بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕێزدێنت ئیڤڵ ڤیڵج

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕێزدێنت ئیڤڵ ڤیڵج
سەرناوResident Evil: Village، バイオハザード ヴィレッジ
بەشێک لە زنجیرەیڕێزدێنت ئیڤڵ
چەشنترس و مانەوە، تەقەکەری کەسی یەکەم، کایەی ئەکشن
پەرەپێدەرکاپکۆم
بڵاوکەرەوەکاپکۆم
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٧ی ئایاری ٢٠٢١
وڵاتی بنەڕەتژاپۆن
زمانزمانی ئینگلیزی، زمانی ئیسپانی، زمانی ژاپۆنی، زمانی ڕووسی
بەرھەمھێنەرTsuyoshi Kanda، Peter Fabiano
Set in period٩ی شوبات ٢٠٢١
شوێنی گێڕانەوەئەورووپای ڕۆژھەڵات
ڕوودەدات لە گەردوونی خەیاڵییResident Evil universe
دۆخی کایەتاک یاریزان، فرە یاریزان
سیستمی پشتگیریکراوئای ئۆ ئێس
بزوێنەری نەرمامێرRE Engine
ئامێری وەرگرگەیمپاد، تەختەکلیلی کۆمپیوتەر، ماوس، شاشەلەمس
چەشنی بڵاوکردنەوەبلو ڕای، دابەشکردنی دیجیتاڵی، digital download، cloud gaming
Australian ClassificationR 18+
OFLC classificationR18
ڕیزبەندی ڕێکخراوی کات بەسەربردنی کۆمپیوتەرZ
GRAC rating19+
GSRR ratingRestricted 18+
ClassInd rating18
نرخاندنی ESRBپێگەیشتوو ١٧+
نرخاندنی PEGIپی ئی جی ئای ١٨
نرخاندنی USKUSK 18، USK 18، USK 18، USK 18، USK 18
وێبگەhttps://www.residentevil.com/village
مۆڵەتمۆڵەتی خاوەن
دۆخی چاپکردنمافی بڵاوکردنەوە پارێزراوە
IMDA ratingM18
زنجیرەفیلمڕێزدێنت ئیڤڵ
Compatible withSteam Deck
CCC classificationCCC 18+
SMECCV classificationMature +18 year
App Store age rating17+
بەرواری ڕاگەیاندن١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

ڕێزدێنت ئیڤڵ ڤیلج یارییەکی ترس و مانەوەی ساڵی ٢٠٢١ە کە لەلایەن کاپکۆمەوە پەرەی پێدراوە و بڵاوکراوەتەوە. ئەم یارییە درێژەی یاریی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٧: بایۆھازاردی (٢٠١٧)ە و ھەشتەمین یاریی سەرەکییە لە زنجیرەی ڕێزدێنت ئیڤڵ. یاریزانان کۆنترۆڵی ئیتان وینتەرز دەکەن کە لە گوندێکی نھێنی و پڕ لە بوونەوەری گۆڕاودا، بەدوای کچە ڕفێنراوەکەیدا دەگەڕێت. ڤیلج توخمەکانی ترس و مانەوەی یارییەکانی پێشووی پاراستووە، کە تێیدا یاریزانان لە ژینگەکاندا بۆ پێداویستی دەگەڕێن و سەرچاوەکانیان بەڕێوە دەبەن، لە ھەمان کاتدا یاریکردنێکی زیاتر ئەکشن-ئاراستەکراوی تێدایە، کە ژمارەی دوژمنانی زیاترە و جەختی زیاتر لەسەر شەڕکردنە.

ڕێزدێنت ئیڤڵ ڤیلج لە بۆنەی ئاشکراکردنی پلەیستەیشن ٥ لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ڕاگەیەندرا و لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ بۆ پلەیستەیشن ٤، پلەیستەیشن ٥، ستادیا، ویندۆز، ئێکس بۆکس وەن و ئێکس بۆکس سیریز X/S بڵاوکرایەوە. وەشانێکی بۆ نینتێندۆ سویچ لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، و بۆ ماک-ئۆ-ئێس لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە. وەشانی ئای-ئۆ-ئێسیش لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە.

ڕێزدێنت ئیڤڵ ڤیلج بەگشتی پێداچوونەوەی ئەرێنی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە وەرگرت، کە ستایشی یاریکردن، ژینگە، گرافیک و جۆراوجۆرییەکەیان دەکرد، بەڵام ڕەخنەیان لە مەتەڵەکان، شەڕی سەرکردەکان، و کێشەکانی کارایی لە وەشانی ویندۆزدا ھەبوو. ھەروەھا، زیادبوونی جەختکردنەوە لەسەر ئەکشن بۆچوونی جیاوازی لێکەوتەوە. یارییەکە چەندین خەڵاتی کۆتاییی ساڵی بەدەستھێنا، لەوانە خەڵاتی یاریی ساڵ لە خەڵاتی جۆیستیکی زێڕین. تا مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، زیاتر لە ١٠٫٥ ملیۆن دانەی لێ فرۆشرابوو.[١] بڕیارە یارییەکی دواتر بە ناوی ڕێزدێنت ئیڤڵ ڕێکویەم لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٦ بڵاوبکرێتەوە.

یاریکردن

[دەستکاری]

ھەروەک یاریی پێش خۆی، ڕێزدێنت ئیڤڵ ٧: بایۆھازارد، یاریی ڕێزدێنت ئیڤڵ ڤیلج لە ڕوانگەی کەسی یەکەمەوە یاریی پێ دەکرێت، لەگەڵ بژاردەی ڕوانگەی کەسی سێیەم. ڕووداوەکانی لە گوندێکی ئەورووپیی بەفراویدا جێگیر کراون کە دەتوانرێت بگەڕێیت، و بەوە وەسف کراوە کە «ڕاستەوخۆ لە سەردەمی ڤیکتۆریاوە ھاتووە» و زۆر گەورەتر و سەرنجڕاکێشترە لە یاریی پێشوو. پێکھاتە و باڵەخانەکانی ناو گوندەکە دەتوانرێت سەرکەون و بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان بەکاربھێنرێن. بە بەراورد بە بایۆھازارد، یارییەکە زیاتر جەختی لەسەر ئەکشنە، و پاڵەوانەکە، ئیتان وینتەرز، بەھۆی مەشقی سەربازییەوە توانای شەڕکردنی زیاتری ھەیە.[٢] دوژمنە سەرەکییەکانی یارییەکە، کە پێیان دەوترێت لایکان و لە گورگ دەچن، چالاک و زیرەکن و دەتوانن چەک بەکاربھێنن و بە کۆمەڵ ھێرش بکەن، ئەمەش یاریزان ناچار دەکات بە ستراتیژییەوە بیر بکاتەوە کە ئایا تەقەمەنیی کەم بەکاربھێنێت، شەڕی دەستەویەخە بکات، یان ھەڵبێت.[٣][٤] ھاوشێوەی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤ (٢٠٠٥)، دەتوانرێت بەربەستی کاتی بۆ بەرپەرچدانەوەی دوژمنان دابنرێت.[٣]

میکانیکی بەڕێوەبردنی ئینڤێنتۆری ھاوشێوەی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤ە، کە جانتایەکی تێدایە و توانای جووڵاندن و سووڕاندنەوەی شتەکانی ھەیە بۆ جێکردنەوەی باشتر. یاریزانان دەتوانن پێداویستی، چەک، نوێکردنەوە و شتی تر لە بازرگانێک بکڕن کە پێی دەوترێت دوک.[٥] یاریزانان دەتوانن ئاژەڵان لە گوندەکەدا ڕاو بکەن و لەلایەن دوکەوە بۆیان بکوڵێنرێت و بکرێتە ژەمی خۆراک. خواردنی ژەمەکان ڕێگە بە یاریزان دەدات ھەندێک سوودی تایبەت بەدەستبھێنێت، وەک کەمکردنەوەی ئەو زیانەی کە لە کاتی بەرگریکردندا وەری دەگرێت.[٦] گەنجینە و شتە کۆکراوەکان دەتوانرێت لە دەوروبەری گوندەکەدا بدۆزرێنەوە و بە دراو بە دوک بفرۆشرێن.

یاریزانان دەتوانن پێشکەوتنی یارییەکە پاشەکەوت بکەن لە ڕێگەی دۆزینەوە و بەکارھێنانی ئامێری چاپکردنەوە (typewriter)، کە جێگەی تۆمارکەرە شریتییەکانی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٧ دەگرێتەوە و یەکەم دەرکەوتنیانە لە یارییەکی سەرەکیی زنجیرەکەدا لە دوای ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤ەوە.[٧] نەخشەی گوندەکە لە لیستی وەستانەوە (pause menu) بەردەستە، لەگەڵ یاداشتنامەیەک کە وێنەی تێدایە و پێشکەوتنی یاریزانەکە لە چیرۆکەکەدا تا ئەو کاتە دەگێڕێتەوە.[٣] دوو تایبەتمەندیی زیادکراو بۆ یارییەکە بریتین لە دۆخی وێنەگرتن، کە ڕێگە بە گرتنی وێنەی شاشە لە ساتەکانی ناو یارییەکەدا دەدات، لەگەڵ دوگمەیەک بۆ بازدان بەسەر دیمەنە سینەماییەکاندا (cutscenes).[٨]

دۆخی «مێرسێناریز»، کە شێوازێکی یاریکردنی ئارکەید-ئاسایە لە یارییەکانی پێشووی ڕێزدێنت ئیڤڵ، لە ڤیلجدا دەگەڕێتەوە. لەم دۆخەدا، یاریزانەکان لە قۆناغە کاتییەکاندا شەڕ دەکەن و پێداویستی و نوێکردنەوە لە فرۆشگاکەی دوک دەکڕن.[٩] ھەروەھا، ئەو یاریزانانەی کە ڤیلج دەکڕن، یاریی ڕێزدێنت ئیڤڵ ڕی:ڤێرسیش وەردەگرن، کە یارییەکی ئۆنلاینی شەش-یاریزانی فرە-یاریزانی تەقەکەری کەسی سێیەمە. دوای نزیکەی ساڵ و نیوێک دواکەوتن، ڕی:ڤێرس لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا بەردەست کرا.[١٠] ماڵپەڕی ئای-جی-ئێن ڕەخنەی لە ھاوسەنگیی یارییەکە، کەمیی ناوەڕۆک، و سیستەمی پارەپێدانی ناپەسەندی گرت،[١١] لەکاتێکدا ماڵپەڕی گەیمینگبۆڵت ڕای گەیاند کە ڕی:ڤێرس خراپترین یاریی ڕێزدێنت ئیڤڵە.[١٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Resident Evil 7 Surpasses 14 Million Units Sold, Resident Evil Village Hits 10.5 Million». GamingBolt (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. Stone، Sam (١١ی ئایاری ٢٠٢١). «Resident Evil Village Makes a HUGE Change to Ethan Winters». Comic Book Resources. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. 1 2 3 McAllister، Gillen (١٩ی نیسانی ٢٠٢١). «New Resident Evil Village gameplay showcases combat, villains, and environments». PlayStation Blog. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «PSShowcase» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  4. Carnley، Zackary (١٤ی ئایاری ٢٠٢١). «How Resident Evil Village's Lycans Fit With The Franchise's Viruses and Parasites». Game Rant. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. Bailey، Dustin (٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١). «Resident Evil Village has RE4-style inventory Tetris». PCGamesN. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. Cryer، Hirun (١٥ی نیسانی ٢٠٢١). «Resident Evil Village gameplay shows wildlife hunting and extensive upgrades system». GamesRadar+. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. Baird، Scott (١٩ی نیسانی ٢٠٢١). «Resident Evil Village Is Bringing Back Typewriters (But Not Ink Ribbons)». Screen Rant. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. Moore، Logan (٢ی نیسانی ٢٠٢١). «Resident Evil Village Reveals Two Big New Features». Comicbook.com. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. McWhertor، Michael (١٥ی نیسانی ٢٠٢١). «Resident Evil Village brings back beloved Mercenaries mode». Polygon (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  10. «Resident Evil Re:Verse Developed by NeoBards Launches Officially on Oct 28th». NeoBards Entertainment. ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  11. «Resident Evil Re:Verse Review». ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  12. «What the Hell is Going on with Resident Evil Re:Verse?».