بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕێزدێنت ئیڤڵ ڕێکویەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕێزدێنت ئیڤڵ ڕێکویەم
Stylized nameResident Evil requiem
سەرناوResident Evil Requiem، バイオハザード レクイエム
ناونراوە لەدوایڕێوڕەسمی مردووان
بەشێک لە زنجیرەیڕێزدێنت ئیڤڵ
چەشنترس و مانەوە
پەرەپێدەرکاپکۆم
بڵاوکەرەوەکاپکۆم
سەکۆپلەیستەیشن ٥، ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێس، مایکرۆسۆفت ویندۆز، نیتێندۆ سویچ ٢
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٢٧ی شوباتی ٢٠٢٦
وڵاتی بنەڕەتژاپۆن
زمانزمانی ئینگلیزی
ئەکتەری دەنگیAngela Sant'Albano، Nick Apostolides
دابەشکەرپلەیستەیشن ستۆر، مایکرۆسۆفت ستۆر، ستیم، نینتێندۆ ئیشۆپ
تۆماری پێداچوونەوە89/100، 95%، 90/100
پاڵێوراوە بۆGolden Joystick Awards − Most Wanted Game، The Game Awards − Most Anticipated Game
ڕوودەدات لە گەردوونی خەیاڵییResident Evil universe
کەسایەتییەکانگرەیس ئاشکرۆفت، لیۆن سکات کێنێدی
دۆخی کایەتاک یاریزان
ئامێری وەرگرتەختەکلیلی کۆمپیوتەر، ماوس، گەیمپاد
چەشنی بڵاوکردنەوەبلو ڕای، دابەشکردنی دیجیتاڵی
OFLC classificationR16
نرخاندنی ESRBپێگەیشتوو ١٧+
وێبگەhttps://www.residentevil.com/requiem
مۆڵەتمۆڵەتی خاوەن
دۆخی چاپکردنمافی بڵاوکردنەوە پارێزراوە
زنجیرەفیلمڕێزدێنت ئیڤڵ
بەرواری ڕاگەیاندن٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥

ڕێزدێنت ئیڤڵ ڕێکویەم (بە ئینگلیزی: Resident Evil Requiem)، بە واتای خراپەی نیشتەجێ: سروودی مردووان، و لە وەشانی ژاپۆنیدا (بە ژاپۆنی: バイオハザード レクイエム) یارییەکی ترسناکە بۆ مانەوە و لەلایەن کۆمپانیای کاپکۆمەوە پەرەی پێدراوە و بڵاوکراوەتەوە. نۆیەمین قۆناغی سەرەکی زنجیرەی ڕێزدێنت ئیڤڵە، دوای ڕێزدێنت ئیڤڵ ڤیڵج. یارییەکە کەسایەتی نوێی یاریکردن دەناسێنێت، گرەیس ئاشکرۆفت، شرۆڤەکاری دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی کە لێکۆڵینەوە لە زنجیرەیەک مردنی نھێنی دەکات کە پەیوەندییان بە ڕزگاربووانی ڕووداوەکەی ڕاکوون سیتییەوە ھەیە، بە یارمەتی بریکاری گەڕاوەی ئێف بی ئای و پاڵەوان لیۆن سکات کێنێدی.

شێوازی یاریکردن

[دەستکاری]

شێوازی یاریکردن لە نێوان گرەیس و لیۆن دەگۆڕێت. بەشەکانی گرەیس بەردەوامی بە شێوازی ترس و مانەوە دەدەن کە لە یارییەکانی «ڕێزدێنت ئیڤڵ ٧: بایۆھازارد» (٢٠١٧) و «ڕێزدێنت ئیڤڵ ڤیڵج» دا ھەبوو، کە تێدا ھەوڵ دەدەیت لە دەست زۆمبی و دڕندەکان ڕابکەیت؛ بەڵام بەشەکانی لیۆن زیاتر جەخت لەسەر ئاکشن دەکەنەوە، ھاوشێوەی یارییەکانی وەک «ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤» (٢٠٠٥)، کە تێیدا ڕاستەوخۆ لە جەنگەکاندا ڕووبەڕووی دووژمنەکان دەبێتەوە. دەکرێت بە ھەردوو کەسایەتییەکە لە ڕووانگەی کەسی یەکەم یان کەسی سێیەمەوە یاری بکرێت.[١]

گەشەپێدان

[دەستکاری]

یارییەکە لە تەممووزی ٢٠٢٤ ڕاگەیەندرا و لە حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە چالاکیی «سەمەر گەیم فێست» بە فەرمی پەردەی لەسەر لادرا. یارییەکە لە دەرھێنانی «کۆشی ناکانیشی»یە، کە دەرھێنەری «ڕێزدێنت ئیڤڵ ٧» بووە. بیرۆکەی سەرەتایی یارییەکە ئەوە بوو کە یارییەکی جیھانی کراوەی بەکۆمەڵ بێت لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، بەڵام تا ساڵی ٢٠٢١ گۆڕدرا بۆ یارییەکی تاکەکەسی کلاسیکی. «ڕێکویەم» بە بەکارھێنانی «ئاڕ ئی ئینجین» پەرەی پێدراوە، و یەکەم یاری بوو لە زنجیرەکەدا کە تایبەت بۆ ئامێرەکانی نەوەی نۆیەمی کۆنسووڵەکانی یاری دیزاین بکرێت. ھەروەھا ئەمە یەکەم دەرکەوتنی سەرەکیی کەسایەتیی لیۆنە لە دوای یاریی «ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦» (٢٠١٢)، و دیزاینەکەی نوێ کراوەتەوە بۆ ئەوەی بە تەمەنتر دیار بێت.[٢][٣]

بڵاوکردنەوە و پێشوازیکردن

[دەستکاری]

یارییەکە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٦ بۆ ئامێرەکانی «پلەی ستەیشن ٥»، «مایکرۆسۆفت ویندۆز» و «ئێکس بۆکس سێرێس ئێکس/ئێس» بڵاوکرایەوە. یارییەکە ستایشێکی زۆری لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لێکرا؛ ڕەخنەگران دەستخۆشییان لە کەشوھەوا تاریکەکە، چیرۆکەکە، ژینگە ترسناکەکە و ھاوسەنگیی نێوان ترس و ئەکشن کردووە. ھەروەھا لە ماوەی پێنج ڕۆژدا پێنج ملیۆن دانەی لێ فرۆشرا، بەوەش بوو بە خێراترین یاری لە ڕووی فرۆشتنەوە لە مێژووی زنجیرەکەدا.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  3. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  4. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.