مەسعوود بارزانی بکات کە گشتپرسییەکە دوابخات، بەڵام ئەو ئەم داواکارییەی ڕەت کردەوە و سوور بوو کە گشتپرسی لە ٢٥ی ئەیلوولدا دەست پێ دەکات بەبێ گوێدان بەو دەسەڵاتانەی کە دژی ئەم بڕیارە وەستاون.[٣] ئەو وتیشی کە ھەر ھەوڵدانێک بۆ ڕاگرتنی گشتپرسییەکە شەڕی خوێناوی لێ دەکەوێتەوە و ھێزەکانی پێشمەرگەش بەرامبەر بە ھیچ ڕێگرییەک لەلایەن ھێزەکانی عێراقەوە بێ ھەڵوێست نابن.[٣] لە چاوپێکەوتنێکی تریشدا ئەو وتی کە ئەم بڕیارە بە ھیچ شێوەیەک پوچەڵ ناکرێتەوە و خەڵکی کوردستان ھەلێکیان پێ دەدرێت بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسی خۆیان. ڕوونی کردەوە کە دوای گشتپرسییەکەش گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغداد دەکەن تاکو بە ئاشتی بە ئەنجامێک بگەن.[٤]

پێش گشتپرسی[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٤، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق کە نوری مالیکی بوو، تۆمەتبارکرد بە حوکمی تاکڕەوی و مەزھەبی. دواتر لە ئایاری ٢٠١٤، حکوومەتی ھەرێم لە ھەنگاوێکیدا لەڕێگای بۆڕی نەوتییەوە، نەوتی نارد بۆ تورکیا.

لە حوزەیرانی ٢٠١٤، جیھادییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام شاڵاوی گەورەیان بۆ عێراق ھێنا و چەندین شوێنییان لە باکووری عێراق گرت. لەوکاتەدا سووپای عێراق و ھێزە کوردییەکان چەندین ناوچەیان بۆ ئەو جیھادییانە لەدەستدا. دواتر ھێزەکانی پێشمەرگە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی چەندین ناوچەیان دا لە کەرکووک و بەئەنجام گەیشتن و ھەندێک ناوچەشییان کۆنتڕۆڵکردەوە و لەژێر حوکمڕانی خۆیان ھێشتەوە کە بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ ئەوەیان تاوانی جەنگ بووە.[٥][٦]

حکوومەتەکەی نوری مالیکی زۆرترین ڕەخنەی لێگیرا و بە تۆمبەتباری سەرەکی دادەنرا کە ھیزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئەو ناوچە سوننە نشینانەیان داگیرکردبوو؛ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش داوای دەکرد سەرۆکوەزیرانێکی نوێ ھەڵبژێردرێت.[٧][٨] لە ١ی تەممووزی ٢٠١٤، مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە گشتپرسی لە ٢٠١٤ ئەنجامدەدرێت و ئەوەشی وت کە ئەو وڵاتە (عێراق) بەتەواوی دابەشبووە.[٩]

لە ئەیلوولی ٢٠١٤، کاتێک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق گۆڕدرا بۆ حەیدەر عەبادی، سەرکردە کوردییەکان ڕازیبوون کە گشتپرسی دوابخرێت و زیاتر بیرییان لەسەر شەڕی داعش بێت.[١٠]

ئاھەنگی لایەنگرانی سەربەخۆیی.

لە ٣ی شوباتی ٢٠١٦، لە تۆڕی میدیاییی ڕووداو ئەوەی بڵاوکردەوە کە مەسعوود بارزانی بە کاربەدەستانی حکوومەتی ھەرێمی ڕاگەیاندووە کە دەبێت گشتپرسی لە پێش ھەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکای ٢٠١٦ ئەنجامبدرێت واتە پێش ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦.[١١] دواتر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەل مۆنیتۆر، مەسعوود بارزانی ئەوەی ئاشکراکرد کە گشتپرسی لەپێش تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەنجامدەدرێت.[١٢] بەڵام سەرباری ئەوانە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئەوەی ڕاگەیاند کە گشتپرسی ئەنجام نادرێت ھەتاوەکوو موسڵ لەدەست جیھادییەکانی داعش ئازاد نەکرێت.[١٣]

لە سەرەتای نیسانی ٢٠١٧، لەکاتی دەستپێکردنی شەڕی ئازادکردنەوەی موسڵ، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیان ڕاگەیاند کە گشتپرسییان بۆ ٢٠١٧ ھەڵگرتووە.[١٤]

لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧، مەسعوود بارزانی ڕایگەیاند کە گشتپرسی لە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەنجامدەدرێت.[١٥] ھێمن ھەورامی کە یاریدەدری بازرانییە ڕایگەیاند کە گشتپرسی لە کەرکووک، شنگال، مەخمور و خانەقینیش ئەنجامدەدرێت کە ئەو ناوچانە بە ناوچە دابڕێندراوەکانی ھەرێمی کوردستان دەناسرێت لەلایەن حکوومەتی ھەرێمەوە. دواتر سیاسەتوانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھۆشیار زێباری ئەوەی ڕاگەیاند کە گشتپرسی مەرج نییە ڕێک دوای ئەوە سەربەخۆیی بێت بەڵکوو دەکرێت ببێتە کارتێکی بەھێز لەدەست کوردان بەرامبەر حکوومەتی ناوەندی بەغدا.[١٦]

گشتپرسیەکە[دەستکاری]

پەڕەی دەنگدان بۆ ڕێفراندۆمەکە

ھەڵبژاردن بە کوردی، عەرەبی، تورکی و سریانی ھەبوون و پرسیارەکە لەبەردەستدایە، "ئایا دەتەوێ کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟"

پرسیاری سەر کاغەزی ڕێفراندۆم
ئینگلیزی Do you want the Kurdistan Region and the Kurdistani areas outside the region's administration to become an independent state?
کوردی ئایا دەتەوێ ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟
Aya detewê herêmî Kurdistan u nawçe Kurdistaniyekanî derewey herêm bibête dewlletêkî serbexo?
عەرەبی ھل ترید أن یصبح اقلیم کوردستان و المناطق الکوردستانیة خارج الاقلیم دولة مستقلة؟
تورکی Kürdistan Bölgesel Yönetimi ve tartışmalı bölgeleri de içerisinde alan bir bağımsız Kürdistan devletinin kurulmasını istiyor musunuz?
ئاشووری ܐܵܪܵܐ ܒܥܹܐ ܐܵܢܬ ܕܐܸܩܠܹܝܡܵܐ ܕܟܘܼܪܕܸܣܬܵܢ ܘܦܸܢ̈ܝܵܬ݂ܵܐ ܟܘܼܪ̈ܕܸܣܬܵܢܵܝܹܐ ܠܒܼܲܕܲܪ ܡܕܲܒܪܵܢܘܼܬ݂ܵܐ ܕܐܸܩܠܹܝܡܵܐ ܕܦܲܝܫܝܼ ܐܲܬ݂ܪܵܐ ܫܲܠܝܼܛ ܒܝܵܬܼܵܐ؟

ھەڵوێستی حیزبەکان[دەستکاری]

حیزبەکانی پەلەمانی کوردستان
بژاردە حیزب کورسی سەرکردە ئایدیا ژءدەر.
بەڵێ پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٨ مەسعوود بارزانی ڕاست [١٧]
یەکێتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ١٨ جەلال تاڵەبانی سۆسیالیست [١٨]
یەکگرتوو یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ١٠ سەلاحەدین بەھائەدین ئیسلامی - ڕاست [١٩]
سۆسیالیست حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ١ محەممەد حاجی مەحموود سۆسیالیست - چەپ [٢٠]
شیوعی حیزبی شیوعی کوردستان-عێراق ١ کەمال شاکر چەپ [٢١]
زەحمەتکێشان حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ١ بەڵێن مەحموود چەپ [٢٢]
KIM بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق ١ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ئیسلامی [٢٢]
TDL لیستی گەشەپێدانی تورکمانی ٢ محەممەد سادین نیمچە ئیسلامی [٢٣]
CSAPC ئەنجومەنی گەلی کلدان سریانی ئاشووری ٢ ساکیس ئاغاجان زۆرینە ڕاست [٢٤]
ETL لیستی تورکمانی ئەربیل ١ زۆرینە ڕاست [٢٢]
کۆمەڵ کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ٦ عەلی باپیر ئیسلامی - ڕاست (ناوەند) [٢٥]
گۆڕان بزووتنەوەی گۆڕان ٢٤ عومەر سەید عەلی ڕاست (ناوەند) [٢٦]
نەخێر ITF بەرەی تورکمانی عێراق (پشتگیری گشتپرسی دەکەن ئەگەر مەجەکان ھاتنەدی)[٢٧] ١ ئەرشەد ساڵحی نیمچە ڕاست [٢٨]
ADM بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری (دژی ئەنجامدانی ڕێفراندۆم لە دەشتی نەینەوا)[٢٩] ٢ یۆنادام کانا زۆرینە ڕاست [٣٠]

کاردانەوەکان[دەستکاری]

نێونەتەوەیی[دەستکاری]

ڕۆژھەڵاتی ناوین[دەستکاری]

وڵاتانی دیکە[دەستکاری]

  •  فەڕەنسا: سەرۆکی فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن ڕای گەیاند «ئەگەر ئەو گشتپرسییە ئەنجامدرا، بۆ ئەوەبێت کە نوێنەرایەتییەکی باشی کوردەکانی عێراق لە حکوومەتدا و لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا ھەبێت».[٣٨]
  •  ئوسترالیا: ھەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەیان «گشتپرسی مەترسی لێدەکەوێتەوە، لەم کاتەدا دەبێت ھۆی لاوازبوونی عێراق و ھەرێمی کوردستان».[٣٩]
  •  بولگاریا: جێگری سەرۆکوەزیرانی وڵات ڕای گەیاند ھەموو نەتەوەیەک مافی ئەوەی ھەیە چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.[٤٠] دواتر سەرۆک کۆنوسڵی بولگاریا لە عێراق ئەوەی ڕاگەیاند کە وڵاتەکەی ھەڵێوێستی فەرمی نییە لەسەر ئەم بابەتە.[٤١]
  •  ئەڵمانیا: ھۆشداری بە حکوومەتی ھەرێمدا لەوەی کە گشتپرسییەکە تاک لایەنە نەبێت.[٤٢]
  •  ئیتاڵیا: نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا رێزان قادر ڕای گەیاند کە بەرپرسانی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەکەدا پشتیوانییان بۆ ڕیفراندۆمی کورد دەربڕیوە.[٤٣]
  •  شانشینی یەکگرتوو: کۆنسوڵی بەریتانی لە عێراق، ھەمووان لەم جیھانە دەتوانن حکوومەتی خۆیان دیاری بکەن، بەڵام ئێستا کاتەکە لەبار نییە و دۆخی ئێستا مانەوە لە عێراق پێویستترە.
  •  چین:وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕای گەیاند کەئەوان پشتگیری لە یەکپارچەیی خاکی عێراقکرد، ھاوکات داوای گفتووگۆی کرد بۆ چارەسەری کێشەکانی بەغدا و ھەرێم.[٤٤]
  •  ئیسپانیا: وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا وتی «بەگوێرەی دەستووری عێراق ئەو ڕیفراندۆمە نا دەستوورییە، لە ساڵی ٢٠٠٥ بەدەنگی زۆرینەی خەڵکی عێراق ئەو دەستوورە پەسەندکراوە. ئێستا پێویستە ھەموو خەڵکی عێراق یەکبگرن و شەڕ لە دژی داعش بکەن، لەپێناو بنیاتنانی وڵاتێکی باشتر بۆ ھەموو خەڵکی عێراق».[٤٥]
  •  سوێد: ھەردوو حیزبی دەسەڵات پارتی سەوز و پارتی سۆسیال دیموکرات لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانیش کە پارتی چەپ و دیموکراتی سوێدی پشتگیرییان لە ڕیفراندۆم ڕاگەیاند.[٤٦]

قەوارە سیاسییەکانی دیکە[دەستکاری]

  •  کەتەلۆنیا: سەرۆکی حیزبی دیموکراتی ئەورووپی کەتەلۆنیا کەپێشتر سەرۆکی کەتەلۆنیاش بوو پشتگیری خۆی بۆ ڕیفراندۆمی کوردستان ڕاگەیاند؛ و پشتگیری بۆ سەرکردایەتی کورد ڕاگەیاند و بە بەرگریکار لە دیموکراسی وەسفی کردن.[٤٧]

کاردانەوەی نێوخۆیی[دەستکاری]

  • بزووتنەوەی گۆڕان، لە دوای نەچوونە پاڵ ئەنجومەنی گشتپرسی، لە دوایین ساتەکانی بەر لە ئەنجامدانی گشتپرسییەکە ڕای گەیاند دەوڵەتی سەربەخۆییی کوردستانی بە یەکێک لە ئامانجەکانی، بۆیە خەڵکی ئازاد دەکەین لە مامەڵەکردن لەم پرسەدا.
  • کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ھەروەکو بزووتنەوەی گۆڕان بە چەند کاتژمێرێک زووتر لە دواساتەکانی ئێوارەی ٢٤ی ٩ی ٢٠١٧ دوایین ھەڵوێستی خۆی دەربڕی لە بارەی پشتگیری کردن و بەشداری کردنیان لە گشتپرسی و ڕایان گەیاند کە ھەرکاتێک گشتپرسیی سەربەخۆیی ئەنجام بدرێت ئەوان دەنگیان (بەڵێ) دەبێت.
  • حیزبی شیووعیی عێراقی، گشتپرسی مافی ھەرێمی کوردستانە، ھیوادارین حکوومەتی عێراقیش پاڵپشتی لێبکات[٤٨]
  • پارتی کرێکارانی کوردستان - جەمیل بایک وتی «گشتپرسی مافێکی دیموکراسییە نابێت کەس لە دژی بوەستێتەوە».

بەرەی نەخێر لە ئیستادا[دەستکاری]

ڕۆژی ٨ی ئابی ٢٠١٧، بە سەرۆکایەتی شاسوار عەبدولواحید بەرەی نەخێر لە ئێستادا ڕاگەیەندرا کە دەنگوی ئەوە دەھات کە لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی دارایی لێ دەکرا لەم بەرەیە چەندین نووسەر و چالاکوان و پەرلەمانتاری کوردستان بەشدارییان تێداکرد، ئامانجی سەرەکی ئەم گروپە لەوە دابوو کە گشتپرسی دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.[٤٩][٥٠] یەکێ لە بەشداربووەکانی ئەو بەرەیە پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، فەرھاد سەنگاوی بوو. بەھۆی بەشداریکردنی لە بەرەی نەخێر لە ئێستادا؛ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ناوبراوی لە حیزبەکەی دوورخستەوە.[٥١] بەرەی نەخێر کەناڵێکی ئاسمانیشی بە زمانی کوردی بۆ بانگەشەکانی کردەوە.[٥٢] ڕۆژی ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە یاریگای سلێمانی یەکەمین بانگەشەی مەیدانی خۆیان دەستپێکرد.

ئەنجامەکان[دەستکاری]

گشتی[دەستکاری]

دوای دوو ڕۆژ لەئەنجامدانی ڕێفراندۆمەکە واتە لەڕۆژی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان ئەنجامە بەرایییەکانی بڵاوکردەوە.[١]

ئەنجامەکان
دەنگەکان ٪
بەڵێ ٢٬٨٦١٬٤٧١ ٩٢٫٧٣%
نەخێر ٢٢٤٬٤٦٤ ٧٫٢٧%
دەنگە دروستەکان ٣٬٠٨٥٬٩٣٥ ٩٣٫٣٥%
دەنگە یان واڵا ھەڵەکان ٢١٩٬٩٩٠ ٦٫٦٥%
دەنگدانە گشتییەکان ٣٬٣٠٥٬٩٢٥ ١٠٠.٠٠٪‏
دەنگدەرە تۆمارکراوەکان/دەرکەوتنەکان ٤٬٥٨١٬٢٥٥ ٧٢٫١٦%
٩٢٫٧٣٪ ٧٫٢٧٪
بەڵێ نەخێر

دوای ڕیفراندۆم[دەستکاری]

لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆم لە باشووری کوردستان ئەوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بۆخۆشی دەربڕین و پشتگیریکردن لە زۆربەی شارەکان وەکوو بانە، مەھاباد و سنە خەڵکی ھاتنە سەر شەقامەکان کە بەمھۆیەوە ژمارەیەکییان لێ دەستگیرکرا.[٥٣]

چوار ڕۆژ لەدوای ڕێفراندۆمەکە ئەوا حکوومەتی ناوەندی عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی لە فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان قەدەغەکرد جگە لەدەوەی داوای لە ئێران و تورکیا کرد سنوورەکانییان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دابخەن.[٥٤] ئەمەش لەبەرئەوەبوو کە فرۆکەخانەکان لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە کۆنتڕۆڵکرابوو.[٥٥]

لە ١٥ و ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سووپای عێراق سەرجەم ناوچە دابڕێندراوەکانی باشووری کوردستانییان کۆنتڕۆڵکرد و ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بۆ ھەرێمی کوردستان بەتەواوی ھەڵوەشایەوە و شکستی ھێنا.[٥٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا [١][[٢] بەستەری مردوو]] ڕووداو
  2. ^ "UPDATES: Kurdistan Region to hold independence referendum on Sept 25". Rudaw. 7 June 2017. Archived from the original on 21ی Septemberی 2017. Retrieved 7 June 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ ئ ا ب. ج، ئێن ئاڕ تی، بارزانی: داوایەکی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپم ڕەتکردنەوە بۆ دواخستنی گشتپرسی ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. وەرگیراوە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٧
  4. ^ م. ر، بارزانی بۆ نوێنەرانی یەکێتی ئەورووپا: بە ھیچ شێوەیەک لە بڕیاری گشتپرسی پاشگەزبوونەوە نییە[بەستەری مردوو]. ئێن ئاڕ تی. وەرگیراوە لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧.
  5. ^ Morris, Loveday (19 January 2016). "Report: Kurds displacing Arabs in Iraq in what could be 'war crimes'". Washington Post (بە ئینگلیزی). ISSN ٠١٩٠–٨٢٨٦. Archived from the original on 18ی Novemberی 2016. Retrieved 14 September 2017. {{cite news}}: Check |issn= value (help); Check date values in: |archive-date= (help)
  6. ^ "Peshmerga forces from the Kurdistan Regional Government (KRG) and Kurdish militias in northern Iraq have bulldozed, blown up and burned down thousands of homes in an apparent effort to uproot Arab communities in revenge for their perceived support for the so-called Islamic State (IS), said Amnesty International in a new report published today". Amnesty International USA (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 1ی Octoberی 2017. Retrieved 14 September 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  7. ^ "Iraq crisis: Incumbent PM Maliki left out as country moves on". BBC News. 12 August 2014. Archived from the original on 7ی Septemberی 2017. Retrieved 13 August 2014. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  8. ^ "Iraqi media broadly welcome new premier". BBC News. 12 August 2014. Archived from the original on 7ی Septemberی 2017. Retrieved 13 August 2014. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  9. ^ "Iraq Kurdistan independence referendum planned". BBC News. 1 July 2014. Archived from the original on 25ی Septemberی 2017. Retrieved 13 August 2014. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  10. ^ "Kurds agree to postpone independence referendum". theStar.com. 5 September 2014. Archived from the original on 17ی Marchی 2016. Retrieved 24ی Septemberی 2017. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  11. ^ "Iraqi Kurdish Leader Calls For Nonbinding Vote On Independence". Radio Free Europe/Radio Liberty. 3 February 2016. Archived from the original on 23ی Septemberی 2016. Retrieved 3 February 2016. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  12. ^ "Barzani: Kurdistan will hold referendum before October". Kurdistan24 (بە ئینگلیزی). 23 March 2016. Archived from the original on 17ی Juneی 2016. Retrieved 24ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  13. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 7ی Septemberی 2017. Retrieved 24ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  14. ^ "Kurdistan will hold independence referendum in 2017, senior official". Rudaw. 2 April 2017. Archived from the original on 2ی Aprilی 2017. Retrieved 2 April 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  15. ^ "UPDATES: Kurdistan Region to hold independence referendum on Sept 25". Rudaw. 8 June 2017. Archived from the original on 21ی Septemberی 2017. Retrieved 8 June 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  16. ^ "Iraqi Kurds plan independence referendum on Sept. 25". Reuters. 13 June 2017. Archived from the original on 30ی Septemberی 2017. Retrieved 7 June 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  17. ^ "President Barzani to discuss independence referendum with Kurdistan parties". Rudaw. 6 June 2017. Archived from the original on 9ی Augustی 2017. Retrieved 26 July 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  18. ^ "PUK: referendum should be held for independence". PUK Leadership Council. 21 June 2017. Archived from the original on 6ی Augustی 2017. Retrieved 26 July 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archivedate= (help) ٦ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ "Kurdish Islamic body calls referendum 'national and religious' right". Rudaw. 13 July 2017. Archived from the original on 30ی Septemberی 2017. Retrieved 26 July 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  20. ^ "No party owns project of independence referendum: Kurdish Official". Iraqi News. 6 April 2017. Archived from the original on 26ی Septemberی 2017. Retrieved 26 July 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  21. ^ "Kirkuk working to form committee on independence referendum". Rudaw. 19 July 2017. Archived from the original on 22ی Septemberی 2017. Retrieved 26 July 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  22. ^ ئ ا ب "Iraq's Kurds question motives behind independence vote". Al-Monitor. 27 June 2017. Archived from the original on 6ی Augustی 2017. Retrieved 26 July 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  23. ^ "Turkmens Prefer Kurds to Shi'ite-Dominated Baghdad Govt: Leader". Basnews. 24 July 2017. Archived from the original on 6ی Augustی 2017. Retrieved 26 July 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  24. ^ "Interview with Loay Mikhael, the Representative of the Christian Chaldean Syriac Assyrian Popular Council to Washington". 25 July 2017. Archived from the original on 14ی Februaryی 2019. Retrieved 9 September 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  25. ^ "FLAŞ - Komela Îslamî piştgirî da referandumê" (بە Kurdish). Rudaw. 24 September 2017. Archived from the original on 27ی Septemberی 2017. Retrieved 24 September 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)CS1 maint: Unrecognized language (link)
  26. ^ "Goranê biryara xwe da: Piştgirî da referandumê!" (بە Kurdish). 24 September 2017. Archived from the original on 25ی Septemberی 2017. Retrieved 24 September 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)CS1 maint: Unrecognized language (link)
  27. ^ "Partiya Tirkmenelî: Mafê tirkmenan garantî be em nabine dijberê serxwebûnê" (بە Kurdish). Rudaw. 29 July 2017. Archived from the original on 10ی Septemberی 2017. Retrieved 29 July 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)CS1 maint: Unrecognized language (link)
  28. ^ "Vote on Kurdish independence 'risky': Turkmen leader". Anadolu Agency. 9 June 2017. Archived from the original on 26ی Septemberی 2017. Retrieved 26 July 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  29. ^ "You are being redirected..." www.nrttv.com. Archived from the original on 11ی Septemberی 2017. Retrieved 24 September 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  30. ^ "Holding of Kurdish referendum in Nineveh Plain is 'unacceptable'". Zowaa Official Website. 1 September 2017.[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  31. ^ "Israel endorses independent Kurdish state". Reuters. 13 September 2017. Archived from the original on 26ی Septemberی 2017. Retrieved 27ی Septemberی 2017. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  32. ^ "Jordan FM: Kurdistan referendum Iraq's domestic affair". Kurdistan24. 10 August 2016. Archived from the original on 27ی Septemberی 2017. Retrieved 10 August 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  33. ^ داڕێژە:Citenews
  34. ^ "مسؤول سوري: عملیة استقلال إقلیم کوردستان تحتاج إلی نصوص قانونیة فی الدستور". Rudaw. 14 June 2017. Archived from the original on 13ی Septemberی 2018. Retrieved 14 June 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  35. ^ "HDP offers congratulations, support for Kurdistan independence vote". Rudaw. 12 June 2017. Archived from the original on 24ی Augustی 2017. Retrieved 13 June 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  36. ^ "Kurdistan referendum: Erdogan says Iraqi Kurds risk 'ethnic war' and threatens military response to vote". Independent. 26 September 2017. Archived from the original on 27ی Septemberی 2017. Retrieved 27ی Septemberی 2017. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  37. ^ "Iraqi Kurdish leader says 'yes' vote won independence referendum". Reuters. 26 September 2017. Archived from the original on 27ی Septemberی 2017. Retrieved 27ی Septemberی 2017. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  38. ^ "سەرۆکی فەرەنسا بۆ ڕووداو: لەبەردەم گشتپرسی نابینە ڕێگر (نوێکراوەتەوە)". Rudaw. 20 September 2017.
  39. ^ "Australia says it's not the right time for Kurdish independence referendum". SBS. 18 September 2017. Archived from the original on 26ی Septemberی 2017. Retrieved 26 September 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  40. ^ "Belgian Deputy PM says all nations have the right to self-determination". NRT. 14 June 2017. Archived from the original on 24ی Septemberی 2017. Retrieved 14 June 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  41. ^ "Bulgarian PM: 'Bulgaria has not Given Stance on Iraqi Kurdistan Independence Referendum'". novinite. 9 June 2017. Archived from the original on 23ی Juneی 2019. Retrieved 9 June 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  42. ^ "Iraqi and foreign reactions to Kurdish referendum plan". Rudaw. 9 June 2017. Archived from the original on 11ی Juneی 2017. Retrieved 12ی Juneی 2017. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  43. ^ "Italy Supports Kurdistan's Independence Referendum: KRG Envoy - basnews". web.archive.org. 2018-12-15. Retrieved 2022-04-16.
  44. ^ "China says supports Iraq's unity as Kurds vote in referendum". 25 September 2017. Archived from the original on 8ی Januaryی 2019. Retrieved 27 September 2017 – via Reuters. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  45. ^ "Spain expressed concern over referendum of Iraqi Kurdistan". Front News International. 18 September 2017. Archived from the original on 21ی Septemberی 2017. Retrieved 28ی Septemberی 2017. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  46. ^ "Brett politiskt stöd för folkomröstning om kurdisk självständighet" (بە سوێدی). 20 September 2017. Archived from the original on 14ی Juneی 2019. Retrieved 21 September 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  47. ^ "Catalonia, Kurdistan 'defending democracy': former Catalan leader". Defense News. Archived from the original on 20ی Augustی 2019. Retrieved 19ی Octoberی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  48. ^ "Kurdistan Has the Right to Hold Independence Referendum: Iraqi Communist Party". Basnews. 13 June 2017. Archived from the original on 14ی Augustی 2017. Retrieved 14 June 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  49. ^ "جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا بە فەرمی ڕاگەیەندرا". NRT. ٨/٨/٢٠١٧. Archived from the original on 2ی Septemberی 2017. Retrieved 11ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help) ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  50. ^ "جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا بە فەرمی ڕاگەیەندرا". کوردستان ٢٤. Archived from the original on 13ی Augustی 2017. Retrieved 11ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٣ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  51. ^ ئێستادا "مەکتەبی سیاسی یەکێتی فەرھاد سەنگاوی لە حیزبەکەی دوورخستەوە". ڕووداو. شادیە ڕەسوول. ١٠/٨/٢٠١٧. Retrieved 11ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check |url= value (help); Check date values in: |access-date= و |date= (help)
  52. ^ "کەناڵێکی نوێی ئاسمانی کوردی کرایەوە". NRT. ٠٧/٠٨/٢٠١٧. Archived from the original on 2ی Septemberی 2017. Retrieved 11ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help) ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  53. ^ "Iran's Kurds are growing restless, too". The Economist. 30 September 2017. Archived from the original on 16ی Februaryی 2018. Retrieved 19ی Octoberی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  54. ^ "Iraq halts flights to Kurdistan Region". BBC News. 29 September 2017. Archived from the original on 24ی Septemberی 2019. Retrieved 19ی Octoberی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  55. ^ David Zucchino (26 September 2017). "Iraq Orders Kurdistan to Surrender Its Airports". The New York Times. Archived from the original on 23ی Aprilی 2019. Retrieved 27 September 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help); Italic or bold markup not allowed in: |publisher= (help)
  56. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 27ی Aprilی 2019. Retrieved 19ی Octoberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)