بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕێزدێنت ئیڤڵ ٣ (کایەی ڤیدیۆییی ٢٠٢٠)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕێزدێنت ئیڤڵ ٣
سەرناوResident Evil 3، バイオハザード RE:3
لەسەر بنچینەیڕێزدێنت ئیڤڵ ٣: نێمەسس
بەشێک لە زنجیرەیڕێزدێنت ئیڤڵ
بابەتی سەرەکیزۆمبی، شەڕی بیۆلۆژیک
لە پێشڕێزدێنت ئیڤڵ ٢
چەشنترس و مانەوە
پەرەپێدەرکاپکۆم
بڵاوکەرەوەکاپکۆم
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٣ی نیسانی ٢٠٢٠
وڵاتی بنەڕەتژاپۆن
زمانزمانی ئینگلیزی
دابەشکەرستیم، پلەیستەیشن ستۆر، مایکرۆسۆفت ستۆر، علي، ئاپ ستۆر
Set in period٢٨ی ئەیلوول ١٩٩٨، ١ی تشرینی یەکەم ١٩٩٨
شوێنی گێڕانەوەRaccoon City
تۆماری پێداچوونەوە79/100، 73%، 78/100، 79/100
پاڵێوراوە بۆThe Game Awards − Best Audio Design
ڕوودەدات لە گەردوونی خەیاڵییResident Evil universe
دۆخی کایەتاک یاریزان، فرە یاریزان
سیستمی پشتگیریکراوئای ئۆ ئێس
بزوێنەری نەرمامێرRE Engine
ئامێری وەرگرگەیمپاد، ماوس، تەختەکلیلی کۆمپیوتەر
چەشنی بڵاوکردنەوەبلو ڕای، دابەشکردنی دیجیتاڵی، cloud gaming
وەشانی نەرمامێر1.04
Australian Classificationئێم ئەی ١٥+
OFLC classificationR16
ڕیزبەندی ڕێکخراوی کات بەسەربردنی کۆمپیوتەرZ
GSRR ratingRestricted 18+
ClassInd rating18
نرخاندنی ESRBپێگەیشتوو ١٧+
نرخاندنی PEGIپی ئی جی ئای ١٨
نرخاندنی USKUSK 18، USK 18، USK 18، USK 18
RARS rating18+
وێبگەhttps://www.residentevil.com/re3
زنجیرەفیلمڕێزدێنت ئیڤڵ
CCC classificationCCC 18+
SMECCV classificationMature +18 year
App Store age rating18+
بەرواری ڕاگەیاندن١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩

ڕێزدێنت ئیڤڵ ٣ (بە ئینگلیزی: Resident Evil 3) کایەیەکی ترس و مانەوەی ساڵی ٢٠٢٠ە کە لەلایەن کاپکۆمەوە پەرەی پێدراوە و بڵاوکراوەتەوە. کایەکە ڕیمەیکێکی ناڕاستەوخۆی کایەی ساڵی ١٩٩٩ی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٣: نێمەسسە. یاریزانان کۆنترۆڵی بریکاری پێشووی تایبەت جیڵ ڤالێنتاین و بەکرێگیراو کارلۆس ئۆلیڤێرا دەکەن کاتێک ھەوڵ دەدەن ڤاکسینێک بدۆزنەوە و لە شارێک لە کاتی بڵاوبوونەوەی زۆمبیدا ھەڵبێن. کایەکە لە ڕوانگەی کەسی سێیەمەوە ئەنجام دەدرێت و داوا لە یاریزان دەکات کە دڕندەکان ببەزێنێت و مەتەڵەکان شیکار بکات لەکاتێکدا لەلایەن گۆڕاوێکی ئەندازیاریکراوەوە بە ناوی نێمەسس ڕاودەنرێت. کایەکە بۆ پلەیستەیشن ٤، ویندۆز، و ئێکس بۆکس وەن لە نیسانی ٢٠٢٠ و بۆ ئەمازۆن لونا، پلەیستەیشن ٥، و ئێکس بۆکس سیریز ئێکس/ئێس لە حوزەیرانی ٢٠٢٢ دەرچوو، لەگەڵ وەشانی ھەوریی نینتێندۆ سویچ کە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە. وەشانی ئەپڵ (ئای ئۆ ئێس، ئایپاد ئۆ ئێس، ماک ئۆ ئێس) لە ئازاری ٢٠٢٥ بڵاوکرایەوە.

زۆربەی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٣ ھاوکات لەگەڵ ڕیمەیکی ٢٠١٩ی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢ پەرەی پێدرا؛ ھەردوو کایەکە لەسەر بزوێنەری ئاڕ ئیی کاپکۆم کاردەکەن. ھەرچەندە ھەمان بنەمای ئەسڵییەکەی ھەیە، بەڵام زۆر بەش دووبارە ڕێکخرانەوە لە پێناو چیرۆکێکی تەرکیزکراوتردا. بۆ ڕەنگدانەوەی ڕێبازە ئەکشن-ئاراستەکراوەکەی ئەسڵییەکە، پەرەپێدەران خێرایی جووڵە و ئەنیمەیشنەکانی ڕیمەیکی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢یان نوێکردەوە و توانای خۆلادان لە ھێرشەکانیان زیاد کرد. لەبەرئەوەی ھەندێک تایبەتمەندیی کایە ئەسڵییەکە لابراون، کایەیەکی فرەیاریزانیی سەرھێڵی جیاواز، ڕێزدێنت ئیڤڵ: ڕێزیستنس، لەگەڵ ڕێزدێنت ئیڤڵ ٣دا بەسترابوو.

کایەکە بە گشتی پێداچوونەوەی ئەرێنی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە وەرگرت، کە ستایشی گێڕانەوەی سەرنجڕاکێش، کەشی ئاڵۆز و گرافیکەکانیان کرد. ڕەخنەکان ئاراستەی ماوەی کورت و بڕێکی زۆری ناوەڕۆکی ونبووی ئەسڵییەکە کران. جەختکردنەوەی زیاتر لەسەر ئەکشن و دیمەنە سکریپتکراوەکان ھەندێک ڕەخنەگری نائومێد کرد. کایەکە تا تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، ٩٫٢ ملیۆن کۆپی فرۆشتبوو.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Platinum Titles |Product Data | CAPCOM». www.capcom.co.jp (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.