بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕێزدێنت ئیڤڵ: ئامبرێلا کرۆنیکڵز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕێزدێنت ئیڤڵ: ئامبرێلا کرۆنیکڵز کایەیەکی ڤیدیۆییی تەقەکەری تفەنگی ڕووناکیی سەر-ڕێڕەوە کە لەلایەن کاپکۆم و کاڤیاوە وەک بەشێک لە زنجیرەی ڕێزدێنت ئیڤڵ گەشەی پێ دراوە. کایەکە بۆ وی لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ لە ئەمریکای باکوور؛ ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ لە ژاپۆن؛ و لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ لە ئەورووپا بڵاوکرایەوە، بەدەر لە ئەڵمانیا، کە کایەکەی لێ بەردەست نییە بەھۆی ڕەتکردنەوەی ڕیزبەندیی USK[١] و دواتر خستنە ناو ئیندێکسەوە.[٢] دوای ئەم کایەیە، ڕێزدێنت ئیڤڵ: دە دارکساید کرۆنیکڵز بڵاوکرایەوە.[٣] ھەردوو کایەکەی کرۆنیکڵز لە کۆڵەکشنی ڕێزدێنت ئیڤڵ کرۆنیکڵز ئێچ دی بۆ پلەیستەیشن ٣ بوونیان ھەیە.

کایەکە دەستێوەردانەکانی کۆمپانیای ئامبرێلا بەدرێژاییی زنجیرەی ڕێزدێنت ئیڤڵ لە ڕێگەی گێڕانەوەی ئالبێرت وێسکەرەوە، کە زانایەکی پێشووی ئامبرێلا بوو، و بەڵگەنامە شاردراوەکانی پەیوەست بە پاڵنەر و کردارە نھێنییەکانی ڕێکخراوەکەوە ئاشکرا دەکات. کایەکە لە پێنج سیناریۆ پێکدێت کە ڕووداوەکانی ڕێزدێنت ئیڤڵ زیرۆ، ڕیمەیکی ڕێزدێنت ئیڤڵ، و ڕێزدێنت ئیڤڵ ٣: نێمەسس دووبارە دەکەنەوە، لەگەڵ بابەتی نوێی پەیوەست بە ڕووخانی کۆمپانیای ئامبرێلاوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Datenbank http://www.usk.de/cont3.php?title=Umbrella+Chronicles&publisher=&genre=0&system=0&freigabe=keine+Kennzeichnung&s=search&s.x=51&s.y=14&s=search. لە ٢٢ی ئابی ٢٠٠٩ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)[بەستەری مردوو]
  2. Bundesprüfstelle für jugendgefährdende Medien (ئازاری ٢٠٠٨). «BAnz. Nr. 48 vom 28.03.2008». BPJM-Aktuell (3/2008).
  3. «Resident Evil: Darkside Chronicles Detailed». ١١ی ئازاری ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئازاری ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠٠٩ ھێنراوە.